دوابەدوای ئەوەدا کە عەرەبستانی سعوودی باسی لە ناردنی هێزی زەویی بۆ سووریە کرد و وڵاتی ئەمریکاش پشتگیری ئەو کارەی سعوودییەی کرد، وڵاتی بەحرەینیش ئامادەیی خۆی ۆ ناردنی هێزی زەویی بۆ سووریە کرد.
بەحرەین ڕایگەنادووە کە ئامادەیە بۆ یارمەتی پێدان بە هاوپەیمانی بە دژی ڕێکخراوی داعش، هێزی زەویی هەناردەی سووریە بکات.
فەوواز بن محەممەد ئالی خەلیفە، سەفیری بەحرەین لە بریتانیان لە ڕاگەیێندراوێک کە ١٦ی ڕێبەندان بڵاوی کردەوە دەڵێ: ئەو هێزانەی کە بەۆرەین هەناردەیان دەکا دەتوانن هاوتەریب و هاوئاهەنگ لەگەڵ هێزەکانی سعوودیە چالاکی بکەن.
ئەو وتانەی بەرپرسانی بەحرەینی تەنیا یەک ڕۆژ دوای قسەکانی سعوودیە و ئامادەیی بۆ ناردنی هێز بۆ سووریە لە ١٥ی ڕێبەنداندا، بڵاو بوونەوە.
هەروەها سەفیری بەۆرەین بە بریتانیا گوتیشی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش ئامادەیە هێز ڕەوانەی سووریە بکات.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هاوکاری و هاوتەریبییە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە وڵاتانی قەراغ دوورگە ئامادەن تا لە ژێر ڕێبەری عەرەبستاندا بە دژی تووندئاژۆکان کار بکەن و ڕێکخستن بکەن.
پەروزی ڕەحیم، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی هەولێر لەو بارەوە دەڵێ: ئه‌وه بۆ گۆرینی هاوسه‌نگی هیزه كه تا ئێستا له قازانجی ئێران- ڕوسیا بووه، له لایه‌كی تره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه زیاتر وه‌كوو پرسێكی عه‌ره‌بی – ئیسلامی ده‌ربكه‌وێت و ده ستی ئێران و ڕووسیا كورتتر بكرێته‌وه و ئه‌و كات هیچ لایه‌نێك ناتوانێت ئه‌مریكا تۆمه‌تبار بكات له پرچه‌ككردنی پۆپۆزیسیۆن و ده‌ست ێوه‌ردان له وڵاتانی ئیسلامی( به‌تایبه‌ت كه توندره‌وه ئیسلامییه‌كان وه‌كوو داعش و ئەلقاعیده له ڕێگه‌ی دژایه‌تی رۆژئاوا و ئه‌مریكا هه‌وڵی دروستكردنی به‌ره دژی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها ئه‌ئدامگیری ده‌ده‌ن). به هاتنه ناوه‌وه‌ی وڵاتیك وه‌كوو سعودیا ئه‌و كاته بێجگه له گۆڕینی هاوسه‌نگی ڕه‌وایه‌تیش ده‌درێته پلان و سیناریۆكانی رۆژئاوا و ئه‌مریكا بۆ داهاتووی سوریا.
ئەو چاوەدێرە سیاسییە هەروەها باسی لە کاریگەری ناردنی ئەو هێزانە لەسەر پەیوەندی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کرد و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ركه‌وتوو بێت ململانێیه‌كانی ڕۆژئاوا و ڕووسیاش ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری هه‌یه به‌تایبه‌ت له ئۆكراین. هه‌روه‌ها ئه‌مه واده‌كات له دانووستاندنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشدا (وه‌كوو جێنێف) پێگه‌ی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی دژی ئه‌سه‌د به‌هێزتر ده‌بیت. ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی په‌یامێكی ڕاسته‌وخۆیه بۆ كۆماری ئیسلامی و سنوورداركردنی په‌لهاویشتنه ناوچه‌ییه‌كانی له پاش ڕێکكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و 5+1 له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه پاڵپشتی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه جۆرێكه له رازیكردنی سعودیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و دڵنیایی پێدان بۆ ره‌وینه‌وه‌ی دله‌راوكێ ئاسایشییه‌كانیان له پاش ئه‌م رێككه‌وتنه