پاریزگاری غەیرە کوردی سنە رایگەیاندووە کە هەتا یەک ساڵی دیکە تانکێرە نەوتییەکان لە رێگەی سنە بۆ مەرویانەوە هاتوچۆ دەکەن و بەو پێیە هەتا یەک ساڵی داهاتوو گیانی هاووڵاتیان لە مەترسیدا دەبێت.
هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی تاران، بڵاویان کردۆتەوە، ئەو پارێزگارە غەیرە کوردە لە کاتی سەردانی بۆ پرۆژەی تونێلی باغان و رێگەی سنە” ئاماژەی بە کرانەوەی رێگەیەک لە ەتنیشت جادەی مەریوان بۆ سنە کردووە.
پێشتریش فەرمانداری مەریوان، لە کاتی ناڕەزایەتیی هاووڵاتیانی کوردا رایگەیاندبوو، کە بەهۆی درێژەکێشانی پرۆژەکەوە، ئەو تانکێرانە هەتا دوو ساڵی داهاتوو لە رێگەی مەریوان سنە بەردەوام لە هاتوچۆدا دەبن”.
ئەو تانکێره نەوتییانە کە بە گوتەی سەرچاوەکان لەلایەن یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان و (خێزانی جەلال تاڵەبانی) هەناردەی ئێران دەکرێن، هەتا ئێستا گیانی دەیان هاووڵاتیی کوردیان لە رێگەی مەریوان ستاندووە.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لانیکەم ٤ رووداوی دڵتەزین و خوێناوی بەهۆی هاتوچۆی ئەو تانکێرانەوە لە رێگەی مەریوان هاتۆتە ئاراوە، کە زیانی گیانی و ماڵیی بۆ هاووڵاتیانی کورد بەدواوە بووە.
هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە مەریوان، داوای راوەستانی هاتوچۆی تانکێری مەرگ لە رێگەی مەریوان بۆ شاری سنە و داوای روونکردنەوە پێراگەیشتنی خێرا بەو مەسەلەیە دەکەن.