ئێران خەریکى شاردنەوەى چالاکیە ئەتۆمیەکانە لە ناوەندى پارچین

0
518

بە گوێرەى سەرچاوەکانى میدیاى بە نیشان دان وێنە هەواییەکان و بەرئاوردکردنیان نێوان ٥ ساڵى رابردوو بە ئاشکرا  گۆڕانکارى لە ناوەندى پارچین کە ناوەندێکى ئەتۆمى ئێرانە بە دى دەکرێت

سیم تاک لە کارناسانى ناوەندى سترانفۆر سەبارەت بە گڕانکاریەکان دەڵێ ئێران لە حالى شاردنەوەى هەندێ چالاکیە لەو ناوەندە ئەتۆمیە چونکو وێنەکان نیشان دەدەن کە کاناڵى نوێ دروست کراون.

هەروەها گۆڕانکارى لە ژینگەى دەوروبەرى ئەو ناوچەىە کراوە کە لەوانەىە لەبەر هۆکارى تاقى کردنەوەى مادە ئەتۆمیەکان بێ کە لە ژۆرەکانى تاقی کردنەوەى ناوەندى پارچین کرابێ چونکو هەموو ئەو دارو گیایەى پێش تر هەبوە ئیستا نەماون.

هەروەها وێب سایتى دیلى بیست ئاماژە بە تاقى کردنەوەى بەرنامەى موشەکى بالستیک دەکات کە لەوانەىە ئەو گۆڕانکاریانە لە ناوچەىەدا بەو مەبەستە  پیک هاتبێت.

هەموو لە سەر ئەو باوەڕن کە ئێران خەریکى شاردنەوەى ئەو چالاکیانەیە کە دەتوانریت هۆکارى شاردنەوەیان چالاکى ئەتۆمى بە نهینی و دور لە چاوى لە ئاژانسی  ئەتۆمى بێت.

ea84f999-50af-4276-8179-16c4c4f4e5b1 (1)

f37a5c9e-a89e-4384-8607-fde7048ef40b

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.