Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات یەکێک لە دەست بەسەرکراوەکانی گووندی گوێزیلەی سەردەشت بە هۆی ئەشکەنجە ڕەوانەی نەخۆشخانە...

یەکێک لە دەست بەسەرکراوەکانی گووندی گوێزیلەی سەردەشت بە هۆی ئەشکەنجە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە

0
1099

ڕۆژی کورد: هەروەک لە هەواڵەکانی بەشی کوردی و فارسیی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاویی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتىوو، هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر گوندی “گوێزیلێ” ـی ناوچەی ئالانی سەردەشت و سەرجەم ماڵ و حاڵی ئەو گوندەیان ئاگردا و ٣ کەسیان دەست بەسەر کرد.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد، یەکێک لە بەند کراوەکان ئەبووبەکر عەلیخانی پیرەپیاوێکی تەمەن سەرووی ٦٥ ساڵانە و لە کاتی دەست بەسەر کرانیدا کەوتۆتە بەر ئازار و ئەشکەنجە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “ڕادەی ئەشکەنجە و ئازاری ئەبووبەکر ـی بەتەمەن بە رادەیەک بووە کە پاش ئازادکرانی یەکسەر ڕاگوازراوە بۆ نەخۆشخانە و هەروەک لە نوسخەی پزشکیشدا دەردەکەوێ قامکی دەستی تووشی ئازار بووە و بلۆقی داوە”.

پزشک لە نوسخەی ئەبووبەکر عەلیخانی دا نووسیویەتی: “لە قامکی پەنجەمۆری ئەبووبەکردا بلۆقێکی نائاسایی بەدی دەکرێ کە جێگای ئاوی کوڵیو، ئاگری بەهێز یان کەرستەی گەرمایی ترە”. بەو پێیە پێدەچێ بە ئوتو یان کەرستەیەکی تر ئەشکەنجە کرابێ.

بلۆقی دەستی ئەبووبەکر بەڕادەیەک جێگای مەترسیە کە بەپێی نووسراوی پزشک، پێویستی بە نەشتەرگەریی گشتی هەیە”.

دوای ئەوە کە ڕۆژی سێ شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و لە کاتێکدا کە دوو برای خەڵکی گوندی گوێزیلەی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە ناوەکانی لەتیف و فاڕووق (ڕەئووف) عادڵخانی کوڕی مام سمایل لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کەوتە بەر پەلامار و لە ئەنجامدا هەر دوو برا  کوژران، ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتەوە و خەڵکی گوندی بێژوێ و چەند گوندی تری ناوچەی ئالان لە هیزەکانی ڕژیم ڕاسانەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزەکانی ڕژیم گوندی گوێزیلێ یان ئاگردا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووخالید عەزیزی: دەبێ ئێران ناچار بکەین کە کێشەی کورد نەخاتە پەڕاوێزەوە
بابەتی دواترفیلمی ئاڵای بێ وڵات لە دەرهێنانی سینەما کاری به‌ناوبانگی کورد بەهمەن قوبادی لە لەندەن نمایش كرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان