تایبەت بە رۆژی کورد
بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.
لە بەشی بیست و چوارەمی ئەو تەوەرە دا محەمەد جەمشیدی : وتەبێژی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان بەم شێوەیە ڕای خۆی دەردەبڕێ:
” لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی و لە ماوەی ٣٧ سالە تەمەنی ئەو رژیمە و نۆ هەڵبژاردنی ئەوە دەسەڵاتە بردنی خەڵک بۆ سەر سەندوقەکانی دەنگدان بە دەیان شێوازی جوراوجۆر کە کۆماری ئیسلامی بە کاری بردوون جگە لە نیشاندانی رژیمێکی سەرەڕۆ و دیکتاتۆر شتێکی دیکە نەبووە ، لایەکی دیکەوە خۆپاڵاوتن و ههڵبژاردنەکان لهسیستمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، شێوازی ههڵبژاردن و دیاریکردنی کاندیداکان بهتهواوی نادێموکراتیکن و ئهوه خهڵک نین کهکاندیداکان ههڵدهبژێرن، بهڵکوو ئهوهدهزگاکانی سهر بهنیزامن کهکاندیداکان بۆ خهڵک ههڵدهبژێرن. یانی ئهگهر سهڵاحییهتی ههرکام لهکاندیداکان لهلایهن وهزارهتی نێوخۆ و ” شورای نگهبان”ەوە پشتڕاست نهکرێتەوە، هیچ کاندیدایهک ناتوانێ بگاتهمهجلیس. لە لایەکی دیکەوە دهسهڵات و سنووری ههرکام لهنوێنهرانە لە مهجلیسه دیاریکراوە و ئەوە بە دەستی ڕێبهری دیکتاتۆری وڵات، عهلی خامنهیی.
زیندانهکانی کۆماری ئیسلامی که پڕن لهچالاکوانانی سیاسی، مهدهنی ، ڕۆژنامهوانان و نووسهر کە هیچ پەیوەندییەکیان بە سیاسەتەوە نەبووە لە لایەکی دیکەوە کرێکاران و خوێندکاران و ژنان و فهرههنگیان که داوای مافه مهدهنی وسینفییەکانی خۆیان دهکهن هیچ پهیوهندی بهسیاسهتهوه نییه، ئهی بۆچی به کوشتن و لێدان و گرتن و ئهشکهنجه وهڵامیان دهدهنهوه؟ جگە لەوەی داوای حهقی خۆیان دهکهن.
ئەمانە هەموو باشترین بەڵگە و ئەزموونن بۆ گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە چیدیکە فریوی شانۆگەری هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی نەخون.
لە هەلومەرجی ئیستا دا کە ناوچە بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناڤین رووبەڕووی قەیرانیکی گەورەی سیاسی، مرۆڤی و ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆتەوە. لەلایەکەوە کێشەی عێراق و سوریا و شەری داعش و ململانێیەکانی نێوان سوننە و شیعە و ئەو ناسەقامگیرییەی کە لە ناوچە دروست بووە گەلی کورد تارادەیەکی باش توانی لە ئاست جیهانیدا جێگاو پێگەخۆی بکاتەوە بە تایبەت لە شەری دژی تیرۆریستانی داعش پیویستە گەلی کوردیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەتێکڕا هەڵەکانی پێشوو دووپات نەکەینەوە باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی گەلی کوردیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆماری ئیسلامی بڵێت: (نا).
بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە درێژایی دەسەڵاتداریی حکومەتی ئیسلامی کۆڵی نەداوە لە زۆر بوارد و بە هەر بیانویەک لە ژێر هەر ناونیشانێک بووە ئاگایی نەتەوەیی خۆی نیشان داوە نارەزایەتی دەربڕیوە،بەڵام مەخابن نەبوونی یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هوکارێکی سەرەکی بوون بۆ ساردبوونەوەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەلومەرجی ئەمرۆکەی ناوچەکە ئەوە دەخوازێت کە هەموو لایەنە سیاسی و مەدەنی و پێکەوە یەکدەنگ و یەکگرتوو بەشداری لە ئەم شانۆگەریەی رژیمدا نەکەین و بایکۆتی بکەین ئیمە وەک پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان کە بروامان بە تەمامیەتی ئەرزی ئیران نییە و لەو بڕوایە داین کە کۆماری ئیسلامی دیکتاتۆرێکی داگیرکەرە داوا لە هەموو ئەو لایەنە سیاسی و مەدەنییانەش دەکەین کە خۆیان بە پێشرۆی خەڵک و ئاڵاهەڵگری ئازادی دەزانن یەکدەنگ و یەکگرتووانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بایکۆتی ئەم شانۆگەریە بکەین بە کۆماری ئیسلامی بڵێین نا،، نا
ئەوانەش کە پێیانوایە بە شیوەی خەباتی مەدەنی لە چووارچێوەی ئیراندا دەتوانن لە رێگای خەباتی مەدەنییەوە وەک تورکیە و باکووری کوردستان خەبات بکەن ئەوە هەڵەیەکی مێژووییە چونکە نە شێوازی خەباتی مەدەنی و نە خەباتی چەکدای رۆژهەڵاتی کوردستان وەک باکووری کوردستانە نە کۆماری ئیسلامی وەک تورکیان رژیمێکی نیوە دیمۆکراتیکە پیویستە ئەوە هەڵەیە نەکەین رەچاوی جیاوازییەکان بکەین .
لە چەند رۆژی رابردوو بە ردەکردنەوە کۆمەڵێک لە بەربژێرەکانی کە سەرەکیترین رۆڵیان بووە لە مێژووی دەستەڵاتداریەتی کۆماری ئیسلامی بۆ نەموونە نەوەی خومێنی کە لەلایەن شورای نیگەهبانەوە رەدی سەڵاحیت کرایەوە باشتیرن بەڵگەیە بۆ ئەوە خامنەی دەستەلاتێکی دیکتاتۆرانەی و رەهای دەویت و بروای بە هیچ یاسا و رێسایەکی ئەخلاقی و ئینسانی نیەو تەنانەت خۆدی دەستووری ئیرانیشی پێشل کردوە، کەواتە گەلی کورد دەبیت چە چاوەروانیەکی هەبیت لە دەسەڵاتیکی دیکتاتۆر.
بۆیە وەک پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان لەو بروایە داین کە بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکاند ، دەنگدانە به ٣٧ جەنایەتیەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان هەر چەشنە تیۆری و پاساو هێناوە، بۆ ڕاکێشانی گەلی کورد بۆ سەر سندوقەکان خیانەتە بە خەباتی گەلی کورد و مشروعیەت دانە بە کۆماری سێدارەی داگیرکەر.
ماڵەوە ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست ئێران محەمەد جەمشیدی: بەشداری لەو شانۆگەرییەی رژیمدا نەکەین و بایکۆتی بکەین