ڕۆژی كورد :
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی و ژماره‌كان باس له‌وه ده‌كرێت كه له ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی نوێی كڕۆنا یان كۆڤیید – ١٩ به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كۆنتڕۆڵ كراوه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له ٨٠% وڵاتی ئیسرائیل بابه‌تی نوێ له تووشبوون به په‌تای كڕۆنا ڕانه‌گه‌یندراوه و بڕیار وایه كابینه‌ی نوێی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٣ی مانگی مای سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی سنووردارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به په‌تای كڕۆنا له‌وانه كرانه‌وه‌ی دووكان و بازاڕه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌بچێت.
سبه‌ینێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٣ی ئایار كابینه‌ی وه‌زیرانی وڵاتی ئیسرائیل به‌رته‌سكبوونی سنووردارییه‌كانی بارودۆخی هاتوچۆ و كرانه‌وه‌ی بازار و شوێنه گشتییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان تاوتوێ ئه‌كه‌ن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن زیاتر باس له سه‌ر سنووردارییه‌كان بكه‌ن. به پێی ڕاپۆرته‌كان له ئێستادا ته‌نیا ٤ شار له وڵاتی ئیسرائیل ئه‌ویش ڕۆژانه زیاتر له ٥ كه‌س تووشبووی نوێ ڕاگه‌یه‌ندراوه. ئاماری گشتیی گیانبه‌ختكردووانی تووشبوو به په‌تای كڕۆنا گه‌یشتووه‌ته ٢٢٥ كه‌س و ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه به هۆی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه له ژێر چاوه‌دێری پزیشكی و به‌ستراون به ئامێره‌كانی هه‌ناسه ههڵكێشانهوه له ئێستادا بۆ ٨٣ كه‌س كه‌مبوونه‌ته‌وه و جێگای دڵخۆشبوونه.
به پێی ڕاپۆرتێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی كه ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 1ی مانگی بڵاو كرایه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له به‌شێكی زۆری نزیك به ٨٠% شار و شارۆچكه و گونده‌كانی وڵاتی ئیسرائیل له‌وانه تێل ئاڤیڤ هه‌واڵی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و ته‌نیا له چه‌ن شارێكی دیكه باس له تووشبوونی ژماره‌یه‌كی كه‌م نزیك به ٥ كه‌س له شاره‌كانی ئۆرشه‌لیم، حوورا، به‌نی براك و به‌یتی شهمس كراوه. هاوكات له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی وڵاتی ئیسرائیل ته‌نانه‌ت یه‌ك تووشبووی نوێ په‌تای كڕۆنایان تۆمار نه‌كردووه و به‌شێكی زۆری نه‌خۆشخانه‌كان بارودۆخی ئاساییان ڕاگه‌یاندووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر دۆخی ده‌رمانی گشتیی و نه‌خۆشییه ئاساییه‌كان به‌ڵام هاوكات ڕایانگه‌یاندووه له هه‌مانكاتدا ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له بارودۆخی نائاسایی نوێ‌دا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بارودۆخی تایبه‌ت و به‌شه ناوخۆییه‌كانیان بۆ ڤایرۆسی كوڤیید – ١٩ ته‌یار بكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاتی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه كه له سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژ هه‌ینی به دواوه ژماره‌ی تۆماركراوانی تووشبوو به ڤایرۆسی كڕۆنا له ژماره‌یه‌كی ١٦١٠١ كه‌س دا ڕاگیراوه كه له‌م ژماره ڕاگه‌یه‌ندراوه ژماره‌یه‌ك نزیك به ٩١٥٦ كه‌س له تووشبوون به په‌تای كڕۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و به هه‌ژماركردنی 3 كه‌سی دیكه‌ی گیانبه‌ختكردوو له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری ڕابردوودا ژماره‌ی گشتیی گیانبه‌ختكردووانی به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كڕۆنا گه‌یشتووه‌ته ٢٢٥ كه‌س و به پێی هه‌مان ڕاپۆرت له ئێستادا بارودۆخی ١٠٣ كه‌س له تووشبووانی په‌تای كرۆنا له بارودۆخێكی مه‌ترسیداردان و له ژێر چاوه‌دێری تایبه‌تی پزیشكیدان.