تورکیە و ئێران: په‌كه‌كه‌ و پژاك و په‌يه‌ده‌ جياوازييان نييه‌ و گرووپى تيرۆريستين

0
983

ڕۆژی کورد: هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ئەمڕۆی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتووە، ئەمڕۆ محەممەد جەوادزەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی تورکیەی کردووە و دوای چاوپێکەون و کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا تورکەکەوەی خی، مەولوود چووش ئۆغڵوو، کۆنفرانسێکی هەواڵنێرییان پێکهێنا و تێیدا باسیان لە خاڵی هاوبەشی نێوان ئەو دوو وڵاتە و لە ناویاندا تیرۆریست ىوونی پ ک ک و پژاک و پەیەدە و هەروەها پێویستیی وەک خۆ مانەوە و یەکگرتوومانەوەی خاکی سووریەیان کرد.

چاووش ئۆغڵوو لەو کۆنفڕانسە هەواڵنێریەدا لەمەڕ سووریە گوتی: ئەمڕۆ دوو لایەن باسمان لە پرسەکانی ناوچە و سووریە کرد، بڕیاریشمان وایە ئەو وتووێژانە زێدەتر بکەین. لەمەڕ سووریە خاڵ و ڕای هاوبەشمان هەیە، پاراستنی تەواوییەتی خاکی سروویە بۆ هەر دوو لایەن گرنگە و ئێمە وەک تورکیە گرنگی دەدەین بە دەوری پێکهێنەرانەی ئێران لە سووریە”.

محەممەدجەواد زەریشف ـیش لەمبارەوە گوتی: “لەمەڕ سووریە خاڵی هاوبەشمان گەلێکن، هەر دوولا پێداگرین لەسەر پاراستنی تەواویەتی خاکی سووریە و یەکگرتوویی نەتەوەیی ئەو وڵاتە و ئەوەی کە هەرهەموومان گەرەکە لەگەڵ تیرۆریسمی داعش و بەرەی نووسرە لە سووریە، بەربەرەکانی بکەین. ئێمە لامان وایە کە ناوچەکە چیتر لەوە زیاتر توانایی هەڵگرتنی ئەو ململانێ و ئاڵۆزییانەی نەماوە دەبێ هەموو وڵاتان لەمبارەوە بێنە پێش و هاوکاری بکەن”.

چاوش ئۆغڵوو هەروەها باسی لەوە کرد کە هەروەک ئاسایش و جێگیربوونی تورکیە بۆ ئێران گرنگە، بە هەمان شێوە جێگیربوون و ئاسایشی ئێرانیش بۆ تورکیە گرنگە ە بە جێگیربوونی و ئاسایشی خۆمانی دەزانین، تورکیە هیچ جیاوازییەک لە مێوان، پ ک ک و پژاک و پ ی د، دا نابینێ و هەر هەموویان بە هەڕەشە بۆ سەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیە دەزانێ، هەر بۆیەش دەبێ هاوکاریی نێوان خۆمان بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ تیرۆریسم و داعش و بەرەی نووسرە، زێدەتر بکەین”.

لەمەڕ هێزە کوردییەکان و هەروەها بەربەرەکانی لەگەڵ تیۆریسم کە چاووشوو ئۆغڵوو باسی کرد، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف ڕايگه‌ياند” “ئێران لەمبارەوە هاوشێوه‌ى توركيا بيرده‌كاته‌وه‌ و هه‌ريه‌ك له‌ په‌كه‌كه‌ و پژاك و په‌يه‌ده‌ جياوازييان نييه‌ و گرووپى تيرۆريستين و ئێران شانبه‌شانى توركيا له‌ دژى تيرۆر ده‌وه‌ستێته‌وه‌.”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەولێر: سبەی پرێس کۆنفرانسێک لەمەڕ تۆپبارانی سنوورەکانی هەرێم لە لایەن ئێران و هەروەها پرسی ڕیفراندۆم بەڕێوە دەچێ
بابەتی دواترکچە خوێندکارێکی کورد لە ئێران، خەڵاتی سینەمایی وەرگرت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.