Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بەرپرسی بونیادی شەهیدی ڕێژیم: ١٢٣ پاسدار لە عێراق و سووریە کوژراون

بەرپرسی بونیادی شەهیدی ڕێژیم: ١٢٣ پاسدار لە عێراق و سووریە کوژراون

0
1226

ناسر نەسیری، لە وتوێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ناوچەی “بەهارستان”، ئاشکرای کرد کە، ١٢٣ کەسی سەر بە سپای پاسداران، لە شەڕەکانی سووریە و عێراقدا کوژراون.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە لە درێژەدا گوتی؛ “ئەو کوژراوانە بۆ پارێزگاری لە ئیسلام و پێشگرتن لە گەیشتنی شەڕ بۆ ناو گەڕەک و کۆڵانەکانی ئێران، شەڕدەکەن و ئێمەش لە نێوخۆ، ئەرکی خۆمان بەباشی بەڕێوە دەبەین، کە پێش بە گەیشتنی ئەو شەڕە بۆ نێوخۆی ئێران بگرین.

ئەو ١٢٣ پاسدارە کە بەرپرسی دامەزراوی بونیادی شەهید ڕایگەیاند، لەو کەسانەن کە لە عێراق و سووریەدا کوژراون لە چوارچێوەی گرووپگەلێکدا، بە ناوی “پاراستنی حەرەم”، نێردراون بۆ ئەو دوو وڵاتە.

ئەو گرووپگەڵە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی سووریەوە لە لایەن قەرارگای ئیمام حوسێن، سەر بە سپای پاسداران دروست بوون، زۆرترین کوژراوەکانی پارێزەرانی حەرەم، لە شەڕی سووریە و عێراق لە شڕەخۆرەکانی سپای پاسداران و بەسیج بوون.

ئەفغانییەکان و پاکستانییەکانیش کە لە ئێران نێشتەجێن، بۆ پاراستنی حەرەم لە دوو گوردانی “فاتمیوون و زەینەبیوون” ڕێکخراون.

هەتاکوو ئێستا ئامارێکی فەرمی لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سەبارەت بە کوژراوەکانی سپای پاسداران بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام ڕۆژانە، لە ڕاگەیاندنە نێوخۆییەکان، هەواڵی کوژرانی ئەندامانی سپای پاسداران بڵاو دەکەنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووباکووری کوردستان: له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک دا 6 سه‌ربازی تورک کوژران
بابەتی دواترده‌ستبه‌سه‌رکردنی 4 که‌س له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ڕێژیمه‌وه‌ له‌ شاری کامێاران

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان