وتووێژی تایبەتیی ڕۆژی کورد لەگەڵ مامۆستا بورهان محەممەدی/ئاوڕێک لە وەرزشی سنە

0
2148

وەرزش کە لە هەموو جیهان شانازییە و دەوڵەتان گرنگی پێدەدەن، لە کوردستانی ئێران لە ٣٧ ساڵی ڕابردوودا بەتایبەت لە بواری وەرزشە ڕەزمییەکاندا، ڕژیمی زاڵ بەسەر ئێراندا بە مەترسی بۆ سەر خۆی زانیوە، گەنجانی کورد بەهێز دەبن و دەتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن و لە هەمان کاتێشدا لە زۆر خەساری کۆمەڵایەتی وەک مادە هۆشبەرەکان بە دوور دەکەونەوە، ئەوە وایکرد بەتایبەتی لە ١٥ تا ٢٠ ساڵی یەکەمی تەمەنی ڕژیمدا، مامۆستایانی بواری وەرزشە ڕەزمیەکان کە ئەو کات کۆنگ فۆ توا سەرەکیترینیان بوو، بکەونە بە ئازار و ڕاونان و هۆڵیان لێداخرا کە پێشتر ئەوەمان لە وتووژی لەگەڵ “عەباس زەندی”دا بینیبوو، ئێستا مامۆستایەکی تری ئەم بوارە واتا مامۆستا “بورمان محەممەدی” کە مامۆستای “عەباس زەندی”یش بووەو بە هۆی ئازار و کێشە و کۆسپەکانی ڕژیم ئێستا لە هەندەران دەژی لە وتووێژێکدا لەگەڵمان بەشدارە، وتووێژێک کە بە هۆی ئەوەی کە وەک مێژوویەکی کورت لە وەرزشی سنە لە سەرەتای شۆڕشی ئێران دەکەوێتە بەرچاو، پرسیارەکانی لێ سڕدراوەتەوە، فەرموون لێرەدا وتووێژەکە بخوێننەوە.

دەقی وتووێژەکە:

من بورهان محەممەدی، ساڵی ۱۳۴۱ له شاری سنه له دایک بووم  و ساڵی ۱۳۵۱ وەرزشی ڕزمی دەست پێکرد. ساڵی ۱۳۶۰ کۆنگ فو توا قەدەغە کرا و که س ئیزنی نەبوو ئەم وەرزشە ئیش بکات. بۆیە بە شێوەی نەهێنی له ژیر ماڵان و  نێو پارک و شاخه کان وەکوو ڕاهێنەر ئەم وەرزشەم  ده ست پێکرد. لەم ماوەدا چه ندین جار لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان کە بە کومیتە ئەناسران به شەڕ هاتین.

ساڵی ۶۴ و ۶۵  هۆڵێکمان له شه قامی حه سن ئاوای شاری سنە ڕێکخست و بو ماوەی یەک ساڵ و چەند مانگێک کارمان تێدا کرد کە لەلایەن ئیتتڵاعاتەوە گوشار خرا سەرمان کە بەهۆی قەدەغە بوونی ئەم وەرزشە دەبێ هۆڵەکەتان دابخەن و هۆڵەکەیان پێمان داخست و دووبارە لە شوێنێکی تر هۆڵی دووهەممان کردەوە کە لەلایەن فەرمانگەی وەرزشی سنەوە نامەیەکیان نارد بۆمان کە نابێ بێ ئیزن و مۆڵەت ئەو کارە بکەین چۆن ئەم وەرزشە قەدەغەیە.

ئەوانەی کە ئەوکات لە شارە گەورەکان ئەم وەرزشەیان دەکرد زۆربەیان پیاوی حکوومەت بوون. تا ئەو کات بەو هەموو کێشەو زەختانە کە لەسەرمان بوو، توانیمان زیاتر لە سێ هەزار هاوڕێ لەو بوارە تێپەرێنین.

ساڵی ۷۰ کۆنگ فو توا بە شێوازی جیاواز ئازاد کرا و ئێمه توانیمان ۲۲ مامۆستا بەرین بۆ تاقیکاریی شاڵی سه وزی توا، کە بووە هۆی سەرسووڕمانی بەشدار بووان کە خانەخوێیەکە، پارێزگای تاران بوو.

باوەڕیان نەده کرد کورد هەر کۆنگ فۆیش ئیشی کردبێت. ڕوێشتنی ئەو  22مامۆستایە پێانی سەلماند کە کۆنگ فوی کوردستان زۆر گەشەی سەندووە.

دوای ماوەیەک، ژمارەی ئەوکەسانە کە بۆ چالاکیی وەرزشی ڕوویان دەکردە هۆڵی کرێکاران و چەند هۆڵی دیکەی وەرزشی، ژمارەیان زیاتر لە 10هەزارکەس بوو.

هێندێ لەو هاوڕێیانە وەکوو مامۆستا هەوڵی زۆریان دا بۆ پیشه وه بردنی ئەم وەرزشە، کە لەلایەن خۆمەوه دەست خۆشی له هەموویان دەکەم کە لەبارهێنانی لاوانی نیشتمانەکەماندا، ماندووی نەناسانە هەوڵیان داوە. ئێستا وەرزشی کۆنگ فوی کوردستان لە ئێران قسەی یه ک دەکات و کاتێ ناوی ئەم وەرزشە دێتە پێش بێگومان کوردستان لە لوتکەیە.

کورد له هەموو شوێنێ توشی چەڵەمەی زۆر بۆتەوه کە بێگومان بواری وەرزشیش دەگرێتەوە ئێمە ناتوانین خۆمانی لێ دوور بگرین هەر پێیان خۆش نیه کورد به هیچ  بێت بەڵام کورد له هەموو بواره وەرزشیەکاندا سەرکەوتنی مەزنی به دەست هێناوه.

کۆسپەکانیش زۆرە و مامۆستایانی بەهەستی نەتەوەی کورد، هەوڵ ئەدەن بۆ پڕکردنەوەی کاتی لاوان و گەنجان و دوور خستنەوەیان لە مادە هۆشبەرەکان کە ئەویش پلانێکی تری ڕژیمە. مامۆستایانی بەهەستی نەتەوەکەمان لەم ڕێگەدا زۆر تووشی ئازار و زەحمەت بوون و ماندووبوون. تەنانەت لەلایەن بەرپرسانی ڕژیمیشەوە کە زۆر جار خۆیان بە خەمخۆری وەرزشی دەزانن هیچ ڕێزێکیان لێ نەگیردراوە، ئەمە لەحاڵێکدایە کە شێوازی پلان بۆ وەرزشوان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا یان ئورووپی لەگەڵ داڕشتنی پلان لە ئێراندا زۆر جیاوازە. ئەو وڵاتانە زۆر بایەخ بە وەرزش و وەرزشوان و دابین کردنی کەرەستەی پێویست ئەدەن و ئەو وەرزشوانە کە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە هەم لە باری ماڵی هەم لە بواری دەروونییەوە زۆر بە باشی بایەخی پێئەدەن، بەڵام بەداخەوە لە ئێران وا نییە.

له بواری ژنان، ئەو کات زۆر گران بوو له کوردستان ژن شان به شانی پیاو له تێکوشانی وه رزشی دا بەشدار بێت.  من بۆخوم ئه م ڕێچکه م شکاند و له هۆڵی کرێکاران (کارگران)ی شاری سنه، خێزانم ده ستی کرد به فێرکاریی لاوان و گه نجان و ژنانی شاره کەمان، ئێستا ژنانی کۆنگ فوکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سنە سه رکوتوانه بەرەو پێش دەچن و لە زۆر بواری وەرزشی سەرکەوتن بەدەست دەهێنن. کوردستان ئێستا له سەر لووتکەی شاخ وێستاوەو سەرکەوتنەکان مەزنن.

من خوم به خزمەتکاری گەلەکه م دەزانم و شانازی به و مامۆستاو هاوڕێیانەوە دەکەم که ئێستا جێگای منیان پڕکردۆتەوه.

سنه ئەوکات یەک هۆڵی هەبوو ئەویش هۆڵی کرێکارانی سنه بوو، ئێستا به دەیان هۆڵی “توا” له ڕۆژهەڵاتی کوردستان که پێگەکەی هۆڵی کرێکاران بوو، ئیش دەکەن و وەرزشوانی لێهاتو بۆ ژیانی باشتر، پەروەردە دەکەن. بۆ بەدەست هێنانی ژیانی سەربەخۆ  که ئاوات و هیواکانمان بێنێتە دی.

له هۆڵی کرێکاران، شەهیدی زۆرمان داوه بۆ نموونە: شەهید جماڵ و شەهید جەلال وشەهید غەریب و زۆری تر له هاوڕێیان کە ئێستا له ڕیزی هێزە ساسیەکانی کوردستاندان….

من هەردەم هەموو هاوڕێیانی هۆڵەکەم و هۆڵەکانی دیکەشم خۆش دەوێ و ئەوانەی وەرزشوانی چاک و پوختەن ئەزانن مەبەستم چییە.

ئەوانه ی لەم هۆڵه ئازاری وەرزشییان بینیوه بۆ داهاتووی خۆیان، ئاواتی سەرکەوتنیان لەم بواردا بۆ دەخوازم، هیوامه هەر هەموویان وەکوو چووکەی خۆیان، لێم ببوورن و داهاتویەکی زۆر مەزن بۆ خۆیان تۆمار بکه ن.

له کۆتاییدا دەست خۆشی لە ماڵپەڕی ڕٶژی کورد دەکەم کە ئەم دەرفەتەتان بۆ من ڕەخساند و هیوایەکی بەرزتان به من بەخشی.

هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو مامۆستاو هاوڕێیانه دەخوازم کە خزمەت به بواری وەرزش و یارمەتیدانی گەنجان بۆ بەرگری له شێوازه ناشیاوەکان کە بەداخەوە لە کۆمەڵگاماندا بەرچاو دەکەوێ، دەکەن، وەکوو مادەهۆشبەرەکان و هتد و هیوا بەخشن به  گەنجانی وڵات کە ژیانی ئاسایی به خۆیانەوه ببینن، دیسان سپاسیان دەکەم.

ببورن کە بە هۆکاری تایبەت پێم خۆش نەبوو ناوی مامۆستاکان بێنم هیوام وایە ئێوەی ڕۆژی کورد، پێوەندیان پێوه بکەن و ژیانی ئەوانیش بخاتە بەر باس.

کۆمەڵێک وێنەی مێژوویی لە وەرزشی سنە کە بۆ یەکەمجار لە ڕاگەیاندن بڵاو دەبنەوە: 

14018129_323772411289192_1952255814_n

14030652_323772331289200_1694042055_n

14060318_323772404622526_899324583_o

14074357_323772341289199_148197827_o

14075052_323772334622533_1312743199_o

14087594_323772407955859_1970580846_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.