زنجیرە وتووێژ (3)
زمان سەرەکیترین توخمی فەرهەنگ و کەلتووری هەر نەتەوەیەک و ناسنامەکەیەتی، توخمێکی ئەوتۆ کە لەناوچوونی، لە ناوچوون و توانەوەی نەتەوەکەیە، هەر بۆیەش ئەو کەس و نەتەوانەی کە ویستبێتیان، نەتەوەیەکیتر بتوێننەوە، سەرەکیترین و زیاترین هەوڵیان، تواندنەوەی زمانی ئەو نەتەوەیە بووە. گەلی کوردیش یەکێکە لەو نەتەوانەی کە زمانەکەی بە بەردەوامی کەوتۆتە بەر لێشاوی شاڵاوی دڕندانە و هۆڤانەی دوژمنان و داگیرکەرانی بەڵام بە خۆشییەوە هەوڵی کورد بۆ پاراستنی زمانەکەی نەگۆڕ و نەپچڕاوە.
زمان جیا لەوەی کە مافی سرووشتی و خواپێداوی هەر نەتەوەیەکە، لە هەمان کاتێشدا کاریگەری لەسەر ڕامان و هزر هەیە و پچڕانی پێوەندی لە نێوان زمان و هزر، گەورەترین خەساری نەبووبی پەروەردەیە بە زمانی زگماکی کە پسپۆڕانی ئەو بوارە و لە ناویاندا ڤیگۆتسکی، بە تەسەلی کاریگەرییە نەرێنییەکانیان شیکردۆتەوە.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی و هەروەها ئاوڕدانەوە لە گرنگی پەروەردەبوون بە زمانی زگماکی، زنجیرە وتووێژێک لەگەڵ چەند کارناس و پسپۆرێکی بواری زمانی کوردی ئەنجام دراوە و لە بەشی سێهەمی ئەو زەنجیرە وتووێژەدا کاک “ئامانج عەزیزکەندی” نووسەر و شارەزا لە زمانی کوردی ، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
سازدانی: هاشم عەلی وەیسی
پرسیار: زمان فەکتەری سەرەکی جیاوازیی نیوان مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی سەرگۆی زەوییە کە دەتوانێت هەموو ئایدیا و خەونەکانی پێ تۆمار بکات و بە هۆیەوە لە پێوەندییەکی بەردەوامی خۆی لە سەرەتای بوونییەوە تا ئێستا گەلێک گۆڕانکاری و وەرچەرخانی مەزن لەناو مرۆڤایەتی لە پانتا جیاوازەکانی پێناسەی زمان هاتووەتە گۆڕێ، ئێوە وەکوو کەسێکی چالاک لە بواری زمانی کوردی لە ساڵڕۆژی زمانی دایکی چۆن دەڕوانن زمان و پێناسەی ئەم چەمکە لە خوێندنەوەی ئێوە چۆنە؟
ئامانج عەزیزکەندی: له ڕوانگه‌ی منه‌وه زمان بنه‌مای سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری كه‌سایه‌تی و شوناسی مرۆڤه. ئێمه له زمانی دایكمانه‌وه چاكه و خراپه و بوون و نه‌بوون و ره‌نگ و ده‌نگ و خۆش و ناخۆش، واتا هه‌رچی هه‌یه له‌م گه‌ردوونه‌دا، فێری ده‌بین و ده‌یناسین. مناڵ له زگی دایكی‌دا ئاشنا ده‌بێ به ده‌نگ و ئاواكانی دایكی و هه‌ر له سه‌ره‌تای بوونیه‌وه ده‌یان ناسێته‌وه. كه له دایكیش بوو كه‌سانی ده‌ور و به‌ری كه به هه‌مان شێوه‌زار ده‌دوێن، كۆد و ڕه‌مز و شێوه و به‌رزی و نزمیه‌كانی ئه‌وه‌نده به وردی فێر ده‌بێ كه به گۆڕینی ده‌نگێكی بچووك تێده‌گا، ئاماژه‌كانی دهناستهوه و ده‌یان شتی ده‌روونی و رهفتارناسانهی تر. بۆیه ئه‌و هه‌ست و سۆز و ده‌ربڕینه‌ی كه به زمانی دایك نیشان ده‌درێ و ده‌رده‌بڕدرێ، به هیچ زمانێكی تر مرۆڤ ناتوانێ ئه‌وانه ده‌ربڕێ. ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر زمانه‌ی خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و كولتوور و داب و نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، كه وه‌ك سه‌رمایه‌ی مه‌زن و ڕه‌نگاڵه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌بێ پێناسه بكرێ. زمان گرێدراویهكی زۆر قووڵ و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه به ده‌روون و كه‌سایه‌تی و شوناس و بایه‌خه‌كانی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگاوه. پاراستن و پاكژ كردنه‌وه و زه‌نگین كردن و نوێ كردنه‌وه‌ی ئه‌ركێكی گرنگی ده‌سه‌ڵات و ڕێخرا و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگایه و له ڕیزی یه‌كه‌میاندا په‌روه‌رده به زمانی دایك مافێكی بنه‌مایی مرۆڤه.
پرسیار: هەروەک دەزانن بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی گەلێک لە زمانەکان لەبەر دەسەڵاتی سەرەڕۆ و زەبرووزەنگ و روانینی نامرۆڤانەی نەتەوەیەک بۆ نەتەوەیەکی دیکە، یان لەناو چوون و یان رێگە و دەرەتانێکی وایان بۆ گەشە و پێشکەوتنی خۆیان نەبووە، ئێوە وەکوو کەسێکی رۆژهەڵاتی کە هێشتا دەسەڵاتی داگیرکەر و سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی رێگە لە خوێندن و پەروەردە بەم زمانە و زمانەکانی نەتەوەکانی دیکەی ئێرانیش گرتووە چۆن دەڕواننە ئەم بابەتە؟
ئامانج عەزیزکەندی: وه‌ك ده‌بینین ساڵی ٢٠٠٠ مرۆڤایه‌تی هاته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه ئه‌و سه‌رمایه گرینگ و بنه‌ڕه‌تیه‌ی خۆی بپارێزێ و رۆژێكی دانا بۆ زمانی دایك. به‌داخه‌وه زۆرێك له زمانه‌كانی دیتری ده‌سه‌ڵات، به هۆی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر و به‌تایبه‌تی ناسیۆنالیسته‌كان، له دوو سه‌ده‌ی ڕابردوو دا پاماڵ كران و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان درا و بێ بایه‌خ نیشان دران و یاخود قه‌ده‌غه كران. ئێمه‌ی كوردیش به‌ر ئه‌و شاڵاو و تاوانانه كه‌وتووین و زمانی كوردی زه‌ربه‌ی گورچوو بڕی وێ كه‌وتووه. له‌و هه‌لومه‌رجانه دا كه زمانی ده‌سه‌ڵات له وڵاتێكی وه‌ك ئێران ده‌بێته زمانی باڵا و به موقه‌ده‌س ده‌كرێ، هه‌موو ئه‌و خه‌ڵك و نه‌ته‌وانه‌ی به زمانی تر ده‌دوێن ده‌كه‌ونه په‌راوێزه‌وه. په‌روه‌رده و ئیداره و به‌ڵگه‌نامه و كتێب و ڕادیۆ و تیڤی و هه‌رچی بیسیاری و نووسیاری و دیداریه ده‌بێته زمانی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه هه‌مان شته كه زمان‌ناس ڕابێرت فلیپسن پێی ده‌ڵێ: ئیمپریالیسمی زمان. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی زمانی دایكییان زمانی باڵای ده‌سه‌ڵات نیه و ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیپریالیسمی زمانه‌وه، ورده ورده ده‌پووكێنه‌وه و له درێژماوه‌دا له‌لای خودی خاوه‌نانی ئه‌و زمانانه‌شه‌وه باوه‌ڕ به‌وه دێنن، كه زمانه‌كه‌ی ئه‌وان كه‌می هه‌یه و هێندێك جار خۆ به‌كه‌م زانین، ته‌نانه‌ت له ناو رۆشنبیران و پێشره‌وانی خه‌باتی رزگاریخوازی ئه‌و گه‌لانه‌شدا، ده‌بێته شتێكی ئاسایی و ده‌روونی، زوڵمی زمانی جینایه‌تێكی گه‌وه‌ره و قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌یه.
پرسیار: پێتان وایە لە ئاوا بارودۆخێک بە تایبەتی ئەرکی ئەو کەسانەی لە ناوخۆن و لەگەڵ جەماوەری خەڵک لە پێوەندی دان چی و چۆن دەبێت بەرانبەر بە سەرەکیترین شوناس و ناسنامەی نەتەوەیی و مرۆییمان؟
ئامانج عەزیزکەندی: به وته‌ی زۆرێك له زمانناسه گه‌وره‌كان، هیچ زمانێك گه‌وره‌تر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر نیه له ویتر، به‌ڵكه ئاستی خزمه‌تكردن و پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و ڕۆژه‌ڤ كردنه‌وه‌یه‌تی، كه زمانێك به‌رز ده‌كاته‌وه و ده‌یكاته سه‌رچاوه. هه‌رچه‌ند مرۆڤه‌كانی دونیا هاوكات له گه‌ڵ پاراستنی زمانی دایكیی، پێویستیان به زمانی په‌یوه‌ندی و لێك تێگه‌یشتن له یه‌كتر هه‌یه هه‌م له ئاستی ناوچه‌یی و هه‌م له ئاستی جیهانیدا. به‌ڵام گرینگی زمانی دایك له‌وه‌دایه، كه مرۆڤ به‌و زمانه بیر ده‌كاته‌وه، خه‌ون ده‌بینێ، گۆرانی پێده‌ڵێ چاكتر له هه‌ر زمانێكی‌تر هه‌سته نه‌وتراوه‌كانی خۆی پێ ده‌رده‌بڕێ و ئه‌وپه‌ڕی چێژی لێ وه‌رده‌گرێ. ئێمه لێره دایك و گوند و شار و نیشتیمانمان له گه‌ڵ خۆمان هێناوه، ته‌نیا زمانمان له گه‌ڵ خۆمان هێناوه، زمان دیاری ده‌كا نیشتمانی تۆ كوێیه. هه‌رچه‌ند زمانی كوردی له خۆرهه‌ڵاتی سه‌دان ساڵه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزمی زمانی ده‌سه‌ڵاتی ئێران دایه، خۆشبه‌ختانه له‌و مه‌ترسیه تێپه‌ڕیوه كه ته‌نانه‌ت وه‌ك باكوری وڵات، بسڕدرێته‌وه. پاراستی زمان و به په‌روه‌رده‌یی كردنی، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و ڕێكخه‌رانی یاسای بنه‌ره‌تی وڵاته. ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و چالاكانی بواره جۆرا و جۆره‌كان، له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێكدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان له ده‌ست دێ كه كردوویانه و دڵسۆزانه و شێلگیرانه‌ش ده‌یكه‌ن. ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات ڕێگره و ناهێڵێ به زمانی دایك، په‌روه‌رده هه‌بێ، زوڵمێكی نا مرۆڤانه‌یه، كه له گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لانی هاوچاره‌نووسی ده‌كرێ.