رووناک ڕەسووڵپوور: زۆرتر ئەو وێنانە بەکار دێنم کە لە بیر چوونەتەوە

0
1469

تا ئیستاش لە زۆربەی پارچەکانی کوردستان، منداڵی کورد ئەو جۆرەی کە پێویستە ناتوانێ بە زمانی دایکی بخوێنێ و بنووسێ. لەوانەیە لە وەها هەلومەرجێکدا باس کردن لە هونەری وێنەسازی کتێبی منداڵان باسێکی نامۆ بێ.

بەڵام لە ڕاستیدا هونەرمەندانی کورد سەرەڕای هەموو لەمپەڕەکان دەستەوەستان ڕانەوەستاون و تا ئەو جێگایەی دەرفەتیان بۆ ڕەخساوە ،هەلەکانیان قۆستووەتەوە و ئەم بەشە لە هونەرەشیان بەرەو پێشەوە بردووە.یەکێک لەو هونەرمەندانە ڕووناک ڕەسووڵپور-ە.کە لە بواری گرافیک دیزایندا کار دەکات. تایبەتمەندی کارەکەی لەوەدایە کە  ئەو هاوکات لە گەڵ کارکردن لە بواری گەورەکاندا کاری لە بواری منداڵاندا کردووە و بۆ کتێبی منداڵان وێنەسازی کردووە.بۆ هەرچی زیاتر ئاشنا بوون بەم بوارە و زانینی بیروڕاکانی ئەم چاوپێکەوتنە کورتمان لە گەڵی ئەنجامداوە .
ئامادەکردنی/ خەبات ڕەسووڵی

14872688_10202284633913978_1646961904_nجەنابت لە سەر کارەکانت بە سێ زمانی کوردی و فارسی و ئینگلیسی نووسیوتە )وێنەسازی)(تصویرسازی) (illustrations)واتە بۆ کوردییەکەی بە وێنەسازی ناوتان هێناوە.منیش هەر وەک خۆتان ناوی دەبەم،ئەگەر بکرێ بە کورتی بڵێی وێنەسازی چیە ؟ و ئێوە لە کەنگێوە خەریکی ئەم هونەرەن؟

– گرافیک دیزاین بە هەمو بەشەکانەوە بە رای من وێنە سازییە، بەڵام وێنەسازی چیە؟ کاری گرافیست بە گشتی سفارشییە، واتە من هەتا سفارشێک نەبێ لەوانەیە نەتوانم کار بکەم. هەتا نووسەرێک کتێبێک نەنووسێ و داوای بەرگ بۆ کتێبەکەی نەکات، هیچ وێنەیەک بۆ ئەو کتێبە لە هزری مندا ساز نابێت. نموونەیەکی دیکە بەڕای ئێوە ،ئەگەر بەڕێوەبەری کۆمپانییەکی هاتووچۆ، یا بەڕێوەبەری بانکێک ،یان چاپخانەیەک، سفارشی لۆگۆیەک بدات، دەبێ بۆ هەمووی وەک یەک بیر بکرێتەوە؟ بە دڵنیایەوە نا هەربۆیەش من پێدەڵێم وێنەسازی لەبەر ئەوەی ئەو وێنانەی لە هزری مندا ساز دەبن دەبێ زۆر لەیەک جیاواز بن .نزیک دوازدە ساڵە لەو بوارەدا کار دەکەم.

بەردەنگی هونەری وێنەسازی کتێبی منداڵان ،دیارە کە منداڵە ئێوە چۆن هەوڵ دەدەن خۆتان لە دنیای منداڵ نزیک بکەنەوە و لێیان تێبگەن؟

من کارێکی تایبەت ناکەم بۆئەوەی لە منداڵان نزیک ببمەوە ،یان لێیان تێبگەم. بۆ هەر کارێک کەمێک بیر لە منداڵی خۆم دەکەمەوە. لەوانەیە ئەو شتانەی هیچ کات نەمبووە وا دەکات هەمیشە لەودەمەی ژیانمدا بمێنم.

 14875043_10202284633753974_1108136342_nکارەکانتان زیاتر بە دەست دەکەن ،یان لە کامپیوتێریش کەڵک وەردەگرن؟

هەر شتێک کارەکانم باشتر بکات، کەڵکی لە وەردەگرم. کامپیوتێریش یەکێک لەوانە.

 بۆ هەڵبژاردنی ناوەرۆک چ دەکەن ،ئایا سفارشی کار دەکەن ؟یان بە دڵخوازی خۆتان کار دەکەن؟

تا ئەو جێگایەی سفارش هەبێت سفارشی کار دەکەم. ئەگەریش نەبێت، بۆ خۆم سفارش بە خۆم دەدەم بۆ نموونە بەو خەیاڵەی لە کوردستان فیستیواڵی چیرۆکی منداڵان هەیە، من سەرجەم کاری گرافیکییەکەی دەکەم، یان کار بۆ پێشانگای خەیاڵی بەرەی کوردی هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەم. لەوانەیە بە خەیاڵەکانم پێبەکەنن ، بەڵام من ئاوا کار دەکەم.

 تا ئێستا چەند کارتان کردووە و چەند دانەی وەک کتێب بڵاو کراوەتەوە؟

لەراستیدا نازانم چەن بەرگی کتێب ،یان پۆستەر، یان لۆگۆم کار کردووە، لە راگرتنی ژمارەدا کێشەم هەیە. بڕوا بکە تەمەنی خۆشم بە درووستی لە بیر نییە، بەڵام بە گشتی 22 وابزانم چیرۆکی منداڵانم کار کردووە و وێنەسازی بۆ بەکراند و کارەکتەرسازی نۆ کلیپی ئەنیمیشێنیم ئەنجام داوە.

14877828_10202284633793975_713797594_nزیاتر لە کارەکانتاندا لە چ ڕەنگ گەلێک ئیستفادە دەکەن و هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو رەنگانە چیە؟ ئایا رەنگی تایبەت هەیە بە دنیای منداڵان؟

لە کارەکانم دا هەمو رەنگێک بەکار دێنم و هۆکارەکەشی نازانم. لەوانەیە لەبەر ئەوەیە کە دەڵێن نابێ هەموو ڕەنگێک بۆ منداڵان بەکار بێنن.

پێش ئێوە لە نێو کورددا کێ کاری کردووە و جیاوازی کاری ئێوە لە گەڵ کارەکانی پێش خۆت لە چیدا دەبینی؟

پێش منیش زۆر کەس لەو بوارەدا کاریان کردووە. لەوانەیە لەبەر ئەوەی کارەکانی من زۆر لۆکاڵ و هەرێمییە زۆرتر وەبەرچاو دێت. بۆ ئەو هەستە لۆکاڵ ،یان هەرێمییەش من هیچ گوشارێک ،یان زەختێکم لە خۆم نەکردووە، هەوڵم داوە بۆخۆم بم. ئەوەش لەوانەیە باندۆری ژیان و کاری و زەمانی بەسەرەوەیە و بە دڵنیاییەوە کاری رۆژێک و دوو رۆژ نییە.

کارەکانت زیاتر سروشت و گوند و ئاژەڵە ئایا ئەو هەڵبژاردنانە بۆ دەقەکان دەگەڕێتەوە ،یان بە خۆتان هەڵتانبژاردوون؟

لەو کارانەی دواییدا لە بەر ئەوەی کارەکە سفارشی بوو و بۆ ناوچەیەکی زۆر تایبەتی کوردستان، لەبواری کولتوورییەوە کار کرابوو، هەوڵمدا زۆرتر ئەو وێنانە بەکار بێنم کە لە بیر چوونەتەوە، بۆ ئەوەی منداڵی کورد خۆی بناسێتەوە، هەست بە بوونی خۆی بکات ،ئەگەرچی دایک و بابەکانیان لە بیریان نەمابێت، هەربۆیە زۆر کارم لەسەر رەسەنایەتی کردووە و ئەو بابەتەم لەسەروی هەموانەوە داناوە.

14885826_10202284633873977_298125146_nجیاوازی هونەری وێنەسازی لە گەڵ شیوەکاری لە چیدا دەبینی؟

بە گشتی لە ئێمە بە هەموو هونەرە دیتراوەکان دەڵێن شێوەکاری، لە باکووری کوردستان پێدەڵێن هۆنەری (دیدباری) کە بە رای من دروستترە، ئەگەر لە مەبەستەکەتان باش تێگەیشتبێتم، دەتانەوێ بڵێن، جیاوازی نێوان وێنەساز و کەسێک کە بۆخۆی وێنە دەکێشێتەوە چیە، بەڕای من وێنەساز گرفتارترە یانی گرفتاری سفارش دەرە، بەڵام کەسێک کە وێنە دەکێشێتەوە زۆر ئازادترە. بابەت و چۆنێەتی کارەکەی بۆ خۆی هەڵی دەبژێرێ.

تایبەتمەندی و جیاوازی کاری منداڵان چۆن دەبینی؟

منداڵان دیدی تایبەت بە خۆیان هەیە شتەکان سادەتر دەبینن. ئەو جۆرەی کە فکر دەکەنەوە دەکێشنەوە نە ئەو جۆرەی کە دەبینن.

14877272_10202284633713973_792852675_n تا چ ڕادەیەک ئاگاداری وێنەسازی لە دنیادا هەی و وێنەسازی بەرەو کوێ دەروا؟

وەک ئەوەی روون و ئاشکرایە و لە بەرهەمەکانی وڵاتان ڕا دیارە ئەوەندەی ئەوان گرینگی بە منداڵان و هەرچی تایبەت بە منداڵانە دەدەن ئێمە بۆمان گرینگ نەبووە، ئەوان ساڵانە فێستیواڵیان هەیە و دەتوانن تواناییەکانی خۆیان نیشان بدەن و کەموکوڕییەکانیان باشتر ببین و ئەنجامی باشتریان هەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت