Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان جان کێری: بە پێی ڕێککەوتنی ئەمریکا و سووریە، ئەسەد دەچێتە وڵاتێکی...

جان کێری: بە پێی ڕێککەوتنی ئەمریکا و سووریە، ئەسەد دەچێتە وڵاتێکی تر

0
677

ڕۆژنامەی ئەلحەیات، چاپی لەندەن، لە زاری دیپلۆماتێک لە شۆڕای تەناهی نەتەوە یەکگرتووەکان  ڕایگەیاند کە جان کێری بە هەندێ لە ولاتانی عەرەبی راگەیاندووە کە ولاتی ئەمریکا و ڕووسیە لەسەر داهاتووی سیاسی سووریە ڕێککەوتوون و یەکێک لەو خالانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون، چوونی بەشارد ئەسەد ـە بۆ وڵاتێکی تر.

هەرچەند جان کێری ئاماژەی بە کاتێکی دیاریکراو بۆ لاچون و ڕۆیشتنی ئەسەد نەکرد بەڵام گوتی:  ئەمریکا و ڕووسیە لەسەر لاچوونی ئەسەد و چوونی بۆ وڵاتێکی تر، ڕێککەوتوون و ئەسەد لە قۆناغێکی تایبەتدا، سووریە بەجێ دێڵێت.

کێری هەروەها گوتی کە پێکهاتنی لەگەڵ ڕووسیە لەو بارەوە، زۆر ئاشکرایە و لە کۆتاییدا ئەسەد دەچێتە وڵاتێکی سێهەم.

پێشتر هەندێ ڕاگەیێنی جیهانی باسیان لە پێدانی پەنابەرسی سیاسی بە بەشار ئەسەد لە لایەن ئێرانە ـەوە کردووە و دەگوترێ بەشار ئەسەد لە ئێران پەنابەری سیاسی پێدەدرێت.

ئەو لێدوانەی جان کیری لە حاڵێکدایە کە بەشار ئەسەد و وەلید ئەلموعەلیم لە چەندین لێدواندا باسیان لەوە کردووە کە بە هیچ شێوەیەک مل بە ڕێککەوتنێکی ئاوا نادەن و ئەو ەهێڵی سووریانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

نوێترینەکان
%d bloggers like this: