کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا هاتە دەنگ

0
1512

ڕۆژی کورد: مه‌سعود جه‌زایری هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كه‌نداو به‌ هاندان وه‌سفكرد و رایگه‌یاند هێزی ده‌ریایی ئێران بۆ پاراستنی سنووره‌ ئاوییه‌كانی و به‌رژوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی ئێران هه‌رگیز له‌ به‌رامبه‌ر شه‌ڕی راگه‌یاندنی دوژمنانی جیهانی و لایه‌نگرانیان فریو ناخوات.

وته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئیران لێدوانی به‌رپرسانی واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كانی سوپای پاسداران به‌ كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند به‌له‌مه‌كانی ئیران له‌ چوارچێوه‌ی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌جولێن و ئه‌و ئیدعایه‌ی كه‌ ئه‌مریكا باسی ده‌كات، نه‌ك ته‌نیا راست نییه‌، به‌ڵكو به‌هۆی ترسیانه‌ له‌ ‌به‌هێزی سه‌ربازانی ئێرانی.

گوتیشی ناكه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری هیچ هێزێك و به‌ره‌نگاری هه‌ر جۆره‌ پێشلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر سنووره‌كانی ده‌بنه‌وه‌، كه‌ پێی وایه‌ ئه‌مریكا هێشتا به‌ چاوێكی زۆرگۆیانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.

ترامپ ئەو لێدوانەی شەوی هەینی ١٩ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە ویلایەتی فلوریدا کردووە و گوتوویەتی: “کاتێک کە لۆتکەکانی ئێران دەوتی ناوـەکانی ئێمە دەدەن و هەندێ جووڵە دەکەن کە نابێ بیکەن، دەبێ تەقەیان لێبکرێت”.

ترامپ درێژەی بە قسەکانی داوە و گوتوویەتی: “دەبێ هێزی زەریایی ئەمریکا زێدەتر بکرێت و ئێستا گەمیەکانمان بەرەو زێدەتر بوونن و گەمیە هایمان ـەکان کراون بە 350 دانە، واتا سەد دانە زێدە کراون، ناوشکێنی نوێتریشمان گەرەکە کە بۆ عەمەلیاتگەلی دژە مووشەکی داڕێشتراون”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتیمی هەڵپەڕکێی نیشتمانی بانە پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی جیهانیی مووزیکیان بەدەست هێنا
بابەتی دواتریەکێک لە جاشە پێکراوەکانی گڵۆڵانی سەرێ مرد