ڕۆمانی “باڵنده‌کانی ده‌م” با له نووسینی “عه‌تا نه‌های” کرایه فارسی و له ئێران ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا. ڕۆمانی باڵنده‌کانی ده‌م با له لایه‌ن “ڕه‌زا که‌ریم مجاور”ه‌وه کراوه‌ته فارسی. عه‌تا نه‌هایی یه‌ک له‌و نووسه‌ره ناسراوانەی خۆرهەڵاتی کوردستانە و کارنامه‌یه‌کی باشی هه‌یه.
ئه‌م ڕۆمانه که سالی پار کرایه کرمانجیش، له لایه‌ن بڵاوڤگه‌ی “به نگار” له تاران له چاپ دراوه. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئاستی وه‌رگێڕان کتێبی کوردی بۆ سه‌ر زمانی فارسی و له چاپ دانی کتێبی کوردی به ڕێژەیه‌کی باش به‌رز بووه‌ته‌وه.
عه‌تا نه‌هایی نووسه‌ری به‌ناوبانگی کورد، له‌دایکبووی ۱۳۴۰ی هه‌تاوی هاوڵاتی خه‌ڵکی شاری بانه‌ی کوردستانه و باڵنده‌کانی ده‌مبا لە ساڵی ۱۳۸۱ به زمانی کوردی بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌و کتێبه له ۲۴۵ لاپه‌ڕه و له لایه‌ن ڕه‌زا که‌ریم موجاوره‌وه وه‌رگێڕدراوه.
“زیبا رویان جهان همە همسایە تواند” ناوی گوڵبژێرێکە لە کۆمەڵە شیعری “قوبادی جەلیزادە”، کە لە وەرگێڕانی “ڕەزا کەریم موجاور”ە کە بڕیارە لەگەڵ کردنەوەی پیشانگای کتێبی نێودەوڵەتی تاران بڵاو بکرێتەوە. ئەم کۆمەڵەیە لە ٣٥ شیعەی درێژ و کورت پێکهاتووە و لە دووتوێی کتێبێکی ١٣٨ لاپەڕەییدا لەلایان ناوەندی “مرواری” تاران چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
ڕەزا کەریم موجاور لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٧ لە شاری بۆکانی خۆرهەڵاتی کوردستانە کە تائێستا هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ناساندنی زمان و ئەدەب و وێژەی کوردی، بە زمانی فارسی و وەرگێڕانێکی زۆری لە بەرهەمی شاعیران و نووسەرانی کورد کردوە.