دۆخی جەستەیی یەکێکی تر لە جاشە بریندارەکانی سەوڵاوا ئاڵۆزە

0
155

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، دۆخی جەستەیی “سەباح سەمەدی”، یەکێک لە جاشە برینداربووەکانی شەڕی سەوڵاوا زۆر نالەبارە و پزیشکەکان هیوایەکیان بە مانی نیە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، پاسدار محەممەد حسێن ڕەجەبی، فەرماندەی قەرارگای پارێزگایی شەهرامفەر لە نەخۆشخانەیەک لە شاری سنە سەردانی ئەو برینداربووەی ڕژیم لە شەڕی سەوڵاوای کرد.

شایانی ئاماژەیە کە جاش سەباح سەمەدی لە حاڵەتی کۆمادایە و توانایی جووڵە و قسە کردنی نیە و پزشکەکانی نەخۆشخانەی سنە ڕایانگەیاندووە هیچ هیوایەک بە مانی نیە.

هەروەک پێشتر لە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد ڕاگەیێندراوە، ڕژیم لە نەخۆشخانەی بێعسەت لە شاری سنە و هەروەها لە نەخۆشخانەی سەوڵاوا بەشی تایبەتی بۆ بریندارەکانی شەڕی کۆساڵان وسەوڵاوا پێکهێناوە و کەس ئیزنی نیە بچتە ئەو بەشە و تەنانەت پزشکی تایبەتی بۆ دابن کراوەو هەموو پزشک و پەرستارەکان مافی چوون بۆ ئەو بەشەیان نیە.

13705225_1618715661772221_1485757526_n

13706202_1618715658438888_2102529790_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت