له سۆئیدییهوه:حامید مائیلی
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه زانستییانهن که له‌مه‌ڕ پرسگه‌لی بنه‌ڕه‌تی وه‌ک ده‌وڵه‌ت ، پێکهاته سیاسییه‌کانی به‌ڕیوه‌به‌ر ، ئازادی ، یه‌کسانی ، عه‌داڵه‌ت، مڵک ودارایی ، مافگهل، هه‌ر وه‌ها یاساگه‌ل و چونیه‌تی دابینکردنیان ، که ئه‌وان چن و بۆچین و له کوێ پێویستیمان پێیان ده‌بێ،ده‌دوێ .ئه‌وه‌ی که زۆرتر ڕۆژانه ده‌کار ده‌کرێن وه‌ک”فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌ت ”له مه‌ڕ ڕوانگه‌ی گشتی ، باوه‌ڕێک یان هه‌ڵوێستی سیاسی ،هیچ پێویستێکی به په‌یوه‌ندی دیسیپلینه ئاکادێمییهکانهوه نییه . مژار بێ پسانه‌وه به‌شێکی هه‌ره گرینگی فه‌لسه‌فه بووه . زۆر بابه‌ت له لایه‌ن زۆر فه‌یله‌سوفی نێو به‌ده‌ره‌وه به درێژایی مێژوو وه‌ک ئیفلاتوون ،ئه‌ره‌ستوو ،ماکیاوێلی ،ئیمانۆئێل کانت، جان لاک ، تووماس هۆبێس ، هێگل وکاڕڵ ماڕکس هاتوونه‌ته گۆڕێ . ده‌توانرێ بگووترێ کهدهستپێکی ته‌وه‌ری ”ده‌وڵه‌ت”له لایه‌ن ئیفلاتوونهوه بووه، به‌ڵام ئه‌ره‌ستوو هه‌ووه‌ڵین که‌س بووه که‌سنووری بۆ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی وه‌ک بابه‌تێکی تایبه‌تمه‌ند بۆ لێکۆڵینه‌وه له مه‌کته‌بی خۆی ” لیسه” دانابێ .ته‌وه‌ره‌که دهوشێوه توێژینه‌وه‌ی سه‌ده‌کانی 19دا گه‌شه‌ی پێدرا وله ته‌وه‌رێکی وهپشتگوێخراوی دووندی مه‌نتیقی ئهرێنیگرایی یه‌وه بووه به به‌شێکی هه‌ره گرینگی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی.
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ده‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شێوه ئاکادێمییانه‌ی دیکه جێوازی هه‌یه به‌ر له هه‌موویان پێواری شێوه ڕخنه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وانه . ده ته‌وه‌ری زانستیانه‌ی ده‌وڵه‌ت دا، سیاسه‌ت ده کرده‌وه به شرۆڤه‌یه‌ک یان به پێوارێک هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ. ده پێواری تێئۆری زانستی ده‌وڵه‌تیدا بۆ وێنه ” تێدا سکۆسپۆلس” یان ”ڕۆبێرت پووتنامز” زۆر ڕاشکاوانه‌تر له‌و فه‌لسه‌فه سیاسیییانه که خۆیان خه‌ریکی ڕه‌خنه‌و پرسیاری نادیار وهه‌ست پێنه‌کراون، پرسیاره‌کان دێننه گۆڕێ وشێلگیرانهش حه‌ولی دینهوهی وڵام بۆ پرسیاره‌کان ده‌ده‌ن . ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسییه ته‌نانه‌ت ئهوپرسیارانهش که ڕووداوی چاخی مۆدێڕنیته‌ن وته‌وه‌ری ڕۆژ،وه‌ک ڕه‌خنه‌ی” گیورگوئاگامبێز”که چلۆن چه‌مکی تایبه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به مه‌به‌ستی پاراستنی هێوری وهێمنایه‌تی ده کۆمه‌ڵگاد ا گۆڕاوه وبۆته ”حکومه‌ت نیزامی ” دهگڕێتهخۆ . به هێزترین ته‌وه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی سه‌رده‌می کۆن چه‌مکی ”ده‌وڵه‌ت” ی ئیفلاتوون بوو. که ده‌و دا باسی شێوه‌ی ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا و هزر وخه‌یاڵاتی سێ چینی کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌می خۆی واته ،شاگه‌لی فه‌لسه‌فه (ئه‌وانی به‌ڕێوه‌به‌ر )، کێشک چییه‌کان و کرێکاران ده‌کا. خه‌یاڵی دیکتاتۆرییانه به پێی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و،له‌سه‌ر بنه‌مای سروشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روونی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ .ئه‌و ده‌ڵێی: چونکوو مرۆڤی به ئه‌خلاق یه‌کێکه که کۆی زانیارییه‌کانی ده‌وپه‌ڕی هارمونی و تهعادولدان ,ده ڕواڵه‌ت و پێوارێکی گه‌وره‌تردا بوونی واقیعییه‌تێکه به نێوی کۆمه‌لگا . ده نێوانیاندا له به‌رچاوترین به‌رهه‌مێکی که له بواری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ده سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا ده ده‌ستدابوون تێئۆری ئاگوستینوس له‌مه‌ڕ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه جا چخراپ چ چاک، که ئه‌و ده کتێبی ”له‌مه‌ڕ دهوڵهتهباشهکان”و بۆچوونی تووماس ئا‌ڤ ئاکوینووس له سهرناساندنی سروشتی ده‌وڵه‌تن . سه‌رده‌می ڕێنسانس هه‌ر چه‌ندیش ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسییه سێکولاره نوێیه به دوای کاردانه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه له دایک ببوو، که به پێی بیر وباوه‌ڕی مه‌زهه‌بی له‌لایه‌ن کلیساکانهوه ده سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا به‌ڕێوه ده‌چوو.
سه‌رده‌می ڕووناک‌بیری، فه‌یله‌سوفه‌کان باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که چلۆن تاک ده کۆمه‌لگایه‌کی عادڵانه‌دا دەبێ ئازاد وبه باشی بژی . بیرمه‌ندانی وه‌ک جان لاک ،تووماس هۆبێس و ڕوسێئوو له سه‌ر چۆنیه‌تی سروشت ده‌دوان و حه‌ولیان ده‌دا بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی عادڵ له ڕێگای گڕێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ،که هەرخۆیان تێیدا له‌دایک ببوون . ئێدمۆند بورک ، پاساوی بۆ هه‌ڵه بوونی ئهوبۆچوونانهی که شۆڕشی فه‌ڕانسه‌یان به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یاندبوو ، دێنایه‌وه و پێداگری له سهردرووستتر بوونی شۆڕشی ئه‌مریکا دەکرد، سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێکێکی دواکهوتووانهشی .
ده سه‌ده‌کانی 18دا سوسیالیزم گه‌شه‌ی کرد ، له‌لایه‌که‌وه وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کرێکاری ، ته‌نانه‌ت وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی ئاکادێمیش له لایه‌ن فه‌یله‌سوفی وه‌کوو کاڕڵ ماڕکس و فڕێدریک ئێنگڵس چاوی لێده‌کرا. خه‌ریک بوو له لایه‌ن جان ستواڕت میل – وه له سه‌ربنه‌مای نه‌ریتێکی کۆنتر له‌و سوسیالیزمه مۆدێڕنه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستان بوو، گه‌شه‌ی پێبدرێ و نێوی لیبڕالیزمی چینایه‌تی لێ بنرێ.
به‌رهه‌می جان ڕاوڵز به نێوی ” تێۆرییه‌ک بۆ عه‌داڵه‌ت” له ساڵێ 1971دا واده‌نوێنێ که توانیبێتی وه‌نه‌وزی ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسییه که بۆ نه‌ریتێکی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی توێژینه‌وه که‌لکی لێوه‌رده‌گیرا، بڕه‌وێنێته‌وه . ده‌و کتێبه‌دا ڕاوڵز حهولیداوه که له چاوکراوه‌یی و تێگه‌ییشتوویی ئێمه له مه‌ڕ چه‌مکی عه‌داڵه‌ت که‌لک وه‌ربگرێ، چه‌ند ساڵ دواتر ڕه‌خنه و کاردانه‌وه له تێئۆری ڕاوڵزله لایه‌ن بۆ وێنه ”ڕۆبێڕت نوزیک ”وه سه‌ریهه‌ڵدا، و ده کتێبی خۆیدا به نێوی ”ئانارشیزم ،ده‌وڵه‌ت و خه‌یاڵ ” ڕوانگه‌یه‌کی ڕادیکاڵتری له سه‌ر کۆمه‌ڵگا وه‌ک ئیلهام لەو نێوەدا، لهتێئۆری مافی سروشتی ”جان لاک”ی هێنایه گۆڕێ . ته‌نانه‌ت له‌ساڵه‌کانی 1980 دا له لایه‌ن ”جڕاڵد کاوێن ”توێژینه‌وه له سه‌ر مارکسیسزم یش گه‌شه‌ی پێدرا .
نهریتهکلاسیکهکان
لیبڕالیزم :
پێناسه‌ی لیبرالیزمی کلاسیک پێداگری له سه‌ر ئازادی و ماف بۆ تاک وه‌ک ئه‌ندامانی پێکهێنه‌ری کۆمه‌لگا ده‌کا . به تایبه‌ت پاراستنی مافی تاک له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه و هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی تاک له ڕاست کۆمه‌لگا وه‌ک ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌مووتاکه‌کان دێنێته به‌رباس . به واتایه‌کی دیکه “تاک له کۆمه‌لگادا چه‌نده خاوه‌ن مافه، ئه‌وه‌نده‌ش خاوه‌ن ئه‌رکه” . ئه‌و به‌رابه‌رییه‌ی ماف و ئه‌رکی تاک، بۆ وێنه ئاوا لێکده‌درێته‌وه، که تاک هه‌مووی له ڕاست قانوون وه‌ک یه‌کن . ئه‌وه‌ش ئه‌غڵه‌ب ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ڕوانینی سیاسی لیبڕاڵانه ، هه‌ر وه‌ها بیر و باوه‌ڕی له سه‌ر چۆنیه‌تی ئابووری ، بازاڕ(ئابووری ئازاد ) ه و به دوای ویشدا مافی له سهرووبوونی خاوه‌نداریه‌تی شه‌خسی (مالیکییهتی خسووسی ) له سیستیمهکانی دیکه‌ی ئابووریدا . به‌هێزی ئه‌و بنه‌ما بۆچوونه‌ی لیبڕالیزم، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می چاخی ڕووناک‌بیری.
فه‌یله‌سوفی به ناو بانگی سه‌ده‌ی 16 ”جان لاک” به دامه‌زرێنه‌ری ئیدۆئۆلۆژی لیبڕالیزم ناسراوه . لیبڕالیزمی سه‌رده‌می ”لاک” دژایه‌تێکی زۆری ده گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و سیستیمه بهڕیوهبهرایهتییهی کۆمه‌ڵگای ده‌کرد که پێیان وابوو خودا مافی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کار وباری ئابووری و مه‌زهه‌بی ئۆرتۆدۆکسی بەوان ئەسپاردووە . کۆڵه‌که‌ی قایمی لیبڕالیزم ده گه‌شه‌ی هومانیزم وپێداگری له سه‌ر مافی ئازادی تاک و گرتنی هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆیانه دایه .
به بایخترین بیرمه‌ندی لیبڕالیزم ده سه‌ده‌ی 18 دا فیلسۆفی به ناوبانگ ”جان ستوارت میلل ” ه که به‌رهه‌می سه‌ره‌کی ئه‌و به نێوی ” له‌مه‌ڕ ئازادی ” ناسراوە . ئه‌و به دوای دۆزینه‌وه‌ی پاساوێکی یه‌کسانیخوازی بۆ لیبرالیزمێکی عادڵانه‌وه بوو وههربۆیهشه ئه‌و به باوکی “سوسیال لیبڕالیزم” ده‌ناسرێ .
فه‌لسه‌فه‌یه‌کی مۆدێڕنی سیاسی که درێژه‌ی پاشماوه‌ی سوسیال لیبڕالیزمی کۆن بوو،له لایه‌ن ”جان ڕاولز”ده ساڵی(1921_2002) نوێژه‌ن کرایه‌وه . ئه‌و بنه‌مای جێوازییه ناسراوه‌کان، دهبهرههمی سه‌ره‌کی خۆیدا به نێوی ”له مه‌ڕ عه‌داڵه‌ت” له ساڵی 1971 دا گەڵاڵە ده‌کا . بنه‌ماکه به کورتی ئه‌وەیه، نابه‌رابه‌ری ده کۆمه‌ڵگادا ڕووداوێکه که‌جێی چاوه‌ڕوانییه وشتێکی سه‌یریش نییه، به‌ڵام ده‌بێ ڕه‌وته‌که به بوارێک‌دا به‌ره‌و پێش بڕوا که به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی لێبکەوێتەوە، که دەستکورت و هه‌ژارانی کۆمهلگاکهن. .ڕاوێڵز هه‌روه‌ها پێیوابوو ،که ته‌نانه‌ت هه‌ر تاکێک ده کۆمه‌ڵگادا ده‌بێ که خاوه‌ن هێندێک مافی سه‌لماو بێ. ئه‌و دوو بنه‌مایانه ، واته بنهماجێاوازییه ناسراوه‌کان و مافه‌کان ، له‌ڕوانگه‌ی ڕاوێلزهوه، نوێنه‌رایه‌تی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌ک کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌و به‌ڵگانه‌ی که ڕاوێلز بۆ دیفاع له تێئۆری خۆی ده‌یهێناوه ،پاساوی”ڕواڵه‌تی ده‌سته‌وه‌ستانی ” واته نه‌توانین بوو . ڕاوێڵز ده‌یه‌وێ بڵێی که فکرلهههلومهرجێکی وه‌ها تایبه‌ت بکه‌نه‌وه، که لهوهەلە دا، مرۆڤه‌کان خۆیان له پشت ته‌مێک دا ده‌بیننه‌وه، که که‌سایه‌تی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگا و تایبه‌تمه‌ندی ئینسانه‌کانی تێدا شاراوه‌یه . به باوه‌ڕی ڕاوێلز ،ئه‌وه‌یکه زۆرجێی چاوه‌ڕوانییه له مرۆڤه‌کان له ئه‌وتۆ هه‌لێکدا، بۆ وه‌یکه کۆمه‌ڵگایه‌ک به پێی ویستی خۆیان دابین بکه‌ن ،هه‌ر خۆیانن، چونکوو هیچ مرۆڤێکی به‌لاوه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ئامادە نییه، خۆی ده مه‌ترسی باوێ بۆ هه‌لومه‌رجێک، که تێیدا مافه‌کان به نابهرابهرترین شێوه دابه‌شکراون .
به پێی گوته‌ی ڕاوێلز ئه‌وان کۆمه‌ڵگایه‌ک پێکدێنن که هەڵگری ئه‌ژمارێک پرنسیپن که بریتین له :
1 – هه‌موو مرۆڤێک ده‌بێ مافی بوونی، به هێزترین بنه‌مای ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان ،که ده‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادییانه‌ی که گشتین و یه‌کده‌گرنه‌وه ،ببێ .
2- نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک چاره‌سه‌ربکرێن، که به‌رژه‌وه‌ندی و ڕزگاڕی مرۆڤی لێقه‌وماو ،ده‌ستکورت و به‌شمه‌ینه‌تی لێبکه‌وێته‌وه.
3- ده‌رگای هه‌موو کار و هه‌لومه‌رجێک، ده‌بێ کراوه بێ ڕوو به هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه ،که به دوای کاردا دەگەڕێن وئیزنی هه‌ڵاواردن ده نێوانیاندا نابێ بە کەس بدرێ .
ئه‌و ئازادییانه‌ی که پرنسیپه سه‌رتاییه‌کان لێیده‌دوێن، بۆ نموونه ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی ئیتحادییه‌کان ،ئازادی هه‌ڵبژاردنی کار و شتگەلی لە گوێن ئەوان .هه‌ووه‌ڵین پرنسیپ، نه‌بوونی هیچ باسێک بۆنموونه له مه‌ڕ ماڵیاته . گرژی وئاسته‌نگ له نێوان پرنسیپهکاندا کە یه‌کیان له یه‌کیان گرینگ‌ترن، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاوا نه‌بێ که خه‌ڵک بتوانن که‌لک له‌و ئازادییانه وه‌ربگرن که هه‌ووه‌ڵین پرنسیپ باسی ده‌کا .(ئه‌گه‌ر بکرێ بۆنموونه ئاماژه به‌وڵاتانی یه‌کجار هه‌ژار بکه‌ین.
مێژوو
سوسیال لیبرالیزم به‌شێکی، ڕیشه‌ی لە ڕاپۆڕتێکدا، که له لایه‌ن لێژنەی ده‌رباری شای ئینگلستان له ساڵی 1842دا هاتووه . ده‌و ڕاپۆڕته‌دا له هێزی کرێکارانێک ده‌دوێ که ژنی دووگیان و منداڵی که‌م ته‌مه‌ن ده نێویاندا هه‌یه و به پێی ئهوڕاپۆڕته له تاو هه‌ڵاته‌وه تا تاوپه‌ڕان (به‌یانی تا ئێوارێ ) ئه‌وانه کاریان کردووه، به بێ هیچ ئه‌منییه‌تێکی ماڵی و گیانی .ئه‌و ڕاپۆڕته ته‌واوی کۆمه‌ڵگای ئینگلستانی هه‌ژاندووه و لیبڕاله‌کان مه‌رجیان بۆ ده‌وڵه‌ت داناوه که ده‌بێ به ته‌واوی توانایی خۆیه‌وه بۆ نه‌هێشتن و بنبڕ کردنی برسێتی و هه‌ژاری ده‌نێو کریکاراندا حه‌ول بدا . بێجگه له‌وه‌ش، ده‌بوو بۆ لابردنی ئینحسار(پاوان ) و چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکارانیش ،ده‌وڵه‌ت چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه و جه‌ختیشان له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ئازادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له پێش هه‌لومه‌رجی ئابوورییه‌وه‌یه . ئه‌و ئیدئۆلۆژییه، ئاسه‌واری فه‌یله‌سوفێکی وه‌ک بۆ نموونه (جان ستوارت میل) ی پێوه دیاربوو، که نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نگرانی پاراستنی بنه‌ماکانی ئازادی تاک و ڕهسهنگرایی ده‌کرد. له نووسراوه‌ی(له‌مه‌ڕ ئازادی ) دا، ئاماژه به دابینکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی ئه‌وکرده‌وانه ده‌کا، که ئاکامیان ئازار وکوێره‌وه‌ری خه‌ڵکی دیکه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.سوسیال لیبرالیستەکان کۆن یش زۆر له سه‌ر بازنه‌ی ئابووری پێداگرییان ده‌کرد، یه‌کێکی وه‌ک( جان ماینارد کهینێز )که نوێنه‌رایه‌تی به هێزی ئه‌و به‌شه‌ی دەکرد ،کهلایهنگری تێوه‌گلانی ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی ده به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کار وباری ئابووریدا بوون، کە به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوو، که لیبراله کلاسیکه‌کان نوێنه‌رایه‌تی تێزە ئابوورییەکەیان ده‌کرد .بەدوای ساڵه‌کانی 70دا ئه‌و تێئۆرییه‌ی ئابووری،که‌متر لایه‌نگری بوو که ئاکامیشی بوو به دابه‌زینی ڕیژه‌ی لایه‌نگرانی سوسیال لیبرالیزم له وڵاتانی دیکه‌دا .به‌رچاوترین تێئۆریسیه‌نی سوسیال لیبرالیزم له سۆئێد(به‌رتیل ئۆلێن)بوو، که نوێنه‌رایه‌تی ئابووری ئازاد- وێڕای به‌رپرسیاره‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرد.( سیاسه‌تێک که داواکاری تێوه‌گلانێکی که‌متری ده‌وڵه‌ته،له‌کار وباری ئابووریدا.
(لیبڕالیزمی نوێ وه‌ک هێزێکی له مێژینه ئه‌غڵه‌ب به لیبرالیزمی کلاسیک نێوی ده‌رکردووه‌و، له لایه‌ن زۆر که‌سانه‌وه( جان لاک ) فه‌یله‌سوفی به ناوبانگی سه‌ده‌ی 16به داڕێژه‌ری بناخه‌ی ئه‌ولیبڕالیزمه کلاسیکه ده‌زاندرێ.ده لێکۆڵینه‌وه‌ی دووهه‌می خۆیدا ساڵی 1690به نێوی (چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی)، تێئۆری مافی سروشتی ده‌ناسێنێ و ده‌و تێۆرییە دا، باسی ئه‌وه دەکا, که هه‌ر مرۆڤێک خاوه‌ن مافی ژیان ،ئازادی و خاوەندارییەتی یە.بۆپاڕاستنی ئه‌و مافانه‌ی که تاکەکان ده‌گرنه‌وه ،کۆمه‌لگا،به پێی یه‌ک (گڕێبەستی کۆمه‌ڵایه‌تی) ،پێویسته ده‌وڵه‌تێک پێک‌بێنێ .جان لاک پێیوابوو، که‌مافی تاکه‌کان به شێوه‌ی دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات له نێوان پاڕڵمان و ده‌وڵه‌ت دا ده‌پارێزرێن .( چاڕڵز دی مۆنتێسکیوو) سێهه‌مین بۆچوونی له‌و چه‌مکه زیاد کرد ، که ئەویش، پێکهێنانی(دادگای قانوونی بنه‌ڕه‌تی) بوو . ساڵی 1776( ئادام سمیت) یش نووسراوه‌یه‌کی خۆی بڵاوکرده‌وه به نێوی ( تێر وته‌سه‌لی نه‌ته‌وه‌کان) . ده‌و نووسراوه‌یه دا، باسی هێزێکی ئه‌رێنی (موسبه‌ت ) دهئابووریدا، وه‌ک بۆچوونی خۆی دێنێتە گۆڕێ و بە (ده‌ستی نادیار )ی دەناسێنێ و دەڵێ :ئەو دەستە ده به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگادا، ده دوایین ده‌رفه‌ته‌کاندا هه‌لێک ده‌ڕه‌خسێنێ، که ته‌نانه‌ت، هیچکام له پسپۆڕانی هه‌ڵسوڕێنه‌ری بازاریش ،زانایانه‌ش نه‌یانتوانیبێ که ئه‌و نه‌خشه بگێڕن .ده سه‌ده‌ی 17دا لیبڕاله‌کان بیرۆکه‌ی( زانیاری) یان هێنایه گۆڕێ و داخوازی دوایی پێهێنان، به نه‌ریتی کۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تی (ئیمتیازی )بوون . داخوازی کۆمه‌ڵگایه‌ک بوون که تێیدا هه‌موو تاکێک وه‌ک یه‌ک چاو لێبکرێن ومافه‌کان به پێی یاسای مافی سروشتی که بۆ هه‌ر تاکێک له به‌رچاوگیراوه دابین بکرێ . له فه‌ڕانسه هه‌لومه‌رجه‌که هه‌ڵچوونی کۆمەڵگای پێوه دیاره و شۆڕشی فهرانسەی ساڵی ،1789به دروشمی ئازادی ،یه‌کسانی ، برایه‌تی لێدەکەوێتەوە .ده‌و شۆڕشه‌ی فه‌ڕانسه دا کێبڕکێی ده نێوان حیزبه جێاوازهکاندا سه‌رهه‌ڵده‌دا . ئه‌وانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی به‌شی هه‌ره لیبڕاڵه ڕادیکاڵه‌کانیان ده‌کرد، یاکووبییهکان بوون .ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی یاکووبییهکان کاریان بکه‌وێته خوێنڕشتنیش دیسان یاکووبیزم ده‌بته هێزێکی گرینگ نەک هه‌ر له فه‌ڕانسه، به‌ڵکوو له زۆر دوای ئه‌ویش وله زۆرشوێنی دیکه‌ی ئوروپاشدا . یاکووبیزم، لێکدانه‌وه‌یه‌کی ڕادیکاڵانه و نیشتیمانپهروهرانەی له لیبڕالیزم ده شۆڕشی فه‌ڕانسه‌دا وه‌ک که‌له‌پوورێکی لیبڕالی لە پشتە .له ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی 18دا، لیبرالیزم ده‌بته شتێکی جێی مه‌ترسی بۆ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ئیستیبدادییەکانی داسه‌پاو لە ئوروپا . زۆر جاران له زۆر جێیان کوانووی شۆڕش داده‌گیرسێ ،له‌وانه،ساڵی 1830 له فه‌ڕانسه . تەنانەت دەستڕۆیوەکانی زۆر به هێز، پێشه‌نگی ئه‌و سهربزێوییانهیان وه‌ستۆ بوو و چینی ده‌ستته‌نگ و هه‌ژاریشیان که‌وتبووه دوای . له ئینگلستان ساڵی 1820 لیبڕالیزمی کلاسیک له لایه‌ن خاوه‌ن کارخانه‌کان و ڕێبه‌رانی کرێکاران په‌ره‌ی پێدرا . بێجگه له داخوازی سوننه‌تی لیبڕالییه‌کان ،عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییش بوو به داخوازی سه‌ره‌کی .”چارتیزم” ،بزاوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌به‌ستی دابینکردنی عه‌داڵه‌ت له کۆمه‌ڵگای ئینگلستان له ساڵی 1800دا. به دروشمی لیبڕالییهوه یه‌کێک له بزاوه هه‌ره به‌رچاوه‌کانی ئینگلستان بوو . شۆڕشی ساڵی 1848به‌رچاوترین بزاو و ته‌نانه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی لیبڕاڵهکلاسیکهکان بوو ،کهداخوازییهکانیان بوو به به‌شێک له پڵاتفۆڕمێکی سیاسی شۆڕشگێڕان . دوای ڕووداوه‌کانی ساڵی ،1848 هێزێکی نوێ هاته گۆڕێ، واته شۆڕشگێڕانی سوسیالیست که ده‌بنه میراتگری که‌له‌پووری شۆڕش .لیبرالیزمی کۆمه‌ڵه بچووکه‌کانی خه‌ڵکی ،پاشماوه‌ی شێوهڕادیکاڵی شۆڕشی فه‌ڕانسه‌یه که له ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی 18 دا پێشنیارێک بوو وه‌ک ئاڵترناتیوێکی سیاسی . ئازادی بیر وباوه‌ڕی لیبڕالی ئاوێته‌ی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کرا بۆ خه‌ڵکی ده‌ستته‌نگ و چینی کرێکار . به‌رچاوترینیان له ئینگلستان و فهڕانسهبوو . لیبڕالیزمی کلاسیک، له نێو ئه‌وانه‌ی کۆماریخواز دا، زیاتر ڕوو له گه‌شه‌کردن بوو ، ئه‌وه ده‌بته به‌شێک له بناخه‌ی ئیدۆئۆلۆژییه‌کی ڕوو به‌گه‌شه واته سوسیالیزم، به‌ڵام ده‌توانرێ ئه‌وه ده ڕه‌وتی ڕوو به‌گه‌شه‌ی سوسیال لیبرالیزم یشدا سەیر بکرێ.لیبڕالیزمی نوێ، ڕیشه‌ی بایخه‌کانی ده لیبڕالیزمی کلاسیک دایە .جان لاک ئه‌و فهیلسوفه ئینگلیسییه‌ی سه‌ده‌ی 16 تێئۆری مافی سروشتیی به مه‌به‌ستی دابینکردنی ئازادی تاڕاده‌یه‌ک وه‌پشت گوێخست . لاک پێیوابوو، که هه‌ر تاکێک به‌تایبه‌تمه‌ندی وه‌ک مرۆڤ خودا مافی ژیان ، ئازادی و خاوەندارییەتی داوەتێ . لیبڕالیزمی نوێی مۆدێڕن “سروشت” ی له جێگای “خودا” داناوه، له‌وه‌یکه مرۆڤ به پێی سروشت له‌شی خۆی ئیداره ده‌کا و خاوه‌ن خواستی ئازاده له مه‌ڕ له‌ش وگیان وژیانی خۆی . به‌پێی ناوه‌رۆکی ئه‌و خۆخێوییه، مرۆڤ پاشان به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی مافی خاوه‌ندارییه‌تی ده‌بێتێ . مه‌به‌ستیش له‌بایخی شته‌که ده‌په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مرۆڤی زانا و چاوکراوه دایه ، و بایه‌خه‌که ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و که‌سه که له ڕێگای کاری خۆیه‌وه پێکیدێنێ ، بۆ نموونه داچاندنی په‌ڵه زهوێیهک . شتێکی له گوێن ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به سه‌ر به‌رهه‌می هیچکه‌سه‌وه نییه یان که‌سێکی دیکه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جهغزهش بتوانێ داوای به‌رهه‌می ده‌ستڕه‌نجی کەسێکی دیکە بکا . مه‌به‌ست لێره له مافی خاوه‌ندارییه‌تی، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که ده‌وڵه‌ت به بێ له‌به‌رچاوگرتنی وه‌یکه له‌لایه‌ن زۆرایه‌تی خه‌ڵک یان تاکێکی دیکتاتۆر به‌ڕیوه‌ده‌چێ ،مافی تێوه‌گلانی له ژیانی خسووسی هیچ تاکێک دا نییه، مادام ئه‌و تاکه خۆی به‌دڵخواز و و به زانیارییەوە له‌ئاکامی ئه‌و کاره، ئیزنی دابێتە دەوڵەت .سنووری ئه‌وه‌یکه مرۆڤ تا کوێ مافی هه‌یه و دەبێ چبکا ئه‌و هێڵه‌یه، که پێشێلکردنی مافی ژیان ،ئازادی وخاوەندارییەتی خه‌ڵکی دیکه‌ی لێنه‌که‌وێته‌وه . ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که دزی ، قه‌تڵ، ده‌ستدرێژی یان شتی له گوێن ئه‌وانه ده‌بێ قەدەغە بکرێن و بە دژە یاسا دابنرێن.هاوکات کرده‌وه‌گه‌لی وه‌ک موادی موخه‌دده‌ر ، چه‌ک و خۆفرۆشی ده‌بێ به قانوونی و له‌ژێر چاوه‌دێری قانوون‌دا بکرێن . لیبڕالیزمی نوێ هێڵێکی باریک وتیژ لهپێکهاتنێکی دلخوازانه و نادڵخوازانه له نێوان مرۆڤه‌کان دا ده‌کێشێ و ئه‌و سنوورکێشانهش سه‌رچاوه‌ی ڕوانگه‌ی لیبڕالیزمی نوێیه بۆ دانانی قانوون . لایه‌نگرانی ئه‌و لیبڕالیزمه، که له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌کان دامه‌زراوه پێیانوایه، که ئازادی شه‌خسی و ئابووری بازاڕی ئازاد، مافێکی ئه‌خلاقین، چونکوو تاک مافی خاوه‌ندارییه‌تی به سه‌ر خۆی و به سه‌رکاری خۆیدا هه‌یه . ئه‌وان پێیانوایه که پێکهاتنێکی دڵخوازانه‌ی نێوان تاکه‌کان بۆ نموونه ئه‌و بڕه ماڵیاته ناتوانێ بسه‌لمێنێ که به پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌وان لێیان ده‌ستێندرێ ، له به‌ر وه‌ی ده‌وڵه‌ت ناتوانێ خاوه‌ن مافێکی زیاتر له‌وه بێ ،که تاکه‌کان دڵخوازانه داویانه به ده‌وڵه‌ت .هه‌ر بۆیه‌شه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ڕێز له‌و گرێبەست و بەڵێننامانە بگرێ که ده نێوان تاکه‌کان هه‌ن . مافه‌کان له لاوه له ڕوانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه لێکده‌درێنه‌وه. (ڕۆبێرت نوزیک ) و زۆریه‌ک له لیبڕاڵه نوێیه‌کان قه‌ت نه‌یانگوتووه که مافه‌کانی تاک فاکت گه‌لێکی حه‌قیقین ، به پێچه‌وانه‌وه، مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه که، تاکه‌کان ده‌بێ ده‌گه‌ڵ ئەو مافانەش وەها هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که ده‌گه‌ڵ مافه‌کانی سروشتی ده‌یکه‌ن.هه‌ن نوێنه‌رانی لیبرالیزمی کلاسیک و لیبرالیزمی نوێ یش ،که پرنسیپ و تێئۆری مافه‌کان به سه‌رچاوه ناگرن ،و (لودویگ ون میسز ، میلتۆن فرێدمان ، فرێدریک ونهایک )له ڕیزی ئه‌وانه‌دان .به پێچه‌وانه‌وە ، ئه‌وان له‌بۆچوونی (ئووتیلیتاریزم)واته،”بەرژەوەندگرایی بۆ گشت”، وه‌ک سه‌رچاوه که‌لکی لێوه‌ر ده‌گرن که ئاکامی، دابین کردنی ئازادانەی قانوونە ،که خۆی، کۆمه‌ڵگایه‌کی باشتری لێدەکەوێتەوە.ئه‌وه‌ش زۆر هاسائی یه ده‌نێوان بازنه‌یه‌کی ئابووریدا.له نێو فهلسهفهکانیسیاسی دا، کتێبی (ئانارشیزم ،ده‌وڵه‌ت ، خه‌یاڵ ) به‌رهه‌می فه‌یله‌سوف ڕۆبێرت نوزیک له‌ساڵی 1974دا ،کتێبێک بووه له هه‌ره کتێبە به نێوبانگه‌کان . ده‌و کتێبه‌دا ڕۆبێڕت نوزیک، به‌وه‌یکه، هه‌ر تاکێک مافی ژیان ،ئازادی ، خاوەندارییەتی هه‌یه ده‌ست پێده‌کا و ئه‌و مافانه‌ش له‌ژێر هیچ نێو وناتورهیهک و بیانوویه‌ک بۆ پێشێلکردن نابن .بۆ وه‌یکه ده‌سته‌ڵاتدارێکی ده‌وڵه‌تی یان هه‌ر که‌سێکی دیکه نه‌توانی ئه‌و مافانه‌ی تاکه‌کان پێشێل بکا، ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته که ئه‌و مافانه له ڕاست توند وتیژی ،دزی، ده‌ستبڕی ، یان هه‌ر پێشێلکارییه‌ک له مه‌ڕ گرێبه‌ست یان شتێک له‌گوێن ئه‌وانه دا بپارێزێ .نوزیک ئه‌وه‌ش که پێیده‌ڵێن دابه‌شکردنێکی (کلیشه‌یی له‌پێش دیاریکراو) واته ئه‌و شێوه دابه‌شکردنه که به پێی هێندێک ڕه‌وت وچوارچێوه‌ی دیاریکراوپارێزگاری لێده‌کرێ ، ڕه‌تده‌کاته‌وه . نوزیک دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ ئه‌و شێوە تێئۆرییه‌ی عه‌داڵه‌ت ده‌کا، چون به پێی وه‌یکه ئیمکاناته‌که هی که‌س نییه له‌وه به‌ولاوه ناکرێ دابه‌شبکرێن. خۆخێوی تاکه‌کان و مافی خاوه‌ندارییه‌تی واده‌که‌ن که چۆنیه‌تی که‌ل و په‌له‌کان گرینگ بن ،چونکوو هه‌موو ئه‌وانه ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کاندان و خاوهندارییهتیشیان مافی تاکه‌کانه . هه‌موو گواستنه‌وه و دهستاودهستکردنێک که له سه‌ربنه‌مایه‌کی دڵخوازانه بن به پێی بۆچوونی “نوزیک “عادڵانه‌یه و ده‌گه‌ڵ ئازادی تاک یه‌کده‌گرنه‌وه .ده ناوه‌ندی به‌شی (دابه‌شکردنی عادڵانه )دا سێ بۆچوون له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا پێشنیارده‌کا .ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که خۆی ده‌خۆیدا دابه‌شکردن عادڵانه‌یه ئه‌گه‌ر شه‌رت و شرووتی ڕه‌وای کڕین و فرۆشی سه‌ره‌تایی شته‌که بناسێندرێ ” 1- هه‌ر که‌سێک ده‌توانێ مافی خاوه‌ندارییه‌تی ڕه‌وای به سه‌رشتێک که پێشوو هی ئه‌و نه‌بووه ببێ به مه‌رجێک، نه‌بته ئاسته‌نگ و ئالۆزی هه‌لومه‌رجی که‌سێکی دیکه وهۆی ده‌ستاوده‌ستی به‌ڕه‌وای شته‌که” 2- “که‌سێک ده‌توانێ مافی ڕه‌وای خاوه‌ندارییه‌تی شتێکی ببێ، که که‌سێکی دیکه خاوه‌نی بەرحەقی ئەو شتەیە، به‌ڵام به ویستی دڵی خۆی داوێتی به‌و که‌سه که جێی باسە ” 3- ‘ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌که ئاوا نهڕهخسێندرێ و کرین وفرۆش عادڵانه نه‌بێ، ده‌بێ هه‌لێک بۆقهرە بووکردنهوهی بڕه‌خسێندرێ “. ئه‌و سێ پرنسیپانه واته( پرنسیپی ڕه‌وای کڕین وفرۆشی سه‌ره‌تایی ،پرنسیپی ڕه‌وای ده‌ستاوده‌ستکردنی به‌رهه‌مه‌کان ، پرنسیپی قه‌ره‌بووکردنه‌وه معامله‌ی ناعادڵانه )،کە لەتێئۆری نوزیکن، ده‌بته ڕه‌وتێک بۆ دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییانه. (ئاناڕشیزم ،ده‌وڵه‌ت وخه‌یاڵ )ێکی دیکه‌ش وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسی له لایه‌ن “ئاین ڕاند” که زیاترههڵگری فه‌لسه‌فه‌ی لیبڕالیستهنوێیهکان بوو بڵاو ده‌بێته‌وه.سه‌ره‌ڕای وێک‌چوویی ڕوانگه‌کان ده پرنسیپ دا ،له‌سه‌رئه‌و حاڵه‌ش “ڕاند” خۆی لیبڕالیزمی نوێی هه‌ربه “لیبرتاریانیزم” واته خۆبهڕێوهبەرایەتی به بێ بوونی ده‌وڵه‌ت ،داده‌نا و له‌لایه‌کیش دەولەتی به هه‌ووه‌ڵین دوژمن ده‌زانی .
ڕوانگه سیاسییەکان
لیبڕالیزم، تاک وه‌ک هێزێکی هه‌ڵسوڕێنه‌ری کۆمه‌ڵگا ودهوڵهتیش به هێزێکی که هه‌ر له دووی تۆبز وزهخته وزۆرە ده‌ڕوانێ . ئامانجی لیبڕالیزمی نوێ دامه‌زراندنی بچووکترین ده‌وڵه‌ته که نێویشی ناوه ”دارۆغه”ی شه‌و که دەبێ ئه‌رکی له ده‌سته‌ڵاتدا، به پۆلیس ،دادگاکان ، و دیفاع به‌رته‌سک بکرێته‌وه . به پێچه‌وانه‌ی ”ئانارکۆکاپیتالیسته‌کان”ئاناڕشیستەکانی سەرمایەدار، نوێ لیبڕالیستەکان، کە پێیانوایه،خاوه‌نی ئهوپێکهاتانهش هه‌ر خۆی ده‌وڵه‌ت بێ باشه ،تاکوو بتوانن مافی ژیان ،مافی ئازادی ،مافی خاوەندارییەتی بپارێزن و ده‌وڵه‌تیش بۆی نییه که ئه‌و مافانه له ڕێگای وه‌رگرتنی ماڵیاته‌وه پێشێل بکا و به دابینکردنی قانوون یان دادگایه‌کی چاوه‌دێر به سهرقانووندا ئه‌وه ته‌زمین بکا که ئه‌و ماڵیاته وه‌رگیراوانه خه‌رجی پۆلیس ودادگاکان یان دیفاع ناکرێن به‌و شێوه‌یه دارایی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به ڕوونی به‌رته‌سک بکرێته‌وه .چونکوو به پێی بۆچوونی بنه‌مایی لیبڕالیزمی نوێ وه‌رگرتنی ماڵیات به‌پێشێلکاری مافی خاوه‌ندارییه‌تی و به ده‌ستبڕی ده‌زاندرێ و ئه‌و پرسیاره‌ش جێی دمه‌ته‌قه‌ی به‌رده‌وام ده‌نێوان لیبڕالیزمی نوێ‌دا بووه که ده‌وڵه‌ت له چ ڕێگایه‌که‌وه ئابووری خۆی ده‌بێ دابین بکا .هێندێکیان ده‌ڵێن له ڕێگای وه‌گه‌ڕخستنی سەرمایەی خسووسی دابین بکرێ ، هێندێکیشیان ده‌ڵێن که تاوانباران ده‌بێ لە ڕێگای قەرەبوو کردنەوەی ئەو خەساڕەت و زیانانەوە بێ ،کە تاوانباران دەبنە هۆی لە کۆمەلگا ،هاوکات هه‌ن هێندێکی دیکه‌ش که ده‌ڵێن که وه‌رگرتنی ماڵیات بۆ لێخۆشبوو‌ن و چاو لێ نووقاندن نابێ .
کۆنسێرواتیزم (کۆنه‌په‌ره‌ستی ، به‌پارێزی، مهحافزهکاری)
کۆنسێرواتیزم له وشه‌ی لاتینی ”کۆنسێروار ” واته (بیپارێزه) وه‌رگیراوه.ته‌وه‌ری کۆنسێرواتیزم بۆ نه‌ریتی باوه‌ڕێک ده‌کار ده‌کرێ که بنه‌مای مۆدێڕنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فیلسۆفێکی ئیرله‌ندی به نێوی ”ئیدمۆند بووڕک ”و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که له سه‌ر شۆڕشی فه‌ڕانسه‌ی هه‌یبوون و ئه‌و بۆچوونانه‌ی که خۆی له سه‌ریان ساغ ببۆوه .خۆی ته‌وه‌ری کۆنسێڕواتیزم له لایه‌ن سیاستوانێکی فه‌ڕانسه‌وی به نێوی ”فڕانسیۆس _ ڕێنه دێۆ شاتهئوبریاند ” که ده نووسراوه‌یه‌کی به نێوی ”لێ کۆنسێرواتیوور” دا هێناوێته گۆڕێ،
کۆنسێرواتیزم تاریفێکه بۆ ڕاستاژۆیی ئه‌وانه‌ی که خۆیان به چه‌پ داده‌نێن . ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وجێگایه‌ی که پاڕڵمانتاران که ده مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی فه‌رانسه به دوای شۆڕش دا لێی داده‌نیشتن وه‌ک به‌ره‌ی چه‌پ و به‌ره‌ی ڕاست . جارێ واشه ته‌وه‌ری کۆنسێرواتیزم بۆ ئه‌و بۆچوونه ده‌کار ناکرێ که ئیدمۆند بوورک له پشتێوه بوو ،به‌ڵکوو بۆ شرۆڤه‌کردنی ویستێکی دواکه‌وتوانه به گشتی ده‌گوترێ. وناشبێ ئه‌وه‌یکه پێده‌ڵێن کۆنسێرواتیزم به مانای بپارێز تێکه‌ڵ بکرێ ده‌گه‌ڵ به گشتی سیاسه‌تی کۆنه‌په‌ره‌ستانه .
بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کۆنسێرواتیزم
کۆنسێرواتیزم له دوو ئه‌ستونده‌کی بنه‌ڕه‌تی که هه‌رتکیان وه‌ک یه‌ک بهبایخن پێکهاتووه .
1.کۆنسێرواتیزم پێیوایه که یاسایه‌کی سروشتی هه‌یه . ئه‌و یاسا سروشتییه‌ش شتێکه ده په‌یوه‌ندی یه‌ک نه‌زمی گشتی ئه‌خلاقی دایه که مرۆڤ توانایی ئاڵوگۆڕیانی نییه و هه‌شن ،به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ویستی مرۆڤه‌کان . کۆنسێرواتیزم پێیوایه که کاتێکی مرۆڤه‌کان بیانه‌وێ به پێی ئه‌و نه‌زمه بژین ،کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی گونجاو و هاوته‌ریب وبه هارمونی ده‌گه‌ڵ یه‌کتر زۆر پێشکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ . که وابووپێشوهچوونی کۆنسێرواتیزم کاتێکه که مرۆڤه‌کان ژیانی خۆیان ده‌گه‌ڵ ڕه‌وتی یاسای سروشت ڕێکبخه‌ن وههربۆیهشه که دوایه مرۆڤ پێیوایه نیسبیگهرایی بایخه‌کان کرده‌وه‌یه‌کی کۆنسێرواتیو و کۆنهپهرهستانهن .
2.کۆنسێرواتیزم پێیوایه که مرۆڤ ناکامڵه وکاتێکی له دایکی ده‌بێ خاوه‌نی ههرتکلایهنی چاکه و خه‌راپه‌یه .ئه‌و ناکامڵییه شعووریشی ده‌گرێته‌وه وبۆیه کۆنسێرواتیزم پێیوایه که مرۆڤ ته‌نیا به یارمه‌تی شعوور ناتوانێ هه‌م شت بدۆزێته‌وه و هه‌م ده‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا له‌و یاسا سروشتییانه که‌لک وه‌رگرێ . به پێچه‌وانه مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ده‌وه‌دا که ئه‌و یاسا سروشتییانه له ڕێگای فه‌رهه‌نگ ، نهریتگهل و کۆنهئهزموونهکانهوه ده‌توانێ بیانبینێ و هه‌ستیان پێبکا.ئه‌وه‌ش دیاره وه‌دیهاتنی خۆ به خۆیی و به‌رهه‌می هه‌ستان و که‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له‌چه‌ندین تۆره‌مه‌یه که ده ڕه‌وتی مێژوودا ئه‌و یاساسهروشتییانهی ڕوون و ڕوونتر کردوونه‌وه . پێشوه‌چوونی ئه‌و هه‌نگاوه چووکه له لایه‌ن ” ئێدمۆند بوورک ”وه به”نوێژه‌نکردنه‌وه ”نێو ده‌برێ .
هه‌ن بێجگه له کۆنسێرواتیوه‌کان که ده‌گه‌ڵ ئه‌و دووئهستوندهکه کۆکن به‌ڵام تێکه‌ڵاوێک له‌و جووته کاکڵی کۆنسێرواتیزمهکه پێکدێنێ . ”تۆمیستر” بۆ نموونه پێیوایه که یاسای سروشتی هه‌یه به‌ڵام پێشیوایه که ده‌کرێ که به شعوور و فه‌لسه‌فه مه‌زهه‌بییه‌کانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاسته‌وه بدۆزرێنه‌وه.”فرهدریچ وون هایێک ”یش کاتی خۆی ده‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی کۆنسێرواتیزم له ڕاست شعوور کۆک بوو به‌ڵام پێیوانه‌بوو که شعوور له لایه‌ن فه‌رهه‌نگ و نه‌ریت یش هه‌ستییان پێ‌بکرێ وته‌شخیس بدرێن .بێجگه له بیر و بۆچوون له سه‌ر ئه‌و جووته ئهستوندهکه بنه‌ڕه‌تییانه ”رووسێل کهیرک ” شه‌ش خاڵی وه‌ک بنه‌ما بۆناساندنی بناخه‌ی کۆنسێرواتیزم فۆڕمۆڵهکرد .
1.باوه‌ڕ به نه‌زمێکی ڕووحانی ئاسمانی یان یاسا ی سروشتی .
2.ڕێز بۆ چه‌ند لایه‌نه بوونی و نهێنییه نه‌ناسراوه‌کانی مرۆڤایه‌تی .
3.قه‌ناعه‌ت به پێویستی کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تی که پێداگری له سه‌ر جێوازییه‌کانی سروشتی ده‌کا .
