Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارکانی نێران: لە داهاتوویەکی نزیکدا مووشەکی کرووزی...

وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارکانی نێران: لە داهاتوویەکی نزیکدا مووشەکی کرووزی دەریایی بە خێرایی ئەوپەڕی دەبگ بەرهەم دێنین.

0
962

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیسنا، پاسدار حوسێن دیهقان، ئەمڕۆ شەممە 31ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە ماتۆڕی تۆربۆجێتی میلیی “اوج” کە بە ئامادەبوونی حەسەن ڕووحانی لە شوێنی سازمانی پیشەسازیی هەوایی بەڕێوەچوو گوتی: “: لە داهاتوویەکی نزیکدا مووشەکی کرووزی دەریایی بە خێرایی ئەوپەڕی دەبگ بەرهەم دێنین دەبینە خاوەنی”.

دێهقان لە بەشێکی تر لە قسەکانی گوتی: ” ئەمڕۆکە، ئێمە مووشەکگەلی 200 کیلۆمیتر مەودامان هەیە کە دژەشناوەر و دژەئاستی (ضد سطحی)ـن.

وەزیری بەرگریی ئێران هەروەها باسی لە پەرەسەندوویی پیشەسازیی دەریایی هێزە چەکدارەکانی ئێران کرد و گوتی: “لە بەرهەمهێنانی (ئەژدەری زیرسطحی)ـش هەنگاوی باشمان ناوە و ئەمساڵ یەکەم ئەژدەرەکانی بەرهەمی خۆمان لە لایەن هێزی دەریاییەوە ڕادەست دەکەین.

بەپێی قسەکانی دێهقان، ئێران هەروەها لە ڕووی بەرهەمهێنانی شناوەریشەوە زۆر پێشکەوتووە و ئێستا خۆیان بە گشتی بەرهەمی دێنن و گەڵاڵەی دەکەن و هەروەها شناوەری تووندڕۆ بە خێرایی 60 نات لە کاتژمێریاندا هەیە کە خێراییەکی بەرچاوە.

وەزیری بەرگریی ئێران هەروەها باسی لە گەشەی پیشەسازیی هەواییش کرد و گوتی: “ئەمساڵ فڕۆکە فێرکاریی کەوسەری ٨٨یش هەڵدەفرێنین و دەیخەینە گەڕ کە ئەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە، ئێستاش خەریکی سازکردنی ماتۆڕێکی تۆربۆجێتی قورسین کە لە ڕیزی مۆتۆرەکانی ئێف 14 دایە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووباوک و کوڕێکی کورد، 15 ڕۆژە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە
بابەتی دواترکوردانی نۆرێنبێرگ بە دژی هێرشەکانی ئەسەد بۆ سەر حەسەکە، کۆبوونەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان