Google search engine
ماڵەوە دیمانە و وتووێژ شەریف فەلاح” شێواندن و تێکدانی گڵکۆی ناودارانی کورد سیاسەتێکی نوێ نییە و...

شەریف فەلاح” شێواندن و تێکدانی گڵکۆی ناودارانی کورد سیاسەتێکی نوێ نییە و دەچێتە خانەی لەناوبردنی کورد

0
2072

بەرپرسانی حکومەتیی مهاباد بە فەرمانی ئیتلاعات و لەژێر ناوی چەند نووسەر و چالاکوانێکی کورد، گڵکۆی شاعیرانی کوردیان لە مهاباد شێواند، شیعرەکانیان سڕییەوە و ناوەکانیان بە زەقی بە فارسی نووسین و کوردییەکەیان والێکرد بە وردبینیش نابیندرێ، ئا لێرەدابوو چالاکانی فەرهەنگی و سیاسیی کورد لە ناوخۆ و لە تاراوگە، هەڵوێستی پێویستیان گرت و کەمپەینێکیان وەڕێخست و لە ڕێگای جیاوازەوە، دژایەتیی خۆیان ڕاگەیاند، تا ئێستاش ئەو کێشمەکێشمە لە نێوان تاریکی و ڕووناهی دا، بەردەوامە، بۆ تاووتوێ کردنی ئەو باسە وتووێژێکمان لەگەڵ شاعیر، نووسەر و ڕٶژنامەنووس، شەریف فەلاح پێکهێناوە کە لێرەدا دەیخوێننەوە.

felah
شەریف فەلاح

ڕۆژی کورد: سیاسەتی ئاسمیلە و تواندنەوەی نەتەوەی کورد و کوردستان بە هۆی کۆماری ئیسلامییەوە بەڕێوە دەچێ، مەزارگەی شاعیران و ناودارانی کورد دەکەوێتە خانەی سامانی فەرهەنگی و نیشتمانیی کوردستان، مەبەستی کۆماری ئیسلامی لە هێرشکردن بۆ سەر ئەو ڕەهەندە فەرهەنگیە چیە؟

شەریف فەلاح: کۆماری ئیسلامی وەک دوژمنی قین لەدڵ و سوێندخوادرووی نەتەوەی کورد، هەموو کات پیلانە دوژمنکارانەکانی خۆی بۆ ئاسیمیلەکردن و تواندنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی، دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ئیتلاعات دەکات بەڕێوەبەر و پلانداڕێژی پڕۆژە بەناو خزمەتەکانی. بۆیە دەستنیشانکردنی شێواندن و تێکدانی گڵکۆی ناودارانی کورد سیاسەتێکی نوێ نییە و دەچێتە خانەی لەناوبردنی کورد، سڕینەوەی ئەندێشە و بیروباوەڕی کوردانەی ئەوان لەلای تاک و کۆمەڵگەی کورد. چونکە ناودارانی وەک هێمن و هەژار و دەیان کەسی دیکە بە شیعر و نووسین و هەڵوێستی کوردانەیان بوونەتە هێما و سەرمایەی نەتەوەیی کورد و وەک پێشەنگی خاوەن پێگە لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا ڕیزیان لێدەگرێت. دەیانەوێ بە لابردبی نووسراوە و بەردەنووسەکان شیعر و نووسینە هەست بزوێنەکانیان کە وانەی کوردایەتین لە زەینی نەوەکانی ئەمڕۆ و داهاتوودا بسڕنەوە.

ڕۆژی کورد: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی و فەرهەنگییەوە دەستی بۆ ئەو بابەتە ورووژێنەرە بردووە، ئێوە لە نووسین و ڕوانگەکانتاندا ڕەخنەتان بەرەوڕووی ئەو کەس و لایەنانە ئاراستە کردووە. بە ڕوونی ڕەخنە و پێشنیارتان بۆ ئەو کەسانەی بەشداریی ئەو وێرانکارییە فەرهەنگیەن چییە و لە هەمانکاتیشدا ڕاسپاردەتان بۆ دڵسۆزان و چالاکانی فەرهەنگی لە نێوخۆی خۆرهەڵاتی کوردستان باس بکەن؟

شەریف فەلاح: بەڕای من کۆماری ئیسلامی و سەرلەبەری دامودەزگا بەناو ڕۆشنبیری و فەرهەنگییەکانی لو کوردستانی ڕۆژهەڵات قەت دڵسۆزی کورد نەبوون و نین، کۆماری ئیسلامی لە جەوهەردا دوژمنی کورد و کوردستانە، جا هەر پڕۆژەیەک کە بەناوی خزمەتکردن و دڵسۆزی بۆ ناوداران و کەسێتییە فەرهەنگییەکان دەکات، گومانی تێدا نییە دەستێکی تێکدەرانە و گێرەشێوێنی و دژە کوردانە و قازانجی ئایدۆلۆژیی حکوومەتی تێدایە. دەنا ئەگەر دڵسۆزی مێژوو و فەرهەنگی ئەم نیشتمانەن فەرموون ئەو هەموو ئاسەوارە مێژووییانەی ناوچەی موکریان خەریکن تیدا دەچن و لەناو دەچن با بیانپارێزن. من پێم وایە ئەو کۆمەڵە چالاکوانە فەرهەنگیەی کە دەستیان داوەتە پڕۆژەی بەناو نۆژەنکردنەوەی گڵکۆی ناودارانی کورد، لە پیلانێکەوە گلاون کە زۆر مەترسیدارە و هەندێ دەستی ڕەشیشی لە پشتە دەیهەوێ بە تیرێک دوو نیشان بپێکی یەکیان، مۆرکی کوردایەتی لە گڵکۆی ناودارانی کورد بسڕنەوە و لە زەینی نەوەی ئەمڕۆ و داهاتوودا نەمێنن، لەلایەکی دیکەش کار و پڕۆژەکە بە کەسایەتییە فەرهەنگی و ئەدیبەکانی کورد ئەنجام بدات و سیمای ئەوانیش لەناو خەڵک ناشیرین بکات. کشانەوە لەو کارە و داواکاری بۆ دانانەوەی کێل و بەردەکانی پیشوو و نووسینەوەی هەمان شیعر و نووسین بە زمانی کوردی باشیرین ڕێگەچارەیە کە داخوازیی هەموو لایەکە.

رۆژی کورد: بەهۆی چالاکییەکانی ئێوە و ئەندامانی کەمپەین و چالاکانی فەرهەنگیی تر، هەتا ڕادەیەک بابەتی دەستێوەردان لە گڵکۆی شاعیران، نووسەران، ئەدیبان و هونەرمەندانی کورد بووە بە بابەتێکی هەستیار، ئاشکرایە ئێوە ڕەخنەتان لە دەستێوەردانی بەمەبەست و سڕینەوەی فەرهەنگییە، بەڵگە نەویستە گڵکۆی ناودارانی کورد پێوسیتی بە چاکسازی هەیە پێشنیارتان بۆ چاککردنەوە و ڕێکخستنەوی ئەو گڵکۆیانە چییە؟

شەریف فەلاح: هەر کەسێک ناوی نووسەر، شاعیر و چالاکوانی فەرهەنگی و هونەریی لەسەر خۆی دانا و قەڵەمی هەڵگرت و بانگەشەی خزمەت بە زمان و ئەدەبی نەتەوەکەی بکات، لە بەرانبەر زوڵم و ستەم و نادادپەروەرییەک کە بەرانبەر بە زمان و جەوهەری نەتەوەکەی بگیرێتە بەر و بێ هەڵوێست بێت، بانگەشە و نووسینەکانی لەناو خەڵک هیچ کاریگەرییەکی نابێت. ئەوەش کە نۆژەنکردنەوەی گڵکۆ و گۆڕستانی ناودارانی کورد پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە، حاشا هەڵنەگرە، بەڵام بە کام پلان و پڕۆژە و چۆن  وکێ بیکات گرنە.

پێم وایە:

–        ئەوە بزانرێت ئەوانەی لەو گۆڕستانە نێژراون، سەرلەبەری ژیان و ئەندێشە و باوەڕیان لەپێناو کوردایەتی و زمان و ئەدەب و وشە وهونەری کوردی تەرخان کرد و ئەمە ئاراستە و ڕەهەندی سەرەکیی کارەکە بێت.

–        پێش هەموو شتێک پرس بە بنەماڵە و کەسوکاری ئەدیب و نووسەر و ناوداران بکرێت، پاشان نووسەران و چالاکانی فەرهەنگی ڕاپرسییەکی جەماوەریش بکرێت کە چۆن و لەکوێ و بە چ شێوازێک ئەو گۆراستانە نۆژەن بکرێتەوە.

–        دوایی شارەزایاین بیناسازی و میعماری کە کورد و دلسۆز بن چەند پڕۆژەیەک پێشنیار بکەن و باشترینیان هەڵبژێدرێت.

–        نابێ بە هیچ شێوەیەک ئەو کێل و بەرد و گڵکۆ و شیعر و نووسینانەی کەلەسەر کێلی بەردەکان نووسراون دەستکاری بکرێن، یان بە زمانێکی دیکە بنووسرێ، چونکە ئەوە وەسیەت و ڕاسپاردەی ئەو ناودارانە و وانە و ڕێگەی میللەتەکەمانن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشارەداری مهاباد: هیچ گۆڕانکارییەکی تر لە گڵکۆی شاعیرانی مهاباددا پێکنایە
بابەتی دواترساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئەنجومەنی ئەدەبیی کوردی لە کرماشان، بەرز ڕاگیرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان