زنجیرە وتووێژ (8)
زمان سەرەکیترین توخمی فەرهەنگ و کەلتووری هەر نەتەوەیەک و ناسنامەکەیەتی، توخمێکی ئەوتۆ کە لەناوچوونی، لە ناوچوون و توانەوەی نەتەوەکەیە، هەر بۆیەش ئەو کەس و نەتەوانەی کە ویستبێتیان، نەتەوەیەکیتر بتوێننەوە، سەرەکیترین و زیاترین هەوڵیان، تواندنەوەی زمانی ئەو نەتەوەیە بووە. گەلی کوردیش یەکێکە لەو نەتەوانەی کە زمانەکەی بە بەردەوامی کەوتۆتە بەر لێشاوی شاڵاوی دڕندانە و هۆڤانەی دوژمنان و داگیرکەرانی بەڵام بە خۆشییەوە هەوڵی کورد بۆ پاراستنی زمانەکەی نەگۆڕ و نەپچڕاوە.
زمان جیا لەوەی کە مافی سرووشتی و خواپێداوی هەر نەتەوەیەکە، لە هەمان کاتێشدا کاریگەری لەسەر ڕامان و هزر هەیە و پچڕانی پێوەندی لە نێوان زمان و هزر، گەورەترین خەساری نەبووبی پەروەردەیە بە زمانی زگماکی کە پسپۆڕانی ئەو بوارە و لە ناویاندا ڤیگۆتسکی، بە تەسەلی کاریگەرییە نەرێنییەکانیان شیکردۆتەوە.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی و هەروەها ئاوڕدانەوە لە گرنگی پەروەردەبوون بە زمانی زگماکی، زنجیرە وتووێژێک لەگەڵ چەند کارناس و پسپۆرێکی بواری زمانی کوردی ئەنجام دراوە و لە بەشێکی دیکەی ئەو زەنجیرە وتووێژەدا کاک (سمایل زارعی، نووسەر و وەرگێڕ) وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
سازدانی: هاشم عەلی وەیسی
پرسیار: زمان فەکتەری سەرەکی جیاوازیی نێوان مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی سەرگۆی زەوییە کە دەتوانێت هەموو ئایدیا و خەونەکانی پێ تۆمار بکات و بە هۆیەوە لە پێوەندییەکی بەردەوامی خۆی لە سەرەتای بوونییەوە تا ئێستا گەلێک گۆڕانکاری و وەرچەرخانی مەزن لەناو مرۆڤایەتی لە پانتا جیاوازەکانی پێناسەی زمان هاتووەتە گۆڕێ، ئێوە وەکوو کەسێکی چالاک لە بواری زمانی کوردی لە ساڵڕۆژی زمانی دایکی چۆن دەڕوانن زمان و پێناسەی ئەم چەمکە لە خوێندنەوەی ئێوە چۆنە؟
سمایل زارعی: سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه زمان هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه جیاوازی له نێوان مرۆڤه‌كاندا به‌رهه‌م دێنێ، كه‌چی خه‌ونی هه‌موو لایه‌كیش به هه‌موو جیاوازییه‌كانه‌وه وه‌دی دێنێ. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه زمان مه‌ودایه‌كه له نێوان جیاوازییه‌كانی مرۆڤدا، كه‌چی خۆشه كه ده‌بینین لاولاوه‌ی چهپهڕهی تێگه‌یشتنه‌كان و خه‌ونه جیاواز و ئایدیا جیاجیاكانی مرۆڤه جیاوازه‌كانیشی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌سووڕێ. به ده‌گمه‌ن شتێكیترمان وه‌ك زمان پێشك دێ كه له نێو ئه‌و شتانه‌ی وه‌ك میراتی مرۆڤ له‌سه‌رتاوه هه‌وڵی پاراستنی و راگواستنی بۆ تۆرهمهكانی دواتر هه‌بوو بێ، ره‌ساڵه‌تی خۆی پاراستبێ، ئه‌ویش به تێبینی ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییانه‌ی كه به میلیۆنان ساڵ ته‌مه‌نیانه. لێگه‌ڕێ بڵێین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ره‌ساله‌تی خۆی پاراستووه، كه‌چی به‌ده‌گمه‌ن شتیشمان به‌بیردا دێ كه وه‌ك زمان گۆڕابێ و گۆڕانی بۆ مرۆڤیش له‌گه‌ڵ خۆی هێنابێ. به‌ڵـێ، زمان دهمانگۆڕێ، كه‌چی ئێمه‌ش زمان ده‌گۆڕین. ئه‌م ئاشه تا دێ تووندتر ده‌سووڕێ و پتریش ده‌هاڕێ. كه‌چی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاشی زمانه‌دا وا سازاوه كه: بمانهاڕه، بمانگۆڕه، دهتگۆڕین.
زمان هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌توانێ «فه‌لسه‌فه» بێ، ده‌توانێ «فه‌لسه‌فی»ش بێ. زمان فه‌لسه‌فه‌یه وه‌ك فهلسهفهكانیتر، فه‌لسه‌فیشه وه‌ك هه‌موو تهوهرهكانیتر. واته هه‌م ده‌توانێ ئامێرێك بێ بۆ كارپێكردن له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو بهشهكانیتری مه‌عریفه‌ی مرۆڤ و هه‌میش ته‌وه‌رێك بۆ بیركردنه‌وه وه‌ك هه‌موو ته‌وه‌ره فیكری و فهلسهفهكانیتر كه مێشكی مرۆڤی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردوه. بۆیه‌شه فه‌لسه‌فه‌ی زمان به هه‌موو لق و پۆپهكانییهوه ئێستا وه‌ك زانستێك زۆرانی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردوه.
زمان هێنده‌ی حه‌ز و هۆگرییه، هێنده‌ش تێوڕمان و خه‌مڵاندنی ژیانه. تێوڕمانه به‌و واتایه كه ده‌رفه‌تێكه بۆ رامان و تێفكرینمان و، خه‌مڵاندنه به‌و واتایه كه زمان خهرهندێكه بۆ خلۆربوونه‌وه بۆ نێو شیوی ئامرازه‌كانی پێشكه‌وتنی مرۆڤ. من زمانم پێ هه‌مبانه‌ی تێگه‌یشتنی مرۆڤایه‌تی و خۆشبژی مرۆڤه‌كانه. به بێ زمان، نه‌ك یه‌كتر، ته‌نانه‌ت خۆشمان ـ وه‌ك خود ـ ناناسین، له‌بۆیه‌ش زمان هۆكارێكه بۆ مان و نه‌مان، به‌شێكه له هزر و بیر، ئامرازێكه بۆ تواندنه‌وه ـ ئه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم و شۆڤهنیسم كاری پێده‌كا ـ و خوێنه به ده‌ماری ئه‌وانه‌شدا ده‌گه‌ڕێ كه نایانه‌وێ بتوێنه‌وه.
زمان بۆ من چێژه و هیچیتر (هه‌ڵبه‌ت له‌م رسته‌دا زمانی كوردیم مه‌به‌سته). ئه‌و له‌ززه‌ته‌ی خڕۆڵهكانی به ده‌ماره‌كانی مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێن و له زاری یه‌كێكه‌وه بۆ زاری یهكیتر ده‌گوازرێته‌وه. مرۆڤ هیچ شتێك به‌قه‌درا زمان ده‌كار ناهێنێ. وه‌ك ههسانێك كه به‌رده‌وام بۆ ده‌مه‌زه‌ردكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی، تێگه‌یشتن، كار و كرده‌وه، تێڕوانین و ته‌نانه‌ت خه‌ونه‌كانیشمان پێویسته. چێژی به‌رده‌وام دهكارخستنهوهی زمانه كه وای له مرۆڤ كردوه له ژیاندا به‌رده‌وام بسوێ و قه‌تیش له ده‌م نه‌كه‌وێ.
پرسیار: هەروەک دەزانن بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی گەلێک لە زمانەکان لەبەر دەسەڵاتی سەرەڕۆ و زەبرووزەنگ و روانینی نامرۆڤانەی نەتەوەیەک بۆ نەتەوەیەکی دیکە، یان لەناو چوون و یان رێگە و دەرەتانێکی وایان بۆ گەشە و پێشکەوتنی خۆیان نەبووە، ئێوە وەکوو کەسێکی رۆژهەڵاتی کە هێشتا دەسەڵاتی داگیرکەر و سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی رێگە لە خوێندن و پەروەردە بەم زمانە و زمانەکانی نەتەوەکانی دیکەی ئێرانیش گرتووە چۆن دەڕواننە ئەم بابەتە؟
سمایل زارعی: ئیزنم بده‌ن پرسیاره‌كه‌تان بكه‌مه دوو به‌ش و له دوو به‌شدا وڵام بده‌مه‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی ئێمه بڵێین به درێژایی مێژوو (به تایبه‌تی ره‌نگه مه‌به‌ست له مێژوویه‌كی دوور و درێژی چه‌ندین سه‌ده بێ) ره‌نگه به ته‌واوی راست نه‌بێ، چونكه ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی كورت له مێژووی ته‌نیا هه‌زار یان دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ری مرۆڤ ـ هه‌ر بۆ وێنه مێژووی كوردستان و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری ـ بده‌ینه‌وه كه له چاو “درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی” مه‌ودایه‌كی مێژوویی زۆر كورتیشه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه زمان ئه‌و رۆڵه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌بووه تا ئه‌و زه‌بر و زه‌نگ یان روانگه نامرۆڤانهشی له‌سه‌ر بووبێ. بۆ وێنه كاتێك ئیمپراتۆرییه‌ك له هه‌ر كوێی ئه‌و دنیایه هاتۆته سه‌ر كار، ره‌نگه توانبێتی شارێك یان چه‌ند شارێك كاول بكا و دانیشتوانهكانیشی بكوژێ ـ دیاره دووریش نه‌بووه كه زمانه‌كه‌شی قه‌ده‌غه كردبن ـ به‌ڵام ئه‌وه سیستماتیك نه‌بووه و وا نه‌بووه و واش نه‌كراوه كه كون و قوژبنی وڵاتێك كه زمانێكی جیاوازی تێدایه بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه. هه‌ر به گشتی مێژووی قه‌ده‌غه‌كردنی زمانێك ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وبه‌ریش دوورتر ناگه‌ڕێته‌وه. ره‌نگه یه‌كێك له كۆنترینی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی زمانی زگماك یان زمانی خه‌ڵكی خۆجێی وڵاتێك ئه‌وه بێ كه ئه‌ورووپاییه‌كان ـ هۆڵه‌ندییه‌كان و دوایه‌ش ئینگلیزییه‌كان ـ ئهوستڕاڵیایان له سه‌ده‌ی شازده و حه‌ڤده‌دا دۆزییه‌وه و داگیریان كرد و زمانی خه‌ڵكی خۆجێی ئه‌و وڵاته‌یان به‌ره به‌ره قه‌ده‌غه كرد. كه‌وابوو من له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كه‌دا كێشه‌م هه‌یه. نموونه‌یه‌كی نزیك له خۆمان و تۆزێكیش له‌باری زه‌مه‌نییه‌وه دوورتر بێنینه‌وه. خراپ نیه نموونه‌ی ئه‌و پانتاییه‌ش له‌به‌رچاو بگرین كه زمانه ئێرانییه‌كان دایانگرتووه ـ ئێستا ئه‌وه نزیك به سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێ وڵاتێك به ناوی ئێرانیشی تێدا درووست بووه ـ. ته‌نانه‌ت له‌م وڵاته‌ی به‌شێك له‌و پانتاییه‌ی زمانه ئێرانییهكانی داگرتووه و ناوی ئێرانیشیان لێناوه شته‌كه هه‌ر ئه‌و جۆره‌یه. له هیچ كام له به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كاندا شتی وا وه‌به‌رچاو ناكه‌وێ كه ده‌سه‌ڵاتێك ـ هه‌تا پێش ده‌سه‌ڵاتی شاهه‌نشاهی كه دوایین ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و شاهانه بوو ـ سیاسه‌تی قه‌ده‌غه‌كردن یان نه‌هێشتنی زمانهكانیتری هه‌بووبێ. خراپ نیه لێره‌دا ئاماژه به گه‌شه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌سازیش بكه‌ین. ئه‌گه‌ر زمان خوێنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ، ئێمه بیر و سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌سازی له سه‌رده‌مه كۆنه‌كانمان وه‌به‌رچاو ناكه‌وێ. مه‌سه‌له‌ن كه‌ی “ماده‌كان” ده‌یانویست له پانتایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان دا كه ئێستا حه‌وت هه‌شت وڵاته هه‌مووان به هه‌مووان بكه‌نه كورد؟ یان ئاڵێكساندێری گه‌وره كه‌ی له مه‌كدۆنییه‌وه هه‌ستا و ویستی هه‌مووان بكاته مه‌كدۆنی و هه‌موو زمانه‌كانیتر قه‌ده‌غه بن جگه له زمانی زگماك یان زمانی فه‌رمی ئه‌و؟ هه‌ر به گشتی ته‌وه‌رێك وه‌ك “نه‌ته‌وه” جێی باس نه‌بووه تا “زمان” وه‌ك یه‌كێك له توخمه گرینگه‌كانی بكه‌وێته به‌ر سه‌رنجه‌وه. دیاره به‌رده‌وام و به درێژایی مێژوو “گه‌شه‌ی زمان”ه‌كان وه‌به‌رچاو ده‌كه‌وێ، جا ره‌نگه كاریگه‌ری و توانایی زمانێك وایكردبێ كه زمانێكی‌تر له‌نێو چوو بێ. یان ده‌سه‌ڵاتێك و داگیركاری ناوچه‌یه‌ك له لایه‌ن خهڵكانێكیترهوه وایكردبێ كه زمانی ئه‌و ناوچه‌یه بگۆڕدرێ به زمانی داگیركه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه سیستماتیك نه‌بووه و ناتوانین ئه‌وه وه‌ك به‌شێك له مێژووی سیاسی زه‌بروزه‌نگ یان سیاسه‌تی له‌نێوبردنی زمانێك بێنینهبهرچاو. خۆ هه‌رچه‌ند نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ، له‌و سه‌رده‌ی كۆندا، تاكه هۆكارێك بۆ جیاوازی نێوان دوو نه‌ته‌وه زمان بووه و به‌س، كه‌چی به‌و حاڵه‌شه‌وه زمان هه‌میشه كێشه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاته‌كان و خاڵی سه‌ره‌كی گۆڕانكارییه‌كان نه‌بووه.
دووهه‌م: هه‌ر وه‌ك باسمان كرد، سیاسه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی زمانه‌كانیتر جگه له زمانێك له وڵاتێكدا زۆر كۆن نیه. ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ر به ته‌نیا له ئێران‌دا نیه، له زۆر وڵاتیتریش هه‌بووه و ئێستاش هه‌یه. به‌ڵام خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی هه‌ره به‌رچاوی دنیا له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته ـ نه زۆر كۆنه‌دا ـ نیه و به ته‌واوی دژیشی ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌شزانن كه سیاسه‌تێكی زۆر هه‌ڵه‌یه، كه‌چی به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێران‌دا كه له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵ بۆ وه‌به‌رهێنانی شۆڤهنیستمی ئێرانی ـكه سه‌رچاوه‌كه‌شی نه‌ته‌وه‌ی فارس و زمانی فارسییه ـ دراوه، كار بۆ هیچ شتێكی‌تر نه‌كراوه. بۆیه من ئه‌وه هه‌ر به سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی نازانم، به‌ڵكه به به‌شێك له میراتی سیاسه‌تی شۆڤهنیستمی ئێرانی كه له‌سه‌رده‌می شاههنشاهیدا سه‌ریهه‌ڵدا و به خوێنی نه‌ته‌وه‌ی فارس‌دا ده‌گه‌ڕێ ده‌زانم كه ئه‌و میراته ئێستا به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیش له وڵاتی ئێران‌دا گه‌یشتوه. هه‌مووان ئاگادارین كه زمانیش وه‌ك زۆر شتی‌تر بۆته پرسێكی ته‌واو سیاسی و حقوقی. من لێره‌دا ده‌ڵێم به‌داخه‌وه وای لێهاتووه، بۆیه‌ش ده‌ڵێم به‌داخه‌وه چونكه سیاسه‌تی تواندنه‌وه له زمانێكدا (و دواجار له نه‌ته‌وه‌یه‌كدا) وای له ئێمه‌ش كردوه كه ته‌نانه‌ت نه‌توانین خۆ له‌و سیاسیبوونهش ده‌رباز بكه‌ین و ئه‌و مافه كه مافێكی بێئهملاوئهولامانه وه‌ك بابه‌تێكی ته‌واو جیاواز بێنینه گۆڕێ. ـ دیاره له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به‌ڕوونی دیاره كه له رۆژهه‌ڵات خه‌ڵكێكی زۆر به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن كه پرسی زمانی كوردی و پرسی سیاسه‌تی دژه كوردبوون له یه‌كتری هه‌ڵاوێرن. ـ هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وانه ته‌واو لێكگرێدراون، كه‌چی هونه‌ر و بوێری زۆران له‌و باره‌وه جێی شانازی و ده‌ستخۆشییه و ده‌وڵه‌تیش زۆر باش له‌و بابه‌ته گه‌یشتووه، به‌ڵام چ بكا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئیراده‌یه بۆ پاراستنی زمانی كوردی؟ مه‌گین وه‌ك هه‌میشه كوشتن و بڕین، ده‌نا هیچ، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ت به‌خۆشییه‌وه به‌و كوشتن و بڕینه‌ش راناگات.
