Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان بەردەوامی وتووێژەکانی بریتانیا و یەکیەتیی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی هاوبەش سەبارەت...

بەردەوامی وتووێژەکانی بریتانیا و یەکیەتیی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی هاوبەش سەبارەت بە دووسیەی برێکسیت

0
1735

ڕۆژی کورد :
لە درێژەی هەوڵ و تێکۆشانەکان سەبارەت بە ڕێکەوتنێکی هاوبەش لە مەڕ دەرکەوتنی بریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا، ستیڤان بارکلای وەزیری پرۆسەی برێکسیتی بریتانیا، بەرەو برووکسێل پێتەختی وڵاتی بێلژیک بەڕێکەوت تا لە گەڵ میشێل بارنییە بەرپرسی باڵای یەکیەتی ئەوروپا بۆ کاروباری وتووێژەکانی برێکسیت دیدار و چاوپێکەوتن پێک بهێنێت.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ئەیلوول، ستێڤان بارکلی وەزیری برێکسیتی بریتانیا گەیشتە بروکسێل و لە گەڵ میشێل بارنییە دیدارێکی هاوبەشی پێکهێنا. لەو دیدارەدا میشێل بارنیە پێشنیاری ئێستای بریتانیای بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی نوێ سەبارەت بە پرۆسەی برێکسیت نەگۆنجاو ناو برد و وتیشی یەکیەتی ئەوروپا چاوەڕێی پێشنیاری یاسایی و گونجاوە لەو بوارەدا. لە لایەکی دیکەش نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ئاخافتنە دوولایەنەکانی بە باش و بەرەو پێشکەوتن نرخاندووە، هەر چەن ئەوەشی زیاد کردووە کە هێشتا کۆمەڵێک بەربەستی بەرچاو بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە ئارادایە و بوونی هەیە.
باس لەوە دەکرێت کە وتووێژە سەرکییەکان لە سەر جێگرکردنی گەڵاڵەی ناسراو بە پشتیوانی سنووری ئیرلەند (Backstop) بێت. بە هۆی ئەوەی کە بڕیتانیا حەزی لە ڕاکێشانی سنوورێکی دەستکرد لە نێوان پانتایی ئیرلەندی باکوور ـ لە ناو خاکی بریتانیا ـ و ئیرلەندی باشوور ـ ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا ـ نیە، ئەم گەڵاڵە کاتییە کە لە ئێستادا لە دەستی جێبەجێکردندایە بە شێوازێک ئاگاداری کردن لە سنوورەکان دەبێت بۆ ئەوەی بە بێ پێویستی داخستنی دەستکردی سنوورەکان بریتانیا بتوانێت شتوومەک و کاڵا بازرگانییەکانی خۆی بە بێ هیچ بەربەستێک لە بریتانیا بەرەو ئیرلەندی باکوور و بە پێچەوانەوە هاوردە و هەناردە بکات. بووریس جانسۆن پێشتر ڕایگەیاندبوو هەر چەشنە ڕێکەوتنێک لە گەڵ یەکیەتی ئەوروپا پێویستە هەڵگری “هەڵوەشاندنەوەی گەڵاڵەی پشتیوانی سنووری ئیرلەند” لە خۆ بگرێت.
هاوکات ئەمە لە کاتێکدایە کە دیپلۆماتەکان لە یەکیەتی ئەوروپا ئەگەری کۆتایی پێهاتنی ئەم ڕێکەوتنە پێش لە کۆبوونەوەی گرینگ و هەستیاری ١٧ی ئۆکتۆبەری سەرانی یەکیەتی ئەوروپا لە بروکسێل کەمتر لە ڕابردوو دەزانن. یەکیەتی ئەوروپا بۆ کۆتایی هێنان بە پڕۆسەی برێکسیت و دەرکەوتنی بریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا مۆڵەتی کۆتایی تا ڕێکەوتی ٣١ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دیاریکردووە. لە هەمان کاتدا کە سەرۆک وەزیری بریتانیا پێداگرە لە سەر دەرچوونی لێبڕاوانە و مسۆگری وڵاتەکەی لەم ڕۆژە دا، جا بە ڕێکەوتن یا خۆد بە بێ ڕێکەوتن، نوێنەرانی ئەنجۆمەنی پاڕلەمانی بریتانیا گەڵاڵەیەکی نوێیان پەسەند کردووە کە بە هۆی ئەو گەڵاڵەوە دەوڵەتی بریتانیا ئەرکی ئەوەی لە ئەستۆ دەبێت کە لە ئەگەری دەست پێرگڕانەگەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ یەکیەتی ئەوروپا تا ڕێکەوتی ١٩ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، داخوازی نوێکردنەوەی مۆڵەتی پرۆسەی برێکسیت پێشکەش بکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبنیامین نتانیاهوو وەکوو ڕاسپێردراوی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی ئیسرائیل دیاریکرا
بابەتی دواتربنەماڵەیەکی چالاکی مەدەنی لە مەریوان، بە هۆی زەخت و گوشاری ئەمنیەتیی کۆماری ئیسلامییەوە، زێدی خۆیان بەجێهێشت

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان