داعش بەرپرسیارەتیی کردەوە تیرۆریستییەکەی ئاڵمانی وەئەستۆ گرت

0
748
Ein Lastwagen steht am 19.12.2016 in der Nähe der Gedächtniskirche in Berlin. Die Polizei geht nach ersten Angaben von einem Anschlag mit einem Lastwagen mit mindestens einem Toten aus. Foto: Paul Zinken/dpa (zu dpa-Meldung: «Polizei geht von Anschlag auf Berliner Weihnachtsmarkt aus» vom 19.12.2016) Foto: Paul Zinken/dpa +++(c) dpa - Bildfunk+++

ڕۆژی کورد: کاناڵی تەلەفزیۆنیی “ئەعماق”ـی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، دۆینێ سێ شەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەرپرسیارەتیی کردەوە تیرۆریستییەکەی ناو بازاڕی کریسمەسی بێلین ـی ئاڵمانی وەئەستۆ گرت.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەڕانسە، داعش ڕایگەیاندووە کە سەربازێکی ئەو ڕێکخراوەیە، بە مەبەستی کردنە ئامانجی شارۆمەندانی وڵاتانی هاوپەیمان، ئەو کارەی کردووە.

سەرەتای مشەوی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٩ی دیسامبری ٢٠١٦٦، کامیۆنێک بە خێراییەکی زۆرەوە چۆتە ناو بازاڕی کریسمەس لە ناوەندنی شاری بێرلین.

لەم کردەوە تیرۆریستییەدا لانیکەم ٦٠ کەس کوژران و بریندار بوون.

ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، هەروەها بەرپرسیارەتیی کردەوە تیرۆریستییەکەی قەڵایەکی لە ساری “ئەلکۆرد”ـی لە باشووری ئۆردۆن ـیشی وە ئەستۆ گرت.

لەو کردەوە تیرۆریستییەدا، لانیکەم ٩ کەس کوژران.

یەکێک لە کوژراوەکان، گەشتیارێکی کانادایی بوو.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی داعش، ٤ ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە، ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان ئەنجام داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت