ڕۆژی کورد: لە شاری دیاربەرکر (ئامەد) لە کوردستانی باکوور هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە بۆ پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و سەرۆکی بەندکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، دەستی پێکرد.
ئەو هەڵمەتە لە لایەن پارتی سۆسیالیستی كوردستان لە شاری دیاربەكرو بۆ ئازادی كەبوودوەند بەڕێوە دەچێ.
شایانی ئاماژەیە کە ئەو هەڵمەتە لە دوو ڕۆژدا بەڕێوە دەچێ و سبەی دوایی بە کارەکانی خۆی دێنێت.
تا ئێستا و بە گوێرەی زانیارییەکان خەڵکانێکی زۆر لەو هەڵمەتەدا بەشدارییان کردووە.
پێویست بە ئاماژەیە کە پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور بە سەرۆکایەتی مەسعوود تەک، هەشت مانگە لە کوردستانی باکور و وڵاتی تورکیە، بە فەرمی چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی خۆیان بۆ وەدەست هێنانی مافی کورد دەست پێکردووە