دژایەتی دادستانی تاران بۆ ئازادی مەرجداری کەبوودوەند

0
710

دادستانی تاران بە ئازادی مەرجداری محەممەد سدیق کەبوودوەند چالاکی مافی مرۆڤ و دامەزرێنەری رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان دژایەتی کرد.

دادستانی تاران لەگەڵ داواکاری بەرپرسی زیندانی ئەوین، سەبارەت بە بارودۆخی زیندانی محەمەد سدیق کەبوودوەند و گۆرینی بە ئازادی مەرجدار دژایەتی خۆی دەربڕی.

دەوترێ، بەرپرسی زیندانی ئەوین لە کۆتایی مانگی رابردوودا لە دادستانی تاران داوای کردبوو ئاڵوگۆر بە سەر باودۆخی زیندانی محەمەد سدیق کەبوودوەند بێنێت و بە شێوەی مەرجدرا ئازاد بکرێت.

ماڵپەڕی رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان لەم بارەیەوە راگەیاندووە: لە وڵامی داوکاری بەرپرسی زیندانی ئەوین، دادستانی تاران وتوویەتی: داوکاری ئێوە لە رێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕی ١٣٩٤هەتاوی، سەبارەت بە ئازادی بە شێوەی مەرجداری محەممەد سەدیق کەبوودوەند دژایەتی کراوە.
هه‌روه‌ها رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، محەممەد سەدیق کەبوودوەند چالاکی مافی مرۆڤ و دامەزرێنەری رێکخراوی بەرگری لەمافی مرۆڤی کوردستان تووشی دابەزینی فشاری خوێن و بێهۆشی هاتووە.

محەممەد سەدیق کەبوودوەند، رۆژنامەنووس و سەرنووسەری حەفتەنامەی “پیام مردم” و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگی پووشپەڕی ساڵی ٨٦ دەستبەسەر و دوای ماوەیەک زیندانی و دەستبەسەری، لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ١١ ساڵ زیندانی حوکم درا.

کەبوودوەند لەماوەی دەستبەسەریدا لە زیندان “ئێڤین”ی تاران دوو جار تووشی جەڵتەی دڵ و جارێکیش تووشی جەڵتەی مێشک هاتووە.

دامەزرێنەری رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان زۆرجار وتوویەتی: زیندانی کردنی کەبوودوەند نایاساییە و دژایەتی لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییە و ئازاد کردنی کەبوودوەند دەبێ بێ مەرج بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.