Google search engine
ماڵەوە مافی مرۆڤ تورکیە/ ڕۆژی کورد: داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین پێش بە دیپۆرت...

تورکیە/ ڕۆژی کورد: داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین پێش بە دیپۆرت کرانەوەی هونەرمەند بەهار فەتحی”سۆها” بگرن.

0
399

کوردناسیۆن: بە پێی هەوڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵدەریی کوردناسیۆن و بە پشت بەستن بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ماوەی یەک حەوتوویە هونەرمەندی دەنگخۆش بەهار فەتحی ناسراو بە سۆها لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی وان کراوە و مەترسیی دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران لە سەرە.

سۆها فەتحی هونەرمەندی کورد، خەڵکی پاوە نەوسوودی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەیەکە بە مەبەستی پەنابەری لە گەڵ هاوسەرەکەی میلاد یادگاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە جێهێشتووە و ماوەیەکە بە مەبەستی دەربازبوون بۆ ئورووپا لە باکووری کوردستان گیرساونەتەوە و ئێساش یەک حەتوویە بە مەبەستی سنوورداش کردنەوە بۆ ئێران لە لایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر کراون.

ئەم هونەرمەندە کوردە، دەیان بەرهەمی هونەری هەیە و لە ئەگەری دیپۆرت کرانەوەی بۆ ئێران لە لایەن ڕژیمەوە کێشەی ئەمنیەتی بۆ دروست دەبێ و ئەگەری زیندانی کرانی لە ئارا دا دەبێ.

وەک ناوەندی مافی مرۆیی ڕۆژی کورد وێڕای ئیدانە کردنی ئەم کردەوەی هێزە ئەمنیەتیەکانی تورکیە و دەربڕینی پاڵپشتی لە سۆها فەتحی و هاوسەرەکەی داوا لە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لە هەر ڕێگەیەکەوە بۆیان دەکرێ یارمەتیدەر بن بۆ ڕاگرتن و پێش بە دیپۆرت کرانەوەی ئەم بنەماڵە کوردە بگرن.

 

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتورکیە/ ڕۆژی کورد: داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین پێش بە دیپۆرت کرانەوەی هونەرمەند بەهار فەتحی”سۆها” بگرن.
بابەتی دواترخۆڕاگری، ئەدەبیات و هونەر

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان