محەمەد جەمشیدی: پیویستە هەموو ناکۆکیەکانمان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەلا بنێن

0
1681

بۆچی لە پاش 37 ساڵ دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی ئێران، پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵ نادەن هێز و توانای سیاسی و نیزامی خۆیان لە چوارچێوەی بەرەیەکی سیاسی یەکگرتوودا بەکار بێنن؟ لەمپەرەکانی بەردەم پێکنەهاتنی ئەو بەرە یان هاودەنگییە سیاسییە چییە؟ چۆن دەکرێ لایەنە سیاسییەکان لە دەوری یەک پلاتفۆرمی هاوبەش کۆ ببنەوە و خەباتێکی هاوبەشی سیاسی و نیزامی لەدژی کۆماری ئیسلامی بکەن؟
ماڵپەڕی رۆژی کورد لە پێناو لێک نزیککردنەوەی هێز و لایەنەکان و لێک تێگەیشتنیان لەسەر پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستان ئەم دۆسیەی کردۆتەوە و ڕای ئەندامانی رێبەریی حیزبەکان و هەروەها کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و شرۆڤەکارانی سیاسی وەرگرتووە.
بەرێز محەمەد جەمشیدی، وتە بێژی پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی رۆژی کورد دەداتەوە.

محەمەد جەمشیدی: پیویستە  هەموو ناکۆکیەکانمان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەلا بنێن

گرنگیی پێک هێنانی بەرەی کوردستانی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چی دایە و زەروورەتەکانی پێکهێانی ئەو بەرەیە چین؟

بەهۆی ئەو هەلومەرجەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هاتووەتە ئاراوە  و ئەوە دەرفەتەی بۆ گەلی کورد لە ناوچەکەدا هاتووەتە پێشەوە کە لە ئەگەری دروستبوونی هەر چەشنە ئاڵوگۆڕێكی بنەڕەتیدا لە ئێران، پیویستە گەلی کوردیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان  ئامادەگی تێدابێت بۆ ئەوە گۆڕانکاریانە کە  ئەویش پیویستی بە یەکریزی و یەکدەنگی هێز ولایەنە سیاسیەکان رۆژهەڵاتی کوردستان تا وەکو بتوانین  بە شێوەیەکی یەکگرتوو و یەکدەنگ بۆ داهاتوویەکی روون بۆ دەست هێنانی مافە نەتەوایەتیەکانمان هەنگاو بنێن، پێویستە کورد لە ئەزموونەكانی رابردووی خۆی كەڵك وەربگرێ‌ و هەڵەی كوشندەی رابردوویش دووپات نەكاتەوە کە سێ‌ نموونەی زۆر ئاشكرای رۆژئاوا و باشوور و باكوور بۆ بەرچاوڕوونیی ئێمەی كوردی رۆژهەڵات گرنگن.

هۆكار ، به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ره‌كان له‌ به‌رده‌م پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات  چین؟

سەرەکی ترین کێشە لە بەردەم پێکهێنانی بەرەی، یەکتر قبوڵ نەکردنی لایەنە سیاسیەکانە، بە تایبەتی ئەوە لایەنانەی کە خاونی مێژوون و  خۆیان بە هێزی سەرەکی دەزانن و لەلایەکی دیکەوە جیا بوونەوە و ناکۆکی لە نێوان ئەو لایەنانە کە لە یەکتر جیابوونەتەوە ، لە لایەکی دیکەیشەوە بوونی دوو جەمسەری لە ئاستی هەرچوار پارچەی کوردستان،  دووجەمسەری لە باشووری کوردستان کە هێزەکانی رۆژهەڵاتیش بێ بەش نین لەو دووجەمسەرییە ، بۆیە  پیویستە ئیمە وەک هێزی سێهەم بینە مەیدانەوە و بەنکۆڵی کردنی یەکتر و قبوڵ نەکردنی یەکتر جگە لە قۆلتربوونەوەی کێشەکان ئاکامێکی دیکەی نابێت ، پیویستە بە وەلانانی ناکۆکیەکان و قبولکردنی یەکتر کار بۆ بەریەکی یەکگرتوو یەکدەنگ لە نێوان هێزو لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەین بەمەبەستی بەگژداچوونەوە دوژمنێک هاوبەش کە هەمانە، کە ئەم یەکدەنگی و یەکگرتوویە تەنیا بە قسە نەبێت بەلکو بە کردار بیت کە هەموو لەگەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاوەروانی یەکگرتووی و یەکدەنگیمان لێدەکات.

