بە تەقەی هێزەکانی ئێران حەوت کۆڵبەر لە سنووری شاری نەوسوود بریندار بوون

0
247

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانی کەم حەوت کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنووری شارۆچکەی نەوسوود سەر بە شاری پاوە بریندار بوون کە سێ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەو پێوەندییە دا بڵاوی کردۆتەوە کە شەوی سێشەممە ١٧ی ڕەشەمە (٨ی مارسی ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی پژمان عەبدی، مەنسوور عەبدی و پوریا عەبدولڕەحمانی نەژاد، بریندار کران.

ئەم سێ کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بوون، بە مەبەستی پێ ڕاگەیشتنی پزیشکی گوازراونەتەوە نەخۆشخانە و باری تەندروستییان جێگیر ڕاگەیەندراوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمە، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە جادەی پاوە بۆ نەوسوود چوار کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوەکانی سرووش نەقدی، ئاراس ئەحمەدی تەبار، زەکەریا فیرووزبەخت و فەرهەنگ سەحراگەرد بریندار و بۆ ناوەندە درمانییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.