ئیزنم بده لێره‌دا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی وڵامهكهم باسی ئه‌وش بكه‌م كه ئه‌گه‌ر “فیرده‌وسی” ـ به كتێبی شانامه ـ هه‌وڵی دا له رێگای ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه زمانه‌كه‌یان زیندوو راگرێ، چه‌ند سه‌ده دواتر “سه‌عدی” ـ به كتێبه‌كانی گوڵستان و بووستان ـ هه‌وڵی دا له رێگای مزگه‌وت و شه‌قامه‌كانه‌وه په‌ره به زمانه‌كه‌یان بدات. من به زه‌حمه‌ت ده‌توانم شك له‌وه بكه‌م كه ئه‌و دوو كه‌سه ناسیۆنالیزمێكی فارس بوون، به‌ڵام هه‌ركیان خه‌مخۆر و زمانزانێكی فارس بوون كه هیچ شكم له كاریگه‌ریی بێوێنه‌یان له‌سه‌ر زیندووڕاگرتنی زمانی فارسی نیه. ئه‌وان به بێ ئه‌وه‌ی به ده‌ست خۆیان بێ ئه‌و دوو فاكته‌ره گرینگه‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو و كاریان پێكرد. زمانی كوردییش پێویستی به‌و دوو رێگایه هه‌یه. یان ده‌سه‌ڵات پشتی بگرێ ـ كه ده‌ركه‌وتووه نایگرێ و زه‌ربه‌شی لێده‌دا ـ یان خه‌ڵكه‌كه‌ی پشتی بگرن ـ كه ده‌ركه‌وتووه له‌و پێناوه‌دا زۆر بوێر و جێی شانازین ـ. من پێم وایه هه‌رچه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئێران دژ به قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی بێ، مادامی خه‌ڵك له كۆڵان، له شار، له شه‌قام، له ماڵ و له هه‌موو شوێن و قوژبنێك هه‌وڵی پاراستنی زمانه‌كه‌یان بده‌ن ئه‌و سیاسه‌تی دژی كهمینهزمانهكان له وڵاتی ئێران‌دا سه‌رناگرێ و پووچه‌ڵیش ده‌بێته‌وه. ئه‌وه نه‌ك بۆ كوردی، بۆ زمانه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر وایه، به‌ڵام من ئه‌و هه‌ڵوێست و تواناییه‌ی له خه‌ڵكی كوردیدا ده‌بینم به‌داخه‌وه له بهشهكانیتری وڵاتی ئێرانی‌دا نابینم، بۆیه‌ش وێده‌چێ زمانهكانیتری وه‌ك بلووچی، ئازه‌ری و… له‌و باره‌وه پتر زیانیان وێكهوێ. هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا، ته‌نیا و ته‌نیا رێگای پاراستن و په‌ره‌پێدانی زمانی كوردی خه‌ڵكی خۆمان راهێنانه بۆ فێربوون و پاراستنی زمانه‌كه‌مان. جا ئه‌وه به كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ناده‌وڵه‌تی، كۆرس و خولی تایبه‌تی، چاپكردنی كتێب و به‌رهه‌م و … ده‌كرێ‌و خۆ ئه‌گه‌ر له پاڵیشه‌وه هه‌وڵ بدرێ بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و شتانه له كاری په‌روه‌رده‌ی ده‌وڵه‌تیدا ئه‌وه ئیتر هێنده باشه كه هه‌ر نه‌بڕێته‌وه. ـ به خۆشییه‌وه من ئه‌و ره‌وته له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕوونی ده‌بینم و زۆریشی پێگهشبینم، له به‌رامبه‌ریشدا به هیش شێوه‌یه‌ك پێم وانیه كۆماری ئیسلامی حه‌ز به‌و هه‌وڵانه بكات و ده‌رفه‌تێك بۆ پاراستنی زمانی كوردی بهێڵێته‌وه ـ.
پرسیار: پێتان وایە لە ئاوا بارودۆخێک بە تایبەتی ئەرکی ئەو کەسانەی لە ناوخۆن و لەگەڵ جەماوەری خەڵک لە پێوەندی دان چی و چۆن دەبێت بەرانبەر بە سەرەکیترین شوناس و ناسنامەی نەتەوەیی و مرۆییمان؟
سمایل زارعی: هه‌رچه‌ند به‌شێكی به‌رچاو له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌شم له وڵامی پرسیاری پێشوودا داوه‌ته‌وه، به‌ڵام خراپ نیه ئهوهندۆكهشی بخه‌مه سه‌ر كه پێم وایه ئه‌وه نه‌ك هه‌ر ئه‌ركی ئه‌وانه‌ی له‌نێوخۆی وڵاتن، به‌ڵكه به هی هه‌مووانی ده‌زانم. زمان هێنده به‌هێزه كه هیچ سنوورێك بۆ گه‌شه‌كردن و په‌ره‌گرتنی ناناسێ، به دیوێكیتردا، ئه‌وانه‌ش كه كاری زمانه‌وانی له زمانێكدا ده‌كه‌ن ـ به لوتفی چڕبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و مۆدێرنیتهبوون ـ له هه‌ر كوێی دنیا بن ده‌توانن كاریگه‌ری خۆیان هه‌بێ، به‌ڵام له كرده(پڕاكتیك)دا كاری ئه‌وانی له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا كه راسته‌وخۆ له بن سێبه‌ری ساردی ئه‌و سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دان ئه‌سته‌متر و زۆرتره. هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێدا، كاری هه‌موومان ـ چ ناوخۆ و چ ده‌ره‌وه ـ به‌ر له هه‌موو شتێك داماڵینی پرسی زمانی كوردی بێ له پرسی سیاسه‌تی دژی “زیدی ئینقلاب”ی كۆماری ئیسلامی. به‌و واتایه كه هه‌ر كه‌س كاری بۆ زمانی كوردی كرد، تاوانی دژی ویلایه‌تی فه‌قی و هتدی لـێ نه‌درێ و له سێداره نه‌درێ، و هاوكاتیش ئه‌وانی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و پرسه له ئاستی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تدا بێننه گۆڕێ كار بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن. دووهه‌م، چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ره‌حمه‌تی كۆماری ئیسلامی ـ كه قه‌ت نه‌یبووه و قه‌تیش نایبێ ـ نه‌بین. بۆخۆمان و هه‌موومان قۆڵی لـێ هه‌ڵماڵین. هه‌ر كه‌س و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك. كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تایبه‌تی ناده‌وڵه‌تی، په‌رده‌دان به بڵاوكراوه به زمانی كوردی ـ جا كتێب، كۆڤار، رۆژنامه یان هه‌ر شتێكی‌تر بێ ـ، دیاره له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، باشووری كوردستان وه‌ك پشتخانێك بۆ باشتركاركردن له‌و بواره‌دا یه‌كجار یارمه‌تیده‌ر بووه. شه‌پۆلێك كه له دوای راپه‌ڕینی باشوور بۆ زیندووڕاگرتنی زمانی كوردی هه‌ستاوه، رۆژ له دوای رۆژ پتر هه‌ڵده‌ستێ و به‌خۆشییه‌وه نه‌ك هه‌ر رۆژهه‌ڵات، باكوور و رۆژئاواشی گرتۆته‌وه. دیاره گرفت زۆرن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن له‌و بواره‌دا به‌و گرفتانه‌ی بهردهمانهوه شیرین‌تر ده‌بێ. من پێم وایه بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی زمانی كوردی، ته‌نیا رێگایه‌ك كه له‌به‌رده‌مماندایه ئه‌وه‌یه كه تا ده‌توانین له كاركردن به زمانی كوردی له هه‌موو بواره‌كان دا: به‌رده‌وام بین، دیسان به‌رده‌وام بین، هه‌میسان هه‌ر به‌رده‌وام بین.