تەرمی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی، لە تانکێری ئاودا دۆزرایەوە

0
2486

بەپێی هەواڵی هەواڵدەری فارس هەواڵدەریی فارس ، لە تەنیشت جادەی بوولاماجی شاری خۆی، لە تانکێرێکی ئاوی خورادنەوەدا، تەرمی پێاوێک دۆزرایەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە هۆی هەژارییەوە  لەو تانکێرە وەکوو شوێنی حەوانەوە و ژیانی خۆی  کەڵکی وەرگرتووە و لە کاتی دۆزینەوەی تەرمەکەیدا، ماوەیەکی زۆر بە سەر مردنیدا تێپەڕیبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە.

دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە نێو تانکێری ئاوی خواردنەوە و کەڵک وەرگرتن لە ئاوی ئەو تانکێرە بۆ خواردنەوە، نیگەرانی لای هاووڵاتییان دروست کردوە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندەکانی خودی ڕەژیم، ڕێژەی هەژاری و کارتۆن خەوی لە ئێراندا ساڵ بە ساڵ ڕوو لە زیاد بوونەوە و تەنانەت ئامارەکان باس لە زیاد بوونی ڕێژەی ١٠%ی کارتۆن خەوەکان لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفه‌رانسه‌: دۆزینه‌وه‌ی چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی له‌ ماڵی ئه‌ندامێکی داعش
بابەتی دواترجان کێری: بە پێی ڕێککەوتنی ئەمریکا و سووریە، ئەسەد دەچێتە وڵاتێکی تر

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.