Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان بە هۆی خراپی شوێنی ژیان و کەمپ، کچێکی کورد لە ئاڵمان ژیانی...

بە هۆی خراپی شوێنی ژیان و کەمپ، کچێکی کورد لە ئاڵمان ژیانی لە دەست دا

0
1865

نەبوونی دۆخی گونجاو و پردی هەوایی بۆ هات و چوو لەسەر ڕێگای کەمپی بۆ ناو بازاڕ و پەڕینەوەی ناچاری بەسەر شەقامدا، کچیکی کوردی پەنابەر گیانی لە دەست دا و دایکیشی لە مەترسی دایە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، کچێکی تەمەن ۵ ساڵان بەناوی ڕێمان کچی  خالید و مەهدیە کەریم عەبباس لەدایک بووی شاری ڕانیەی کوردستانی باشوور لەکەمپێک لە شاری هاڵتێرن، هەڵکەوتوو لە ئیالەتی نۆردن ویسترارێن کە ماوەی ۲ مانگ و نیوە وەک پەناخواز لە ئاڵمان دەژین، لە ڕووداوێکی هاتووچوودا گیانی لەدەست دا و دایکی ئەو منداڵەش  هەنکوو بە هۆی شکانی دەست و لاقی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و بە پێی زانیارییەکان لە دۆخێکی باشدا نیە.

شایانی باسە ئەو کەمپە لە قەراغ ئوتووبان (گەورە ڕێ) و دارستانێک هەڵکەوتووە کە بەپێی هەندێ لێدوان  لەنێو دارستانەکە مین هەیە و یەکەم ڕۆژ کە کەسێک بچێتە ئەو کەمپە پێی دەوترێ کە ئیزبی نیە بچێتە نێو دارستان مەگەر لەسەر ڕەزامەندی خۆی و بە ئیمزا کردنی بەرگەی چوون بۆ ئەوێ.

بەپێی لێدوانی نیعمەت مەلا، چالاکی سیاسی و یەکێک لە پەناخوازە کوردەکانی وڵاتی ئاڵمان، ئەو کەمپە لە ساڵانی رابردوودا شوێنی سربازەکانی ئینگلیس بووە. دانیشتوانی ئەو کەمپە هەموو جارێ بۆ کڕینی پێداویستیەکانیان ناچارن لە شەقامەکە بپەڕنەوە ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەو شوێنەش هیچ چرای سوورو پردی ژێر یان هەوایی بۆ پەڕینەوە نیە هەر بۆیەش دانیشتوانی کەمپ ناچارن هەموو جارێ لە شەقامەکە تێپەڕ بن،و دوای پیاسەیەکی زۆر بگەن بە فرۆشگە.

نیعمەت مەلا هەروەها گوتیشی تا ئێستا  چەندین جار داوایان لە بەرپرسانی کەمپ کردووە کە چارەسەرێکی ئەم گرفتەیان بۆ بکەن بەڵام بەداخەوە نەک هیچ نەکراوە بەڵکوو بەرپرسی کەمپەکە پێیانی وتوون: پێتان خۆشە بمێننەوە، پێتان ناخۆشە بڕۆنەوە. ئەم کەمپە خەڵکێکی زۆری تێدایە کە سووری، ئێراقی، ئێرانی و ئەفغانین.

پێویست بە ئاماژەیە کە  دۆینێ شەو و دوای ڕوودانی ڕووداوەکە، شارەوان و چەند بەرپرسێکی شار چوون بۆ سەردانی ئەو کەمپە بەڵام بەرپرسی کەمپ ئیزنی دیتنی ئەو بنەماڵەیەی پێ نەداون.

گوایە دوێنێ ئێوارە لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامێک کە بەقەولی ئەو کەسەی پێی وتووم ئوتوبان، لەکاتێکدا جاری یەکەم پەڕیونەوە بەڵام لە گەڕانەوەدا وەبەر ماشێن کەوتوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپارتی کرێکارانی کوردستان جوڵانەوەیکى نوێ ڕادەگەینێت
بابەتی دواترسپای پاسداران دەستی بەسەر ٩ هێکتار زەوی لە ناوەڕاستی شاری ڕەبەتدا گرتووە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان