تیمی هەڵپەڕکێی نیشتمانی بانە پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی جیهانیی مووزیکیان بەدەست هێنا

0
366

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فێستیڤاڵی جیهانیی مووزیک کە لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە وڵاتی کرۆواسی بەڕێوە چوو، تیمی هەڵپەڕکێی “نیشتمان”ـی شاری بانە، لەو فێستیڤاڵەدا پڵەی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵەی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

ئەو فێستیڤاڵە جیهانییەی مووزیک لە شاری “تسریکونیستای ئەو وڵاتە بە بەشداریی ١٦ تیم لە ١٠ وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو.

لەو فێستیڤاڵەدا کە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تیمی هەڵپەرکێی “نیشتمان” لە شاری بانە و بە “نایە”ی مامۆستا عوسمان سوور و “تەپڵ”ی کیوان سوور، کوڕی مامۆستا عوسمان سوور، بەشدارییان تێدا کردبوو، توانییان سەرنجی خەڵک و داوەرانی بەشدار لە فێستیڤاڵەکە بۆ لای خۆیان ڕاکێشن و پەلەی یەکەم بەدەست بێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت