بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری ئیلامەوە، شەوی هەینی ماڵی بەکرێگیراوێکی رژیم لە گەرەکی “سەراو” لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بە نارنجەکی دەستی هێرشی کرایە سەر.
بە گوتەی شایەتحاڵان دوای رووداوەکە هێزێکی زۆری سەر بە سوپای پاسداران بە ترسەوە بۆ یارمەتیی ئەو بەکرێگیراوەی رژیم هاتوون.
ئەو هێرشە کاتژمیر ١١ و نیوی شەو ئەنجامدراوە و هەواڵی دروست لەمەڕ زیانەکانی ئەو هێرشە لەبەر دەست دا نییە، بەڵام بەهۆی هاتنی ئامبوڵانس بۆ شوێنی رووداوەکە پێدەچێت ئەو پاسدارە بریندار بووبێت.
هەتا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارەتیی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە بە ئەستۆ نەگرتووە.
هاوکات کەرەم رەزا نەسروڵلاهی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی رژیم لە ئیلام رایگەیاندووە کە هەوڵەکان بۆ شناسایی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەستیان پێکردووە.
هاوکات لە دوو رۆژی رابردوودا چەندین بەکرێگیراوی دیکە لە ناوچەی بۆکان و پیرانشار لەلایەن هێزەکانی حیزبی دیمۆکرات و هەڵۆکانی زاگرۆسـەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
لەماوەی دوو مانگی رابردوودا هاووڵاتیانی ورد بە شێوەی خۆڕسک شەپۆلێکی بەرینی هێرش کردنیان بۆ سەر دامودەزگا و کەسانی سەربە رژیم دەست پێکردووەو ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی رژیم کوژراو و بریندار کراون.