بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەمڕۆ سەردەشتی هەژاند

0
132

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی خاکەلیوە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز، بە هێزی ٣.٨ ڕیشتێر شاری سەردەشت لە کوردستانی خۆرهەڵاتی هەژاند.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی تۆماری بوومەلەرزەکانی ئێران، ئەو بوومەلەرزەیە کات ژمێر ٧.٥٢ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هاتووە و لە قووڵایی ١٠ کیلۆمیتری و لە درێژایی ٥.٦٢ پلەی ڕۆژهەلات و لە پانای ٣٦.٢٨ پلەی باکووری ئەو شارە ڕووی داوە.

بەپێی زانیارییەکان و هەروەها لێدوانی فەرمانداری شاری سەردەشت بۆ هەواڵدەرییەکانی نوخۆیی ئێران، هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێنەکەتۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