چاوپێکەوتنی وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لەگەڵ نانسی پێلۆسی: ئێران هەڕەشەی ژمارە یەکە.

0
666

ئاویگدۆر لیبێرمن، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل، لەگەڵ نانسی پێلۆسی، ڕێبەری کەمینەیی دیموکڕات لە کۆنگریسی ئامریکا و شاندێکی ئەندامانی کۆنگرەی ئامریکا چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

ڕۆژی کورد: ماڵپەڕی هەواڵی (ئارۆیتز شوا) لەهەواڵێکدا ڕایگەیاند: لیبێرمن سپاسی هەموو یاسادانەرانی کۆنگرەی ئامریکای کرد بەهۆی ئەوەی کە بڕی ۷۰۵ میلیۆن دۆلاریان بۆ سیستەمی دژەموشەکی ئیسڕائیل لە ساڵی ۲۰۱٨دا تەرخان کردووە.

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لە دانیشتنێکدا کە زیاتر پەژراوەتە سەر باسی مەترسییەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا گوتی: ئێران وڵاتی ژمارە یەکە بۆ ئاڵۆزی درووستکردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئاویگدۆر لیبێرمن لەم چاوپێکەوتنەدا پێداگری کرد (ئێران وڵاتانی کەنداوی فارسی خستووەتە مەترسییەوە و هێرشی موشەکییان دەکاتە سەر، هەر بەو شێوەیەکە پێرێ ڕوویدا و دیتمان. بە پشتیوانی کردن لە حوسییەکان تەناهیی یەمەنی تێکداوە، هەوڵ دەدات ئاڵووگۆڕ لە حکومەتی بەحرێندا پێکبێنێت، پشتگیری لە بەشار ئەسەدی دیکتاتۆر دەکات کە خوێنی هەزاران کەسی بێتاوانی لە سووریە ڕێشتووە، پشتیوانی لە حیزبوڵایی تیرۆریست دەکات و چەک و چۆڵیان بۆ دەنێرێت، لە هەوڵی ئەوەدایە دەست تێوەردان بکات لە هەڵبژاردنەکانی ئێراقدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.