ترەمپ وگۆڕینی بەرپرسانی حۆکمەتی ئامریکا چی پەیامێک بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئێران دەنێرێت

0
867
کۆمار ئەحمەدی

ترەمپ هەر لەکاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئامریکا درووشمی تۆندی دژی ئێرانی دەدا ئێستا ترەمپ بەگۆڕینی بەرپرسانی کابینەکەی بەکەسانی شەڕەنێزوو دژی ئێران دەیەوێت درووشمەکانی بکات بەکردار بۆیە ترمپ وئامریکا دەیانەوێت گۆڕانکاری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکەن ئەم گۆڕانکاریانە ئێران و تورکیەو سووریە دەگرێتەوە.

ئێستا ئامریکایەکان بۆیان دەرکەوتوە کە تورکیە خەریکە لە دژی بەرژەوەندیەکانی ئامریکا لەناوچەکە هەنگاو هەڵدەنێت بۆیە ئامریکا پێویستی بەهاوپەیمانێکی تازەیە لەناوچەکە کەبتوانێت بەرژەوەندیەکانی ئامریکا بپارێزێت تورکیە ئەو متمانەی لای ئامریکا نەماوە دوولایەنە باوەڕیان بەیەک نەماوە.

بەنزیک بوونەوەی تورکیە لەڕووسیەو کڕینی مووشەکی ئیس ٤۰۰وە هێرش کردنە سەر عەفرین و هەڕەشە کردن لەمێنبج وئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی هێزەکانی ئامریکان زۆرتر ئامریکای تۆڕەکردووە ڕووسەکان لەپشت ئەم کاری تورکییەن ئێرانیش بەشوەیەک هانی تورکیە دەدات ئێرانیش پێی باشە تورکیە توشی شەڕوو کێشە بێت ئێران پێی باشە تورکیە لەناوچەکە لاواز بێت چون تورکیە بەڕەکا بەرێکی خۆی دەزانێ.

بۆیە ئێستا ئامریکا بەدووای جێگرەوەی تورکیە دەگەڕێ لەناوچەکە تەنیا وڵاتێک دەتوانێ جێگرەوەی تورکیە بێت لەناوچەکە ئێرانە بۆیە ئامریکا لە پلانی خۆیدا دەیەوێت دەسڵاتی ئێران بگۆرێت دەسەڵاتێکی دێموکرات لەئێران بێرێتە سەر کار کە بەرژەوەندیەکانی ئامریکا بپارێزێت ئیتر پێویستی بەتورکیە نامێنێت وە تورکیە دەبێتە جێگرەوەی ئێران لەناوچەکە بویە ئامریکا ئێستا دەیەوێت ئینجرلێکی تورکیە چۆڵ کات هێزەکەی ببات بۆ سعوودیە بەشێوەیەک ئامریکا تورکیە تووشی شەڕ بکات چی لەبوواری سەر بازی چی لەبوواری ئابووری تورکیە لاواز کات ئێستا دەبینین تورکیە هەڕەشە لە شنگال و لە بەشێک لە خاکی سووریە دەکات ئامریکاش بێ دەنگە بەشێوەیەک وەک تەڵە بۆ تورکییەیە بەم پلانی ئامریکا کە دایناوە وڵاتانی عەرەبیش بەشدارن.

وڵاتانی عەرەبیش زۆر پێیان باشە تورکیە بەتەواوی لاواز بێت چون وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت سعودیە پێی باشە خۆی سەرکردایەتی سونە بکات بەڵام تورکیە بووتە ڕەکابەری وڵاتانی عەرەبی وەلە کێشەی مێسرو قەتەر تورکیە پشتوانی قەتەری کردوو پشتوانی مۆرسی کرد.

لە کێشەی قەتەر تورکیە هێزی نارد ئەم کارەی تورکیە سعودیە زۆر نگران وتووڕە کرد بۆیە ئێستا پلانی ئامریکا و هاوپەیمانی عەرەبی و ئیسرایل یەک پلانە دژی سیاسەتەکانی ئێران و تورکیە لە ناوچەکە بەڵام بەم پلانەی ئامریکا لە گەڵ هاوپەیمانەکانی لەناوچەکە دژی ئێران تەنیا دەیانەوێت دەسەڵاتی ئێران بگۆڕن پلان و سیاسەتیان ئەوە نیە ئێرانێکی فێدڕاڵی دروست کەن چون بەدروست بوونی ئێرانێکی فێدراڵی لە درێژخایەندا ئێرانێکی فێدراڵی ناتوانێت بەرژەوەندی ئامریکا لەناوچەکە بپارێزێت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچاوپێکەوتنی وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لەگەڵ نانسی پێلۆسی: ئێران هەڕەشەی ژمارە یەکە.
بابەتی دواترسەرۆکی چین سەردانی کوریای باکووری کرد و ڕایگەیاند، درێژە بە پشتیوانیی خۆی لە کوریای باکوور دەدا

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.