بەرەی کوردستانی بە چ میکانیزم و شێوەیەک پێک بێ کە هەموو لایەنەکان خۆیان تێدا ببیننەوە؟

محەمەد جەمشیدی : لە سەرو بەندی کۆبوونەوەکانی کۆمیسیونەکانی کۆنگرەی نەتەوەی “پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان پلاتفۆرمێکی پێشکەش کرد کە بەشێکی تایبەت بوو بە هێز و لایەنەسیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تاوەکو لە چوارچێوەی ئەوە پلاتفۆرمەدا پێکەوە کار بکەین ،ئیستاش ئیمە هەمان بووچوونمان هەیە و پێمان وایە کە ئەوە پلاتفۆرەمە بۆ ئیستا و داهاتووش گۆنجاوە کە بەمشێوەیە دارێژراوە

پێنج جۆری كاراكتەری بەشدار كە لە كۆمیسیۆنەكانی ئەنجومەندا كار دەكەن و لێژنەكان دروست دەكەن، دەتوانن ئەمانە بن:

1- ئەنجومەنی  پارت و لایەنە سیاسییەكان.

2- ئەنجومەنی كەسایەتییە سیاسی – رۆشنبیرییە سەربەخۆكان.

3- ئەنجومەنی خاوەن پێگە و سامانە كوردەكانی دەسەڵاتدار لە رێكخراوە ئابوورییە جیهانییەكاندا.

4-            ئەنجومەنی رێكخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وەک مافی مرۆڤ، ژنان، منداڵان، لاوان،هیدی

5- ئەنجومەنی سەربازی بۆ هەموو ئەو فەرماندەرە كارا و پسپۆڕانەی دەتوانن هێزی پێشمەرکەی كوردستان چالاك بكەن.

لێژنە و ئەنجومەنەكانیش دەتوانن ئەمانە بن.

1- سەركردایەتیی ئەنجومەنی كاتی – كە بە گوێرەی یاسا و بە هەڵبژاردن لە نێوان قەوارەكان دروست دەبێت.

2- لێژنەی دیپلۆماتیك – ئەم كەسانە دانوستانەكان سەرپەرشتی دەكەن و نوێنەری ئەنجومەنن بۆ كاروبارەكان لە دەرەوەی خۆمان.

3- لێژنەی ئایینی و رۆحی – بۆ دزەنەكردنی لایەنە دەرەكییە ناكۆكەكان لەگەڵ دۆزی كورددا، پێویستە لێژنەی فەتوا و رۆحیی ئەنجومەن دروست ببێت.

4- لێژنەی یاسایی – بۆ داڕشتنی یاساكانی هەرێمی رۆژهەڵات و یاساكانی بەڕێوەچوونی ئەنجومەن

5- لێژنەی ئاشتی – بۆ پاراستنی یەكڕیزی نێوخۆمان ئەم كەسانە رۆڵ دەگێڕن.

پێشنیارتان بۆ خێرایی بەخشین بە دروستبوونی بەرەیەکی یەکگرتوو چیە و چ رێکارگەلێک دەتوانن ببنە ڕێخۆشکەر بۆ پێکهێنانی بەرە؟

وەلانانی ناکۆکییەکان و قبولکردنی جیاوازیەکان و یەکتر قبولکردن گرنگترین مەرجی سەرەکی بۆ گفتوگۆکردن  کە ئەمە لە ناو لایەنەکانی رۆژهەڵاتدا بەدی ناکرێت و پیویستە  هەموو ناکۆکیەکانمان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەلا بنێن ،  بەتایبەتی بەرژەوەندیە حزبیەکان   و بە شێوەی کرداری  کار بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنێک بکەین بە مەبەستی گفتوگۆ و دیالۆگ لە نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵات بە بێ جیاوازی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە کە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاوەڕوانی  یەکگرتووی و یەکدەنگی هێز و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە  ، کە چی دیکە پێکهێنانی بەرە  لە چوار چێوەی قسە ودروشمدا نەبێت.

jamshidi mihemmed bere

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپێدانی دەرمانی هەڕەمەکی بە نەخۆشەکان، بازرگانیەکی ئاشکرای بەشی پزشکی لە ئێرانە/ وتووێژ لەگەڵ دوکتور سەیدئەحمەدی
بابەتی دواترنوێنەری ئیسرائیل لە ئاڵمان: ئەگەر ئێران یەك فیشەك بەرامبەر بارزانی بتەقێنێت هاوپەیمانان تاران چۆڵ دەکەن