ڕۆژنامەنووسى کورد، هاوڕێ کەریمى، کۆچى دوایى کرد

0
538

ڕۆژی کورد: هاوڕێ کەریمیى ڕۆژنامەنووسى کوردى  کوردستانی ڕۆژهەڵات،  ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی لە وڵاتى هێندستان کۆچى دوایى کرد.

هاوڕێ کەریمی برای تەها کەریمیى دەرهێنەر و ئومێد کەریمیى کامێروانی کورد بوو کە  لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا و لە دوو ڕووداوى جیاوازدا گیانیان لە دەستدا.

هاوڕێ کەریمى، ڕۆژنامەنووسی خەڵکى باژێڕی بانەى کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو کە لە ساڵانى ڕابردوودا لە چەند میدیاى کوردستانی باشوور و بە تایبەتى ڕۆژنامەى هاووڵاتى، ڕۆژنامەى ڕۆژنامە و کەناڵى ئاسمانیى کەى ئێن ئێندا کاری کردووە.

هاورێ کەریمى لە ساڵى ٢٠١١ەوە بۆ خوێندن لە بوارى سینەمادا چووبووەزانکۆی شارى نیو دێلهێى پایتەختى وڵاتى هێندوستان.

لە ئێستادا بنەماڵەى هاوڕێ کەریمى و ژمارەیەک لە کەسوکارەکەى چوونەتە وڵاتى هێندستان بۆ وەرگرتنەوەى تەرمى هاوڕێ و بردنەوەى بۆ شارى بانە تاوەکو لە پاڵ تەها و ئومێدى برایدا بە خاکى بسپێرێن.

182392016_10885533_978203158874958_5930466786522560667_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت