بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەمڕۆ سەردەشتی هەژاند

0
795

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی خاکەلیوە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز، بە هێزی ٣.٨ ڕیشتێر شاری سەردەشت لە کوردستانی خۆرهەڵاتی هەژاند.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی تۆماری بوومەلەرزەکانی ئێران، ئەو بوومەلەرزەیە کات ژمێر ٧.٥٢ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هاتووە و لە قووڵایی ١٠ کیلۆمیتری و لە درێژایی ٥.٦٢ پلەی ڕۆژهەلات و لە پانای ٣٦.٢٨ پلەی باکووری ئەو شارە ڕووی داوە.

بەپێی زانیارییەکان و هەروەها لێدوانی فەرمانداری شاری سەردەشت بۆ هەواڵدەرییەکانی نوخۆیی ئێران، هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێنەکەتۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشیعرێکی یاغی لە ئەرسەلان چەلەبی/ مەیدانی پاستۆڕ چاوەڕوانی باکوور نییە هەڵمیزێ
بابەتی دواتروێنەیەکی سرنجڕاکێشی ڕۆژئاوابوونی ئەمڕۆی سنە

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.