یەکێتی نیشتمانی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان

0
892

ڕۆژی کورد:

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ۆووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان کۆبۆوە. بەپێی هەواڵی تۆڕی میدیایی ڕووداو، سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانی لەمبارەوە گوتوویەتی: “تەوەرەكان زۆرن بەشێوەیەكی گشتی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سیاسی كوردستان دەكرێت‌و باسی دۆخی سنوورەكانیش دەكرێت بەتایبەت سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان”.

 كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوای سەردانەكانی سەركردایەتییە هاوبەشەكەی یەكێتی‌و گۆڕان دێت بۆلای حیزبە سیاسییەكانی باشووری كوردستان جگەلە پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێشتر رایگەیاندبوو ئامادە نییە پێكەوە پێشوازی لە سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان بكات.

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە دوای ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان و لە حاڵێکدا لە ئێستادا خەباتی چەکداری لە کوردستانی خۆرهەڵات لە ئارا دایە و بە بوونی پەیوەندی خەست لە نێوان یەکێتی نیشتمان و گۆڕان و کۆماری ئیسلامی, گومانی ئەوەی لای چالاکانی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات درووست کردووە کە ئەو کۆبوونەوەیە لە ژێر گوشاری کۆماری ئیسلامی و بۆ زەخت هێنان بۆ سەر حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕاگرتنی خەباتی چەکداری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بێت.

پێشتر ناوەندی ڕۆژی کورد لە هەندێک سەرچاوەی جێگای متمانەوە زانیویەتی کە تا ئێستاش یەکێتی نیشتمانی ئیزنی نەداوە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنورەکانی زۆنی سەوز ڕا ئاودیوی کوردستانی خۆرهەڵات ببن و بەر بۆیەش گوشارێکی زۆر لە مەڕ هاتووچۆ و پەڕینەوە بۆ سنوورەکانی مەریوان و هەورامان و کرماشان، ڕووبەڕووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەرین بوونەوەی شەڕ لە کوردستان و وەشاندنی زەبری گورچووبڕ لە سوپا/سەوڵاوا
بابەتی دواترفڕۆکە شەڕەکەرەکانی تورکیە، سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆمباران کردەوە