ڕۆژی كورد :
هه‌ژماری گشتیی تووشبووانی په‌تای كڕۆنا له جیهاندا گه‌یشته سنووره‌كانی 3 ملوێن كه‌س و ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووان به هۆی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س بووه‌ته‌وه. له‌م نێوانه‌دا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به نزیكه‌ی 900 هه‌زار تووشبوو هاوكات به ژماره‌یه‌ك زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س زۆرترین هه‌ژماری تووشبووان و گیانبه‌ختكردوانی به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڤیید – 19 بۆ خۆی له جیهاندا تۆمار كردووه.
هه‌ژماری گشتیی تووشبووانی نوێ له وڵاتی بریتانیا جارێكی دیكه به چه‌شنێكی به‌رچاو روو له هه‌ڵكشان و زیاد بوونه، ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاژێری ڕابردوودا 768 كه‌سی دیكه له تووشبووانی په‌تای كڕۆنا له‌م وڵاته گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و سه‌رجه‌م ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووان گه‌یشتووه‌ته 19500 كه‌س و به تۆمار كردنی ژماره‌یه‌ك زیاتر له 5000 كه‌س سه‌رجه‌م تووشبووانی به په‌تای كرۆنا له‌م وڵاته‌دا گه‌یشتووه‌ته 143464 كه‌س. به پێی دوایین زانیارییه‌كان له لایه‌ن سۆپای فه‌ڕانسه‌وه بڕی 70 كیلۆگرام كلێرۆكیین كه له ئێستادا وه‌كوو ده‌رمانی شیمانه‌كراویی په‌تای كرۆنا ناسراوه، كڕدراوه و له كۆرته ڤیدیۆیه‌ك كه له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه له نێوان ده‌رمانخانه‌كانی وڵاتی فه‌رانسه‌دا بینراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌م ده‌رمانه پێشتر بۆ عیلاجی نه‌خۆشی ماڵاریا به كار هێنراوه و له ئێستادا وه‌كوو ته‌نیا ده‌رمانی په‌تای كڕۆنا كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیردرێت و له تاقیگه‌كانی وڵاتی فه‌ڕانسه‌دا تاقی ده‌كرێته‌وه.
ده‌وڵه‌تی ئۆتریش ڕایگه‌یاند كه قۆتابخانه‌كانی ئه‌م وڵاته كه ماوه‌یه‌ك نزیك به 40 ڕۆژ پێشتر داخرابوون بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژی دیكه درێژكرانه‌وه و دواتر به‌ره‌به‌ره قۆتابخانه و ناوه‌نده فێركارییه‌كانی ئه‌م وڵاته ئه‌كرێنه‌و. هاوكات له ماوه‌ی 24 كاژێری ڕابردوو دا هه‌ژماری گشتیی گیانبه‌ختكردووان به ژماره‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیووه و كه‌م بووه‌ته‌وه و ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووان 368 كه‌س راگه‌یه‌ندراوه كه كه‌مترین هه‌ژماری مردن و گیانله‌ده‌ستدان به هۆی تووشبوون به‌م په‌تایه له‌م ولاته‌دا تۆمار كراوه و له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا له‌م وڵاته تا ئێستا 22500 كه‌س گیانی خۆیان له ده‌ستداوه.
له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژی ڕابردوودا هیچ بابه‌تێكی مردن و گیانله‌ده‌ستدان به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كڕۆنا له وڵاتی كۆریای باشوور ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، له ماوه‌ی چه‌ن حه‌وتووی ڕابردوودا ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه ئاماری گیانبه‌ختكردووان به هۆی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه له‌م وڵاته‌دا گه‌یشتووه‌ته سفر. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌م ماوه هه‌ژماری گشتیی تووشبوون به‌م په‌تایه له 10000 كه‌س تێپه‌ڕبووه و ژماره‌ی گیانبه‌خت كردووانی ئه‌م په‌تایه‌ش له‌م وڵاته سه‌رجه‌م 240 كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به ئاماژه پێكردن یه چاكبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زیاتر له 66000 كه‌س له تووشبووانی په‌تای كڕۆنا له ولاته‌كه‌ی، ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی 24 كاژێری ڕابردوودا 1168 كه‌س تووشبووی نوێ تۆمار كراوه كه به‌و پێیه ژماره‌ی گشتیی تووشبووان به‌م ڤایرۆسه له وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 88194 كه‌س و هه‌ر به پێی ئاماژه‌كانی ناوبراو له ماوه‌ی 24 كاژێری ڕابردوودا 93 كه‌س به هۆی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا گیانی خۆیان له ده‌ستداوه كه تا ئێستا ژماره‌ی گشتیی گیانبه‌ختكردووانی تووشبوو به‌م په‌تایه له وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 5574 كه‌س.