رۆژی کورد: لە کاتێکدا بڕیار بوو بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شتایش قوڕەیشی، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئێرانی و ئەفغانیی دانیشتووی تاران لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەفغانستاندا مۆم دابگیرسێنن، لەگەڵ ڕاوەدوونانی هێزی ئینتزامی بەرەوروو بوونەوە.
ڕۆژی دووشەممە بەپێی داواکارییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە، ژومارەیک هاووڵاتیی مەدەنی بە مەبەستی داگیرساندنی مۆم لەمەڕ بەرز ڕاگرتنی یادی ستایش قوڕەیشی، چوونە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران و هێزی ئینتزامیش بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت، بلاوەی بە ئامادەبوان کرد.
هەواڵدەریی موکریان وێرای بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، نووسیویەتی کە دوابەدوای بڵاو پێکرانی هاووڵاتییان. چەند کەسێک لە پارکی نزیک میترۆی موسەلایی تاران کۆ بوونەوە و مۆمیان بۆ یادی ستایش داگیرساند، بەڵام دیسان لەگەڵ رێگری و بڵاو پێکرانی هێزی ئینتزامی بەرەوڕوو بوونەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ژومارەیەک لە ئەفغانیی ئامادەبووی ئەو کۆڕیادە، لەلایەن هیزی ئینتزامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار راگوێزران.
هەروەها ژومارەیەک لە بەشدار بوان لەگەڵ هێزە ئێنتزامییەکان تووشی دەمە قاڵە بوون و لە چەندین حاڵەتدا مۆمەکانیان لەدەستی بەشداربوان دەستاند.