ڕۆژی کورد: هاووڵاتیه‌كی خەڵکی هەورامانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، له‌سه‌ر ئاستی ئێران، پلەی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی دكتۆرا به‌ده‌ست هێنا‌و و بەو پێیەش له‌باشترین زانكۆی ئێران له‌به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك‌و ده‌مار وه‌رده‌گیرێت.
ڕه‌ستگار ڕه‌حمانی کە خه‌ڵكی باژێڕی جوانڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئه‌مساڵ له تاقیكردنه‌وه‌ی دكتۆرا به‌شداری كردووه و توانیویه‌تی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی ئێران به‌ده‌ست بهێنێت و له زانكۆی تاران كه به باشترین زانكۆی ئێران دەقەبڵێندرێت له به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك‌و ده‌مار وه‌ردەگیرێت.
ڕه‌حمانی شه‌ش ساڵ پێش ئێستا له تاقیكردنه‌وه‌ی کۆنکووری گشتی كه ساڵانه به مه‌به‌ستی وه‌رگیران له زانكۆکانی ئێران ئەنجام دەدرێت، توانیبووی له به‌شی زانستی، پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی ئێران به‌ده‌ست بهێنێت.
پلە و ڕێژەی خاڵەکانی ڕه‌ستگار ڕه‌حمانی له كۆنكوری گشتیی ساڵی 2009ی ئێران بەڕدەیەک به‌رزبوو كه به‌رپرسانی ئه‌وكاته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئێران سه‌ریان سوڕما و گومانیان له‌سه‌ر نومره‌كه‌ی دروست كرد بۆیه داوایان لێ‌كرد جارێكی‌تر له شاری تاران‌و له به‌رده‌م وه‌زیری خوێندنی باڵا تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات بەڵام هەمان دەستکەوتی هەبوو.