Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان وێنەی ئاکام تەرەغە، وەرزشوانی کورد، لەسەر گۆڤاری تاپ تێن ـی ئاڵمان

وێنەی ئاکام تەرەغە، وەرزشوانی کورد، لەسەر گۆڤاری تاپ تێن ـی ئاڵمان

0
2496

ڕۆژی کورد: وێنەی ئاکام تەرەغە، وەرزشوانی کوردی کوردستانی خۆرهەڵات و نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان، لەسەر بەرگی سەرەتایی گۆڤاری (تاپ تێن) بڵاو بۆوە.

ئەو گۆڤارە کە گۆڤارێکی وەرزشیە و لە وڵاتی ئاڵمان چاپ دەبێ و لە ئاستی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، وێنەی وەرزشوانانی هەڵبژاردە بڵاو دەکاتەوە.

ئاکام تەرەغە، لەدوای گەیشتنی بۆ وڵاتی ئاڵمان، بەردەوام و بە شێوەیەکی پسپۆڕانە، سەرقاڵی درێژەدان بە وەرزشە و تا ئێستا چەندین یاریی بەناوبانگی لە ئاستی ئوروپا و جیهاندا بردۆتەوە.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئاکام ئەوەیە کە لە زۆرێک لە کێبەرکێکانیدا، بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان ئاماەد بووە و وێڕای ئاڵای وڵاتی ئاڵمان، بەرزی کردۆتەوە

ئاكام تەرغه، کوڕی شەهید ڕەحمان تەرەغە،  لەدایک بوی ١٩٩٤ی زایینی، خەڵکی شاری بۆکان لە کوردستانی خۆرهەڵاتە ولە ئێستادا ماوەی هەشت مانگە نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمانە.

ئاکام لە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە لە شاری بۆکان دەستی بە وەرزشی ڕەزمی وۆشۆ کردووە و بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، بە هۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئیتلاعاتی وئەمنییەتییەکانی ڕژیم بۆ سەر ناوبراو و بنەماڵەکەی و ڕاونانی لەلایەن ئەو بنکانەوە، ناچار وڵاتی بەجێهێشتووە و ئیستا لە ئاڵمان وەرزشی ڕەزمی k1 درێژە پێدەدا و لە چەند یاری ئەو وڵاتە بەشداری کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشەریف بێهرووز: هیچ بەرەیەک بە بێ رێکەوتنی سیاسی جێبەجێ نابێ
بابەتی دواترهونەرمەندێکی سووری لە ڕێگای نووسینی درووشم لەسەر جەستەی ڕووتی خۆی، دژایەتی لەگەڵ شەڕ ڕاگەیاند
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان