ڕۆژی کورد: هەروەكی لە هەواڵەکانی ئەمڕۆی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، کاتژمێر ٥ی بەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی کوردستانی خۆرهەڵات، چەند چەکدارێکی کوردی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر پاسگایەکی ڕژیم لە ڕواری سەر بە سەوڵاوا و ٧ جاش بە تووندی بریندار بوون.
شوناسی جاشەکان بەو شێوەی خوارەوەیە:
- محەممەد میرزا ئسکات، جاش پاسداڕ
- جەماڵ فریشتە، جاش پاسداڕ
- سرووش فرشتە، جاش پاسداڕ
- هووشیار نووری موقەددەم، جاش پاسداڕ
ئەو ٤ کەسە خەڵکی گوندی ئەسپەڕێزن.
- ساڵح مورادی، جاش، خەڵکی هەجیج
- حوسێن پاسداڕ، خەڵکی قوروە.
- حەسەن قوربانی، خەڵکی گوندی ناو.
بە گوێرەی زانیاری و هەواڵەکان، دۆخی جەستەیی حەسەن قوربانی و حوسێن پاسداڕ و جەماڵ فریشتە زۆر شپرزه و نالەبارە و هەر بۆیەش بۆ نەخۆشخانەی کرماشان ڕەوانە کراون.