ئاراسته‌كردنی نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه‌ له‌ سه‌ت ساڵه‌ی یادی په‌یمانی سیڤه‌ر

0
2985

ڕۆژی كورد :
له‌ لایه‌ن كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر له‌ دیاسپۆرا و به‌ هاوكاریی ڕێكخراوی جیهانی كورد و به‌ به‌شداری و واژووكردنی ئه‌ندامانی چه‌ندین پارت و ڕێكخراوی سیاسی و ناوه‌ندی ڕۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤ له‌ وڵاتی فه‌ڕانسه‌ به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی یادی سه‌ت ساڵه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری وڵاتی فه‌ڕانسه‌ كرا.

وه‌ك ئاگادارین ڕێك سه‌د ساڵ به‌ر له‌ ئێستا و له‌ وه‌ها ڕۆژێكدا له‌ ڕیكه‌وتی ١٠ی ئووتی ١٩٢٠ی زایینی په‌یمانی سیڤه‌ر له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی عۆسمانی و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی براوه‌ی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی له‌وانه‌ فه‌ڕانسه‌، ئیتالیاو به‌ریتانیا له‌ وڵاتی فه‌ڕانسه‌ و نزیك به‌ شاری پاریس پێته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ واژوو كرا و له‌ به‌شێكی ئه‌و په‌یمانه‌ دا بڕیار درا مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ نێوان وڵاتانی ئه‌رمه‌نستان، توركیه‌ و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌دا دیاری بكرێت و مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمی گه‌لی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام مخابن ته‌نیا دوای سێ ساڵ له‌ تێپه‌ڕبوونی ئه‌و په‌یمانه‌ و به‌ر له‌ وشك بوونی و جێبه‌جێكردنی بابه‌ته‌كانی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یمانه له‌ په‌یمانێكی نوێ دا به‌ ناوی په‌یمانی لۆزان ناوه‌ڕۆكی په‌یمانی سیڤه‌ر پووچه‌ڵ كرایه‌وه‌ و بڕیاره‌كانی ئه‌و ریكه‌وتننامه‌ پشت گوێ خران و كه‌وتنه‌ خانووی له‌ بیركران و فه‌رامۆش كردنه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٠ی ئاگووستی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی و ڕێك دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌ت ساڵ له‌و په‌یمانه له‌ نێوان زلهێزه‌كانی جیهانی و له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ و به‌ ده‌سپێشخه‌ری وڵاتی فه‌ڕانسه‌ كۆمه‌ڵێك چالاكی سیاسی، ڕۆژنامه‌وان، ئه‌ندامی پارت و حیزبه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كانی دیاسپۆرا و دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌ر ده‌م مۆزه‌خانه‌ی شاری پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌ڕانسه‌ كۆبوونه‌وه‌ و نامه‌ی خۆیان پێشكه‌شی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری وڵاتی فه‌ڕانسه‌ كرد و داخوازییه‌كانی خۆیان پێشكه‌شی به‌ڕیزیان كرد و داواكارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان وه‌كوو مافی ڕه‌وای ئه‌و نه‌ته‌وه‌ دووپات كرده‌وه‌.
له‌ به‌شێكی نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ پشتیوانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی فێدراڵی له‌ هه‌رێمی باشووری كوردستان كرا و ده‌سخۆشی و ڕێز و پێزانین به‌رانبه‌ر به‌و بابه‌ته‌ ده‌ربڕا و هه‌روه‌ها سپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌یان كرد بۆ یارمه‌تی له‌ ناوبردن و ڕووخانی داعیش له‌ ناوچه‌ی كوردستان و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و له‌ كۆتایی دا داوا له‌ سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ كرا وه‌كوو یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی و ناوچه‌كه‌ و یه‌كێك له‌ وڵاتانی بڕیارده‌ر له‌ په‌یمانی سیڤه‌ر له‌ ماوه‌ی سه‌ت ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ڕیگه‌ نه‌درێت ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی په‌یمانی سیڤه‌ر بكه‌وێته‌ خانووی له‌ بیركران و فه‌رامۆشی و داوا له‌و وڵاته‌ كرا ماده‌ و بابه‌ته‌كانی گونجاو له‌و په‌یمانه‌دا جێبه‌جێ بكرێن بۆ دیاریكردنی چاره‌نووس و مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ڕزگاری یه‌گجاره‌كی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ سته‌م لێكراوه‌ له‌ بنده‌ستی و ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه‌ و پێدانی سه‌ربه‌خۆیی و مافی دیاریكردنی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ و سه‌قامگیركردنی ئاشتی و ته‌بایی له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گشتی و پارچه‌كانی كوردستان به‌ تایبه‌تی.
ناوه‌ندی ڕۆژی كورد وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤی و خزمه‌ت به‌ به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌ بێ جیاوازی ئه‌م داواكارییه‌ی واژوو كرد و هاوكات به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌نده‌كه‌مان ڕیزدار ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵایی به‌شداری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ بوو و به نوێنه‌رایه‌تی ڕیكخراو و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ په‌یامی تایبه‌تی خۆی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌ كرد و پشتیوانی خۆی و ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ ناوه‌ڕۆكی په‌یمانی سیڤه‌ر و جێبه‌جێكردنی دووپات كرده‌وه‌.

 


لیسته‌ی ئه‌و ناوه‌ند و پارت و ڕیكخراوانه‌ی نامه‌كه‌یان واژوو كرد بریتی بوون له‌م ناوه‌ند و ڕیكخراوانه‌ :
Berpirsyariyên partiyên Kurdistanî li Frensa
Partiya Demokrata Kurdistana Îranê- PDK-I Frensa
Partiya Maf û Azadiyan HAK-PAR Frensa
Partiya Sosyalîst a Kurdistan PSK Frensa
Partiya Azadîya Kurdistanê PAK Frensa
Partiya Demokrat a Pêşverû ya Kurdên Sûri PDPKS Frensa
Partiya Yekîtiya Kurdên Sûri PYKS Frensa
Partiya Yekîtiya Demokrata Kurdên Sûri PYDKS Frensa
Partiya Demokrata Kurdistana Sûri PDK-S
Partiya Çep a Kurd li Sûrî – Frense
Associations Socio-Culturelles de Kurdistan ASK Strasbourg
Kurdische Gemeinde Deutschland, Federasiona Civaka Kurd li Almaniya
Komela avîsta ya revenda kurdî li şarê oberhausên deuchlend (almaniya)
Komeleyên Kurdî li Frensa
Komela HEBÛN, Paris
Komela HÊVÎ, Caen
Komela hêvî ya kurdî li bajarî solingen – almanya
Komela Kultura Kurdî Lyonê
Komela Kultura Kurdî û Sporê Besançon
ROJÎKURD  ASSOCIATION, PARIS
Sazûmana Cîhanî ya Kurd – Frensa
Sazûmana Cîhanî ya Kurd – Almanya
Sazûmana Cîhanî ya Kurd – Swêd
Federasyona Komelên Kurdî li Danemark FKKD
Federasyona Komeleyên Kurdistanî li Norweç FKKN
لجنة حقوق الانسان في سوريا ( ماف)
لجمعية الكردية للدفاع عن حقوق الانسان في النمسا
منظمة حقوق الانسان في سوريا (ماف)

له‌ كۆتاییدا كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری به‌ڕێوه‌به‌ریی یادی سه‌د ساڵه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر داوا له‌ چالاكانی مافی مرۆڤ، نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌ندامانی پارت و ڕێكخراوه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات ڕه‌خنه‌ و پێشنیار و بۆچوونه‌كانتان بۆ ئیمه‌یلی دیاریكراو كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوبراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌كراوه‌ به‌ڕێ بكه‌ن و له‌ پێشنیار و بۆچوونه‌كانتان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌.

komita.100saliasevres@gmail.com

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهۆكاره‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردنی مادەکانی تایبەت بە کورد لە په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر
بابەتی دواترپێداچوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێی مێژووی حیزبی دێموكرات به‌ بۆنه‌ی یووبیلی ئه‌ڵماسی

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.