4.باوه‌ڕ به‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کی نیزیک له نێوان خاوه‌نداریه‌تی خسووسی و ئازادی دا هه‌یه.
- باوه‌ڕ به داب ،نه‌زمی کۆمه‌ڵگا و نه‌ریتی کۆن .
6.ئێعتڕاف به نوێژنکردنهوه به پێی ئه‌و نه‌ریت و ئه‌زموون ودابانهی که ئێستا هه‌ن ، یانی ڕێز بۆبایخی سیاسی ویژدان و ئه‌خلاقی ئاگا .
به له به‌رچاوگرتنی بنه‌ماکانیان، کۆنسێرواتیزم وه‌ک سووننهت له ڕاست ڕه‌خنه‌ی دژبه‌رانی خۆی، ئاماژه به پێنج خاڵان ده‌کا .
1.مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ئه‌وه‌یکه ئه‌و ئیدۆئۆلۆژی سیاسییانه ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ شعووری باوه‌ڕ تووشی ئیفڕات ده‌بن . ئه‌وان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕ نین که شعووری مرۆڤ یه‌گجار سنوورداره و ئه‌و بهرتهسکییهش ئاسه‌واری نهگاتیفی له سه‌رهه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی که ته‌نیا به شعوور دێنه کایه‌وه داده‌نێ .
- مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ئه‌وه‌یکه که ئه‌و ئیدۆئۆلۆژی سیاسییانه که ئه‌غڵه‌ب ئاڵوگۆڕ پێکدێنن بێوه‌یکه چاکسازییان کردبێ .ئه‌وان ته‌نیا فه‌رهه‌نگ و نه‌ریت ده‌ڕوخێنن سه‌باره‌ت به‌وه‌یکه ته‌نیا مه‌به‌ستیان ڕووخاندنه و له بایخی ئهوئهزموون ونه‌ریت ودابانه ناگه‌ن .
3.مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ئه‌وه‌یکه ئه‌و ئیدۆئۆلۆژی سیاسییانه زیاتر ده‌یانه‌وێ کرووکێکی(خه‌ریته) له کۆمه‌ڵگا بکێشنه‌وه له جیات ، له‌وه‌یکه هه‌یه به‌ره‌وپێشتری به‌رن ، و هه‌ر بۆیه‌شه وا وێده‌چی ئه‌و کرووکییانه ده‌گه‌ڵ یاساسروشتییهکان نه‌گونجاون .
4.مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ئه‌وه‌یکه ئه‌و ئیدئۆلۆژی سیاسییانه له ڕاست لایه‌نی دزێوی مرۆڤه‌کان چاویان دهچووقێنن . ئه‌و ئیدئۆلۆژی سیاسییانه پێیانوایه که ده‌کرێ به ئامانجی خۆیان واته (کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ که‌م وکوڕی ) که خه‌راپه له مرۆڤه‌کانی بسڕێته‌وه ، بگه‌ن . کۆنسیرواتیزم پێیوایه که ئه‌و تێڕوانینه کرچانه له سه‌ر مرۆڤ و ئامانج وا ده‌کا که مرۆڤ تووشی هه‌ڵوێستی دزێو ببی چون ( ته‌ماح ، دهستهڵاتپهرهستی ، مه‌یل ….هتد ،هه‌میشه ده هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا بووه وده‌شبێ چون ئه‌وانه ده‌گه‌ڵ مرۆڤ له دایک ده‌بن .
5.مه‌به‌ستی کۆنسێرواتیزم ئه‌وه‌یکه ئه‌و ئیدئۆلۆژی سیاسییانه به چاو چووقاوی دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ ئه‌و جێوازییه سروشتییانه‌ی که ده‌نێوان مرۆڤه‌کاندایه ده‌که‌ن . بۆیه مرۆڤه‌کان جێوازن و جێوازییهکانیش له سه‌ر شێوه‌ی جێوازن جا هه‌ڵه‌ن یان شتێکی وه‌ک ئه‌و، ده‌بێ خه‌باتی بۆ بکه‌ی . ئه‌و حه‌وله که جێوازییه سروشتییه‌کان بفه‌وتێنی کۆنسێرواتیزم نێوی ناوه ”به یهکڕادهگهیاندن ” چون ئه‌وه ته‌نیا ئاکامی لوا‌و بۆ ئه‌وتۆ ڕه‌وتێکه که ئه‌و سروشتانه تا ئه‌و جێگایه له گوڕێ لاببرێن که بگه‌نه ڕاده‌ی بێ توانایی .
جاری وایه که به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ده‌نێوانیاندا دابه‌شده‌کرێ لایه‌ک به‌ره‌ی کۆنسێرواتیزمی باوه‌ڕ به یاسای سروشت و له‌لایه‌کی تر کۆنسێرواتیزم .. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ر له هه‌موو شت له ئه‌ستونده‌کی دووهه‌می کۆنسێرواتیزم خوردبێتهوه مرۆڤ ده‌توانێ ئه‌وه‌ی ده‌ستبکه‌وی که کۆنسێرواتیزم له بۆ نموونه ئی سۆئێدێ که ده‌یانه‌وێ پێکهاته‌کانی سوسیالدیموکڕاتی و نه‌ریته‌کانی چونکوو له زووه هه‌یه ڕاێبگرن . ئه‌وده‌مه که مرۆڤ لهبیریدهکا که سیستیمی سوسیالدیموکڕاتی بۆ کۆنسێرواتیوێک به‌شێک له ئه‌و پێشهکهوتووییه سروشتییه ده کۆمه‌ڵگادا نییه ، بهڵکووبهرههمی سازکردنی کێوێک له شعووره که به زه‌قی دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ بایخه‌کانی نه‌ریتی وڵاتانی رۆژاوا و فه‌رهه‌نگ وله‌وانه‌ش باوه‌ڕی کۆنسێرواتیوهکاندا هه‌یه .
بۆکۆنسێڕواتیوێک به ته‌واوی سروشتییه که ببته مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و نوێنه‌ڕایه‌تی ئاڵوگۆڕێکی یه‌گجار زۆر ده کۆمه‌ڵگایه‌کی سوسیال لیبڕاڵی دا بکا به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رج و نه‌زمه‌ی که له گه‌ڵ نه‌زمی یاسای سروشتی گونجاوتره و ئیمکانی ده‌وڵه‌تێکی سروشتی نه‌ک بهڕیوهبهرایهتێک به مه‌به‌ستی پێشوهخستنی کۆمه‌ڵگا بڕخسێنێ .ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته که کۆمه‌ڵگا سه‌رله‌نوێ نوێگه‌رایی بخولقێنی و به‌ره‌و پێش بیخزێنێ . ده نێو سیاسه‌توانانی کۆنسێرواتیوکه ئاڵوگۆڕ و ڕێفۆڕمێکی یه‌گجار به‌رچاو ده کۆمهڵگاداڕوویدا ده‌توانین ئاماژه به مارگارێت تاچێر و ڕۆناڵد ڕه‌یگان بکه‌ین .
درێژەی هەیە …