یه‌که‌مین فستیڤاڵی مه‌قاماتی ته‌نبور له ژێر ناوی “میلۆدییه کۆنه‌کانی ته‌نبور” به‌ڕێوه ده‌چێت.
فستیڤاڵه‌که له گوندی “بان زلانی ژوورەوە” له شاری دڵاهوو له میانه‌ی ڕۆژانی ۲۰ و ۲۱‌ی خه‌رمانان ئه‌نجام ده‌بێت. هه‌روه‌ها فستیڤاڵه‌که له دوو به‌شی گرووپی و تاک ژه‌نی ته‌نبور و به ئاماده بوونی موزیسیانه ناسراوه‌کانی کوردستان ده‌ست به کار ده‌کات.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م فستیڤاڵه‌ش په‌ره‌دان و لێکۆڵینه‌وه زیاتر له موسیقای مه‌قامی ته‌نبوره که له ناوچه‌ی کرماشان به درێژایی هه‌زاران ساڵه ده‌ژنرێت.
تاکوو ئێسته ۷۰ هونه‌رمه‌ند له چوارچێوه‌ی ۱۳ گرووپ و ۵ تاک ژه‌نی به‌رهه‌مەکانی خۆیان ڕه‌وانه‌ی ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه کردووه.