ڕۆژی كورد :
ئازه‌ربایجان ڕایگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌رمه‌نییه‌كانی وڵاتی ئه‌رمه‌نستان له درێژه‌ی زنجیره چالاكییه‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر قه‌ره‌داغ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵاتی ئازه‌ربایجان، چوار مووشه‌كیان به‌ره‌و شاری گه‌نجه، دووهه‌مین گه‌وره‌شاری ئازه‌ربایجان هاویشتووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان هاویشتنی مووشه‌كی بۆ شاری گه‌نجه ڕه‌تكردووه‌ته‌وه به‌ڵام ڕێبه‌ری كۆماری خۆخوازراوی قه‌ره‌داغ هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئازه‌ربایجان رۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 4ی ئۆكتۆبر به بڵاوكردنه‌وه‌ی توویتێكی فه‌رمیی ڕایگه‌یاند كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان به‌ره‌و شاری گه‌نجه، دووهه‌مین گه‌وره‌شاری ئازه‌ربایجان مووشه‌كییان هاویشتووه و له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هێرشه مووشه‌كییه‌دا كه‌سێكی مه‌ده‌نی كوژراوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار كراون. ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرز له ڕاپۆرتێكی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه كه به‌رپرسانی ئه‌رمه‌نستان هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر شاری گه‌نجه‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و قه‌بووڵیان نه‌كردووه. هاوكات ڕێبه‌رانی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ پشتڕاستییان كردووه‌ته‌وه كه شاری گه‌نجه كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی مووشه‌كی ئه‌رمه‌نستان به‌ڵام له ئێستادا هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه ڕاگیراوه.
شاری مێژوویی و له میژینه‌ی گه‌نجه هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ و ناوچه شاخاوییه‌كانی قه‌ره‌باغ مه‌ودایه‌كی زۆری هه‌یه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی مووشه‌كی هیزه‌كانی ئه‌رمه‌نستان. ئارائیك هارتوونیان، ڕیبه‌ری خۆداسه‌پێنی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ئه‌رمه‌نستان بنكه‌یه‌كی چه‌كداری ئاسمانییان له نزیك شاری گه‌نجه خستبووه به‌ر ئامانج و هێرشی مووشه‌كییان بۆ سه‌ر ئه‌و شاره كردووه. ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه شارۆمه‌ندانی ئازه‌ربایجان به زووترین كات شوێنه‌كانی نزیك ئه‌و ناوچه سه‌ربازییه چۆڵ بكه‌ن.
چه‌ند ڕۆژ پێشتر ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه له شاری خان كێنێدی كه ئه‌رمه‌نییه‌كان به ئێستێپاناكرێت ناوی ده‌هێنن ڕایگه‌یاندبوو كه دوابه‌دوای بۆردوومانی ئازه‌ربایجان بۆ سه‌ر ئه‌م شاره كاره‌با و وزه‌ی ئه‌م شاره پچڕاوه و هێڵه‌كانی كاره‌ه‌با بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیرابوون. پێشتریش ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئێسپۆتینكی ڕووسیا به پێی وته‌كانی به‌رپرسی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ڕایگه‌یاندبوو كه زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به هێرشی مووشه‌كی و گولله‌بارانی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی نزیك شاری گه‌نجه هانده‌رانه و درۆ و بۆختان بووه و له ڕاستییه‌وه دووره. ناوبراو له درێژه‌ی وته‌كانی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه له ده‌رئه‌نجامی بۆردوومانی ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان، ژێرخان و بنه‌ڕه‌ته‌كانی بینا مێژوویی و شوێنه‌واره‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه. شاری گه‌نجه دووهه‌مین گه‌وره‌شاری وڵاتی ئازه‌ربایجان و نزیك به 320 هه‌زار كه‌س دانیشتووی هه‌یه و مه‌زارگه‌ی “نیزامی گه‌نجه‌وی” شاعیر و نووسه‌ری ناسراوی ئێرانی له نزیكی ئه‌م شاره هه‌ڵكه‌وتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان، ده‌وڵه‌تی تۆركیای به ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ له كێشه و ئاڵۆزییه‌كان و شه‌ڕ له ناوچه‌ی قه‌رداغ تاوانبار كردووه. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ڕیكه‌وتی 3ی ئۆكتۆبر له وتارێكی خۆیدا ڕایگه‌یاندبوو كه زیاتر له 150 ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی تۆركیا چالاكی چه‌كداری و شه‌ڕی ئازه‌ربایجان كۆنتڕۆل و به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ناوبراو پشتراستی كرده‌وه كه ژماره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه بێ وێنه بووه. هاوكات وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئازه‌ربایجان ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی تۆركیای له‌و ناوچانه ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه وته‌كانی به‌رپرسانی ئه‌رمه‌نستان سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی تۆركیا له‌و ناوچانه به مه‌به‌ستی ڕاكێشان و هاندانی لایه‌نێكی سێهه‌م له‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌یه. ڕووسیا له وڵاتی ئه‌رمه‌نستان دامه‌زراوه و بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه و دوای ڕووخانی شۆره‌وی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕووس له‌و وڵاته مانه‌وه و هه‌ر دوو وڵات ئه‌ندامی “ڕێكخراوی په‌یمانی ئه‌منی به كۆمه‌ڵ”ن که له ئێستادا یه‌كێك له ڕێكخراوه چالاكه چه‌كدارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ن. به‌ڵام هاوكات كۆماری ئازه‌ربایجان ساڵی 1999ی زایینی له‌م په‌یماننامه سه‌ربازییه كه‌شاوه‌ته‌وه و ده‌رچووه. یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئامانجه‌كانی دامه‌زرانی ئه‌م ڕێكخراوه پاراستن و ده‌سته‌به‌ر كردنی باری ئه‌منی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه باس كراوه.
دوابه‌دوای وێكه‌وتنی 20 خۆمپاره بۆ قووڵایی ناو خاكی ئێران به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هۆشداری تۆندییان به هه‌ردوو وڵاتانی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان ڕاگه‌یاند و هاوكات باسی ئه‌وشیان كرد كه هه‌ر چه‌شنه ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان له لایه‌ن هه‌ر كام له لایه‌نه‌كانی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان قه‌بووڵ ناكه‌ن و به خراپترین شێواز وڵامی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان ئه‌ده‌نه‌وه و به لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م دواییانه هۆشداری تۆندییان دا كه ئاگاداری هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی خۆیان بن. ئه‌م هۆشدار و ئاگاداركردنه‌وانه دوابه‌دوای پێكران و هاویشتنی 20 خۆمپاره بۆ چه‌ند گوندێكی نزیك ناوچه‌ی ئه‌سڵاندووز و قه‌راغه‌كانی چۆمی ئه‌ره‌س بووه هه‌رچه‌ن سه‌رچاوه‌ی هاویشتنی ئه‌م خۆمپارانه هیشتا به ئاشكرا دیار نییه به‌ڵام له هه‌واڵه‌كاندا باس له زیان به‌ركه‌وتنی ئاوبه‌ندی مۆغان له‌و ناوچه كراوه كه له ئه‌گه‌ری ئه‌م زیان به‌ركه‌وتنه‌دا دابینكردنی ئاوی ناوچه‌ی مۆغان تووشی كیشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌بێت.