بنیامین نتانیاهوو وەکوو ڕاسپێردراوی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی ئیسرائیل دیاریکرا

0
1189

ڕۆژی کورد :
ریۆوێن ڕیۆلین، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل بنیامین نیانیاهووی وەکوو ڕاسپاردەی پێکهێنانی ئەنجۆمەنی وەزیرانی حکوومەتی نوێ دیاریکرد. نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە دوابەدوای دیدار و چاوپێکەوتنی ڕیۆلین لە گەڵ نتانیاهوو و ڕەکەبەری سەرەکی ناوبراو، بێنی گانتز ڕەچاو کراوە.

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ئەیلوول نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕۆوین ڕێولین، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل بنیامین نتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیلی وەکوو ڕاسپاردەی پێکهێنانی ئەنجۆمەنی وەزیرانی دەوڵەتی نوێ دیاریکردووە. ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارەی دوابەدوای دیدار و وتووێژی ڕێولین لە گەڵ هەر کام لە نتانیاهوو و ڕەکەبەری سەرەکی ناوبراو، گانتز دەرکردووە و بە ئەنجامی گەیاندووە. ئەم بڕیارە لە کاتێک دا ڕادەگەیەندرێت کە لیستەی هەڵبژاردنەکانی پارتی سپی و شین بە ڕێبەرایەتی بێنی گانتز توانیویەتی بڕی ٣٣ کۆرسی لە کۆی گشتی کۆرسییەکانی پاڕلەمان بۆ خۆی مسۆگەر بکات و ببێتە خاوەنی نوێنەرێکی زیاتر لە پارتی لیکوود بە ڕێبەرایەتی نتانیاهوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل، بنیامین نتانیاهوو توانیویەتی بە گشتی پشتیوانی ٥٥ نوێنەر بۆ خۆی وەدەست بهێنێت لە کاتێکدا کە ٥٤ نوێنەر لە بێنی گانتز ڕێبەری پارتی شین و سپی پشتیوانییان کردووە. سەرۆک کۆماری ئیسرائیل لە ڕۆژانی ڕابردوو دا ڕایگەیاندبوو کە پشتیوانی ئەکات لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی گەورە لە نێوان نتانیاهوو و گانتز دا. لە ئێستادا نتانیاهوو تەنیا ٢٨ ڕۆژ کاتی لە بەر دەستدا هەیە بۆ پێکهێنانی ئەنجۆمەنی وەزیرانی خۆی. ئەم ماوە لە ئەگەری پێویست دا تا دوو حەوتووی دیکە درێژ دەکرێتەوە. لە ئەگەری شکەست هێنانی هەوڵەکانی نتانیاهوو، سەرۆک کۆمار توانای ئەوەی دەبێت کەسێکی دیکە وەکوو ڕاسپێردراوی پێکهێنانی ئەنجۆمەنی وەزیرانی دەوڵەتی نوێ دیاری بکات.
هۆکاری سەرەکی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختی لە وڵاتی ئیسرائیل ئەوە بوو کە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی خولی ڕابردوو هاوکات گانتز ئالیکاری و پشتیوانی لە گەڵ کەسایەتی بنیامین نتانیاهوو بە ئاشکرا ڕەتکردبووەوە. هۆکاری نەویستنی هاوکاری کردنی گانتز لە گەڵ نتانیاهوو پێداگری نتانیاهوو بۆ پێکهێنانی بەرە و هاوپەیمانی لە گەڵ پارتە ئایینیەکان و هەروەها دووسیە دادوەرییەکانی ناوبراوە و تاوانە وەپاڵدراوەکانی لە دەزگای داد و ڕێکخستنی وڵاتی ئیسرائیل دا. جێگای ئاماژەیە دژی بنیامین نتانیاهوو لە ئێستادا سێ دووسیەی دادوەری لە پێوەندی لە گەڵ گەندەڵی ئابووری ناوبراو لە ئارادایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.