تەقێنەوەی مین لە کوردستان قوربانی لێکەوتەوە

0
239

مینەبەجێ ماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە کوردستان دوو کوژراو برینداری لێکەوتەوە.

رۆژی رابردوو، بە هۆی تەقینەوەیی مین، لە نزیکی گوندی “لەنگرێز” لە ناوچەی سەوڵاوا منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵە بە ناوی “بێهزاد ئیبراهیمی” گیانی لە دەست دا و منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە بە ناوی “فەرشاد یەعقووبی” بە توندی بریندار بووە.

دەوترێ، ئەو دوومنداڵە خەڵکی گوندی “بێساران” سەر بە شاری مەریوانن و بارودۆخی جەستەیی فەرشاد یەعقووبی نالەبارە و لە ژێر چاوەدێری پزشکی دایە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەو دوو منداڵە لە دەوروبەری پایگایەکی رووخاو خەرێکی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوون، لەکاتی یاری کردن بە مێنێکی نەتەقێنراو تووشی ئەو رووداوە بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.