پاریس، به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمێك به‌ بۆنه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندان ساڵیادی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان

0
99

به‌ بۆنه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندان و یادی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان ، نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ڕانسه‌ ، رۆژی هه‌ینی ٢٢ی ژانویه‌ی ٢٠١٦ی زایینی له‌ ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری پاریس ڕێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه‌ ده‌با و یادی كۆماری كوردستان به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گرێ ، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ دا به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ڕانسه‌ ،كوردانی چوار پارچه‌ی كوردستانی بۆ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ بانگهێشت كردووه‌ و داواكاره‌ ، كوردانی نیشته‌جێی فه‌ڕانسه‌ و شاری پاریس بۆ رێز گرتن له‌ یادی كۆماری كوردستان له‌و بۆنه‌یه‌ دا به‌شدار بن .
پێویسته‌ بگوترێ : ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ژانویه‌ له‌ كاتژمێر ٥ی ئێواره‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كیی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پاریس ده‌ست پێده‌كا ، ناونیشانی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پاریس به‌م چه‌شنه‌یه‌ :
: Address
57 Rue de l’Université
75007 Paris, France

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