دۆینێ شەممە، ١٢ی مارس (٢٢ی ڕەشەممە)، بە بەشداری ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژی کورد، لە یەکێک لە هۆڵەکانی شارەوانیی پاریسی ٣ ، بە هاوکاری ئەنستیتۆی کورد و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس بۆ ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید، سمینارێک بۆ محەممەد ئێحسان وەزیری پێشووتری مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانی باشوور بەڕێوە چوو
سه‌ره‌تای سمیناره‌كه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان دار ئه‌بووبه‌كر به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له پاریس و كه‌نداڵ نزان سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی كورد له پاریس به خێر هاتنی میوانه‌كانیان كرد
لەو سیمینارەدا محەممەد ئێحسان باسی لە ئەنفال و هەڵەبجە و بە ژینۆساید ناساندنی کورد کرد و هەروەها باسی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کورد کرد کە لە ناوچە عەرەب نیشینەکان بیندراونەتەوە
لە بەشێکی تر لە سمینارەکەدا، کەنداڵ نەزان وەک بەرپرسی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس لیدوانی بۆ ئامادەبووان دا و باسی لە سمینار و باسه‌كانی پێوه‌ندیدار كرد
لە کۆتاییدا بەشداربووان کۆمەڵێک پرسیاریان لەمەڕ ناساندنی ئەنفال بە جییان و هەروەها دۆخی بنەماڵەی ئەنفالەکان و پێڕاگەیشتنیان کرا
لە کۆتاییشدا کورتە بەڵگە فیلمێک لە مەڕ چۆنیەتی پرۆسەی دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان پێشکەش کرا هەڵبەت بە ناتەواوی پێشکەش کرا و لە ناوبەندیدا پچڕا
شایانی ئاماژەیە کە زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەو سمینارەدا بەشدار بوون.