Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات باوک و کوڕێکی کورد، 15 ڕۆژە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە

باوک و کوڕێکی کورد، 15 ڕۆژە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە

0
1080

ڕۆژی کورد: حوسێن پەیغامی و کوڕەکەی “فەرهاد پەیغامی”، ڕێکەوتی 15ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە باژێڕی ئورمیە دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

فەرهاد، خوێندکاری بەشی تەلارسازیی زانکۆی ئورمیەیە و دەگوترێ لە کاتی دەستبەسەربوونیدا لە ئیدارەی ئیتلاعات، لە لایەن هێزەکانی ئەو ئیدارەیە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە و بەو حاڵەشەوە ئامادە نەبووە جلە خوێناوی و دڕاوەکانی بگۆرێ و گوتوویە ئەوانە بەڵگەی لێدان و ئەشکەنجەکرانمن و بەو بۆنەوە سکاڵاتان لێدەکەم.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ئێستا فەرهاد پەیغامی لە بەندی لاوان و حوسێن پەیغامی لە بەندی زیندانیانی تاوانی مادە هۆشبەرەکانە و چارەنووسیان ناڕوونە.

ئەو باوک و کوڕە کوردە ڕێکەوتی 15ی گەلاوێژی ئەمساڵ دەستبەسەر کراون و دوای چەند ڕۆژ ئەشکەنجە و لێدان، ڕێکەوتی 27ی مانگ ڕاگواستراون بۆ بەندیخانەی دەریای ئورمیە.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو دوو کەسە سەرەتا براونەتە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی باژێڕی ئورمیە و ماوەی 12ڕۆژ لەوێ لەژێر ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەدا بوون.

هەروەها ساڵی 1387ی هەتاویش، دادگای ئورمیە، حەسەن پەیغامی بە تاوانی “جووڵانەوە بە دژی تەناهیی نەتەوەیی: بە دوو ساڵ حەبس و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی تەورێز، سزا دابوو کە ناوبراو 2 ساڵ سزای سەپێندراوی لە بەندیخانەکانی ئورمیە و تەورێز تێپەڕ کردووە و ساڵی 1389ی هەتاوی و دوای تێپەڕاندنی سزاکەی، ئازاد کراوە.

 .

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆژەڤ / گرینگیی بەدیجیتاڵیکردنی سامانی زمانی کوردی
بابەتی دواتروەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارکانی نێران: لە داهاتوویەکی نزیکدا مووشەکی کرووزی دەریایی بە خێرایی ئەوپەڕی دەبگ بەرهەم دێنین.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان