Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری دوو کتێبی کوردی وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی

دوو کتێبی کوردی وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی

0
1652

ڕۆمانی “باڵنده‌کانی ده‌م” با له‌ نووسینی “عه‌تا نه‌های” کرایه‌ فارسی و له‌ ئێران ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا. ڕۆمانی باڵنده‌کانی ده‌م با له‌ لایه‌ن “ڕه‌زا که‌ریم مجاور”ه‌وه‌ کراوه‌ته‌ فارسی. عه‌تا نه‌هایی یه‌ک له‌و نووسه‌ره‌ ناسراوانەی خۆرهەڵاتی کوردستانە و کارنامه‌یه‌کی باشی هه‌یه‌.

ئه‌م ڕۆمانه‌ که‌ سالی پار کرایه‌ کرمانجیش، له‌ لایه‌ن بڵاوڤگه‌ی “به‌ نگار” له‌ تاران له‌ چاپ دراوه‌. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئاستی وه‌رگێڕان کتێبی کوردی بۆ سه‌ر زمانی فارسی و له‌ چاپ دانی کتێبی کوردی به‌ ڕێژەیه‌کی باش به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

عه‌تا نه‌هایی نووسه‌ری به‌ناوبانگی کورد، له‌دایکبووی ۱۳۴۰ی هه‌تاوی هاوڵاتی خه‌ڵکی شاری بانه‌ی کوردستانه‌ و باڵنده‌کانی ده‌مبا لە ساڵی ۱۳۸۱ به‌ زمانی کوردی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و کتێبه‌ له‌ ۲۴۵ لاپه‌ڕه‌ و له‌ لایه‌ن ڕه‌زا که‌ریم موجاوره‌وه‌ وه‌رگێڕدراوه‌.

 

“زیبا رویان جهان همە همسایە تواند” ناوی گوڵبژێرێکە لە کۆمەڵە شیعری “قوبادی جەلیزادە”، کە لە وەرگێڕانی “ڕەزا کەریم موجاور”ە کە بڕیارە لەگەڵ کردنەوەی پیشانگای کتێبی نێودەوڵەتی تاران بڵاو بکرێتەوە. ئەم کۆمەڵەیە لە ٣٥ شیعەی درێژ و کورت پێکهاتووە و لە دووتوێی کتێبێکی ١٣٨ لاپەڕەییدا لەلایان ناوەندی “مرواری” تاران چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

ڕەزا کەریم موجاور لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٧ لە شاری بۆکانی خۆرهەڵاتی کوردستانە کە تائێستا هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ناساندنی زمان و ئەدەب و وێژەی کوردی، بە زمانی فارسی و وەرگێڕانێکی زۆری لە بەرهەمی شاعیران و نووسەرانی کورد کردوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولە ڕووداوی هاتووچۆ و ئاگرتێبەربوونی دوو ترۆمبیل لە مهاباد، ٣ کەس گیانیان لەدەست دا
بابەتی دواترکورتە فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری دەکات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان